رێكخراوى لاوانی گه‌ش له‌ئه‌وروپا پشتگیریی بۆ لڤین ده‌رده‌بڕێت
Tuesday, 10/08/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر پارتی ده‌ست له‌سیناریۆكانی هه‌ڵنه‌گرێت، میدیاكانی ئه‌وروپای لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه 7/8/2010 لڤین پرێس:
رێكخراوی لاوانی گه‌ش له ئه‌وروپا پشتگیریی خۆی بۆ گۆڤاری لڤین دووپاتده‌كاته‌وه‌و ئیدانه‌ی ئه‌و سیناریۆیه ده‌كات كه به‌رامبه‌ر به گۆڤاره‌كه گیراوه‌ته به‌ر.
مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی لاوانی گه‌ش له ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ2010/8/7 له نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌ڕای جه‌ختكردنه‌وه له بێده‌نگ نه‌بوونیان به‌رامبه‌ر به هێرشكردنه‌سه‌ر گۆڤاری لڤین، هه‌روه‌ها پشتگیریی خۆشیان بۆ گۆڤاره‌كه به ئیمزا كۆكردنه‌وه ده‌رده‌بڕن.
رێكخراوه‌كه كه له زۆرێك له ڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌ندامی هه‌یه‌و زۆێكیان له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی وڵاتانی ئه‌وروپا كارده‌كه‌ن، ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه دژایه‌تیكردنی میدیای ئازاد له كوردستان ئه‌زموونی هه‌رێم له دره‌وه ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌یاندا هاتووه، كه چه‌ند رۆژنامه‌و گۆڤارێك‌و رۆژنامه‌نووسێك له كوردستان هه‌ن كه به راستگۆیانه‌و بوێرانه ده‌ست‌و په‌نجه ده‌خه‌نه سه‌ر راستییه‌كان‌و ریگرییان لێده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به هێرشی هه‌ندێك له مه‌لاكانی شاری هه‌ولێرو دهۆكیش ئاماژه‌به‌وه ده‌كه‌ن "گۆڤاری لڤین باسی له‌بابه‌تیک کردبوو، به‌راستی که‌سانیک هاتونه‌ته وه‌ڵام له‌سه‌ری، که زۆردورن له راگه‌یاندنه‌وه، ئاشکراشه سه‌ربه‌ج لایه‌نیکین له‌کوردستان".
هه‌روه‌ها ده‌لێن "كه‌به‌وشێوه نا دروسته وه‌ڵامی (لڤین) دراوه‌ته‌وه، بۆیه ئیمه‌ش هاتوینه‌ته وه‌ڵام".
له نوسراوه‌كه‌یاندا لاوانی گه‌ش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه ئه‌وان زۆربه‌یان له وڵاتانی ئه‌وروپا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌و وڵاتانه كارده‌كه‌ن و له‌كاتی رانه‌گرتنی ئه‌و هێرشانه‌دا بۆ سه‌ر گۆڤاره‌كه ده‌یبنه ناو میدیای ئه‌وروپاوه‌و ولاتانی ئه‌وروپا له‌و مه‌سه‌له‌یه تێده‌گه‌یه‌ینن".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست