کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر وتى: (نەخێر) بۆ مەسعودى 31 ى ئاب و حزبە كلك زەردەكەى

Wednesday, 29/07/2009, 12:00


هەڵبژاردنەكەى 25ى تەمموز ریفراندومێك بوو و تێیدا جەماوەرى خۆڕاگر و نیشتمانپەرەورى هەولێرى قەڵا و منارە لە سەندووقەكانى دەنگداندا, بێ گوێ دانە ئەو هەموو ئیرهابەى كە حزبەكەى 31ى ئاب دەرهەقیانى كردووە و دەیكات, بەڵام دلێرانە وتیان (نەخێر) بۆ مەسعودى پارەپەرست و خائین وچەتە كلك زەردەكانى 31ى ئاب.
ئەگەر ئەو لافاوى بۆگەنى تەزویرە گەورەیەى كلك زەردەكان نەبووایە ئێستە دەردەكەوت كە حزبەكەى 31ى ئاب ومەسعود چەند بێزراو و دابڕاون و بەهیچ شێوەیەك خەڵكى كوردپەروەر و جوامێرى هەولێر ئەوانى ناوێت . بەڵام با هەموو لایەك دڵنیا بن كە ئەوە هەنگاوى یەكەمى راپەڕینى شارەكەى قەڵاو منارە بوو و وەك پەندە عەرەبییەكەش دەڵیت(سەرەتاى هەموو بارانێك دڵۆپێكە) و ئەوەى لە 25ى تەمموز رووى دا سەرەتاى كۆتاییهاتن و ڕامالینى دەسەلاتە فاشیست ودزو ئیرهابییەكەى مەسعود وجاشە كلك زەردەكانى 31ى ئابە لەشارى قەڵاو منارەداو پەنا بە خوا هەڵهاتنى خۆرى ئازادى ورزگارى لە هەولێرى زولمَلێكراو و سەرتاسەرى كوردستانى ستەمدیدەدا دوور نییە وئیدى ئەو سروودەى هونەرمەند ى شۆڕشگێڕ هۆزان سەرحەد لە ئایندەیەكى نزیكدا دێتە دى كە بەسەر هەولێریدا وتووە و دەڵیت:
هەولێر نامینە وەك جاران
وێ ببە گۆڕا خائینان
ب خوینا هێلین وساڵحان
گەش دبن چیچەك و سۆرگوڵان
هەولێر هەولێر
ئاگرێ سەرهلدانە
قەڵایێ بەرخودانە
هێلینا شەهیدانە
هێلینا عەگیدانە
هەولێر


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە