زۆر سەیرە بەعسێ كان كۆلێجى پەروەردەى كەلاریان داگیر كردووە و حكومەتیش بێ ئاگایە

Tuesday, 23/08/2011, 12:00



ئایا حكوەت بێ ئاگایە یان ئاگادارە و هەموو ئەو دەردەسەریانەى بەسەر میللەتى كوردا هاتووە بیرى چووەتەوە چ لە (ئەنفال و كیمیا باران وزیندەبەچاڵ و .... هتد) ، ئاخۆ ئێمەى گەلى كورد نەوەى ئەنفال وكیمیاباران ماومانە ئە دەردەسەریانە جارێكى تر بەعس بەسەرمان بێنێتەوە ، بۆ ئێمە هێشتا كاریگەرى دەروونى ئەو ڕژێمەمان لەسەر نەماوە وا ئەم حكومەتى ئێمە هێشتا گرنگى بەكەسانێك دەدات كە پاشماوەى بەعسن و حەزوو ئارەزوو تواناو بەهرەى گەنجە دڵ گەرمەكانى ئێمە لە ناو دەبەن .
هێشتا ئەو كەسانە هەن لە زانكۆى گەرمیان لە كۆلێجى پەروەردەى كەلار نموونەى ئەو كەسانە زۆرن لەوانەیش ئاشناتان ئەكەم بەدیارترین بەعسى كە مەترسى دارترینى هەموویانە ، ئاخۆ كەسێك بەزمانى شیرینى دایك بڵێ (لاتحچی باللغە قۆندەرە) یان (رەفیق حزبی) حزبى بەعس بێ یان كەسێك لەبەر وەرگرتنى پۆست و پلەوپایە بچەمێتەوە ماچ دەستەكانى بەرپرسێكى حزبى بكات ئێوە بڵێن ئەو كەسە ئێستا لێرە ئازاد بێ و بە ئارەزووى خۆى یارى بەخوێندكارانى كورد بكات بەلاتانەوە چۆنە جێگەى سەرسوڕمانە یان لەدەرەوەى وێناكردنى عەقڵە .
بزانن ئەوكەسە (د . ابراهیم قاسم پاڵانى) یە سەرۆكى بەشى جوگرافیا لەكۆلێجى پەروەردەى كەلار زانكۆى گەرمیان ، ئەم كەسە پێشتر لەزانكۆى ئەنبار لەڕومادى خوێندكارێكى كوردى دانیشتووى شوێنى ناوبرا بەزمانى كوردى قسەى لەگەڵ دەكات ، لەجیاتى ئەوەى د. ابراهیم خۆشحاڵ بێ و ڕێزى لێ بگرێ كەچى پێ ى دەڵێ (لاتحچی باللغە قۆندەرە) واتا بەزمانى قۆندەرە (پێڵاو) قسە مەكە ئێوە حوكم بدەن ، ئەمە جگە لەوەى كەرە فیق حزبى بووە و دەرگاى ئۆتۆمبیلى بۆ سەرانى بەعس كردۆتەوە ئەمەیش مامۆستایەكى هاورێ ى خۆى شاهید حاڵە بەسەریەوە ، كەچى ئیستایش لێرە ئازادەو بە ئارەزووى خۆى یارى بەخوێندكارانى كورد دەكات لەدەمى خۆى بیستراوە دەڵێ من بەدەم وچاو نمرە ئەدەم بەكچى جوان نمرە ئەدەم هەركەسێ خۆى بیەوێ ئەیكات بە ئەوائل ئەمەیش واى كردووە چەندین خوێندكارى زیرەك وبەهرەمەند حەزوو ئارەزوو

بەهرەكانیان زیندە بەچاڵ بكرێ ، بۆنموونە من خوێندكارى شایستەى ئەوائل بووم تەنها لەبەر ئەوەى خەڵكى كەلار نەبووم و ماستاوم بۆ نەدەكرد ئەو مافەى منى بە ناحەق بەكەسێكى تردا .
ببینە لە كۆبوونەوەیەكدا (د . ابراهیم پاڵانى) ئەچەمێتەوە ماچ دەستەكانى (محمود سەنگاوى) دەكات تەنها لەبەر وەرگرتنى پۆست و پلەوپایە ئاخۆ كەسێك لەو ئاستە زانستى یە ماچ دەستەكانى بەرپرسێكى حزبى بكات چ واتایەك بۆ ڕێز لێنانى زانكۆ دەمێنێتەوە دیسان ئێوە حوكم بدەن .
بۆیە من لە كۆتایى دا دەڵێم چى دى بەسە خوێندكارانى كورد زیندە بەچاڵ بكرێ حەزوو ئارەزوو بەهرەكانیان ئەنفال بكرێ ئیدى بەسە حكومەت خزمەت كردنى بەعس تاكەى بێگانە و بەعسى پەرستن .

تێبینى :
ئەمەوێ خوێنەر ئاگادار بكەمەوە كە هەموو ئەم بەڵگانە ڕاست و دروستن و لەمەیش زیاتر هەیە .


جوهر كریم فغرالدین (خوازراوە)


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە