تاڵەبانیش درۆى لەگەڵ ژنان كرد

Friday, 19/06/2009, 12:00


ماوەیەك لەمەو پێش تاڵەبانى لە هۆڵى تەوارى ژنان كۆبونەوەیەكى فراوانى بە ژنان كرد كە زۆربەى پێك هاتبوو لە ژنانى فەرمانگەكان كە بە زۆر هێنرابون , لەو كۆبونەوەیەدا تاڵەبانى بە ژنانى داماوى ووت كێ لە ئێوە كێشەى تایبەتیتان هەیە بۆم بنوسن و لە ڕێى یەكێتى ژنانەوە بۆم بنێرن بۆتان ئەكەم , ئیتر بە هەزاران عەریزە و داواكارى و نامە نوسرا بۆ تاڵەبانى , ئەم نامانەش هەر هەمووى داواكارى بوو كە پێك هاتبوو لە نەخۆشى و شو كردن و سەفەر و سەیارە كڕین و خانو كڕین و جۆرەها داواكارى تر , بە سەفتە عەریزە ڕۆیشت و پاش دوو مانگ بە سەر دوا كەوتنیدا بە مەبەست ئەمڕۆ لەو هەزاران عەریزەیە تەنها (60) عەریزەى هاتبوەوە ئەویش هەریەكەیان بڕى یەك ملێون وپێنج سەد هەزار دیناریان وەرگرت , ژنێكى دراوسێمان شەو تەلەفونى بۆ كرابوو كە بەیانى ئامادە بێت لە هۆڵى تەوارى یەكێتى ژنانى كوردستان بەڵام نابێت لاى كەس قسە بكات و نابێت كەسیش بهێنێت لەگەڵ خۆیدا , ووتى سەعات سێ چومە بەر هۆڵى تەوار و چومە ژورەوە بۆلاى ئەو كەسەى تەلەفونى بۆ كردم , كە چومە سەرەوە بردیانمە ژورێكەوە و ژنێك هات قسەى بۆ كردم پێى ووتم بە قوربانت بم نابێت كەس بەمە بزانێ ئەو سواڵكەرانە بزانن لەو هەموو عەریزەیە تەنها ئەو شەستە هاتۆتەوە دێنە سەرمان حەیامان ئەبەن نابێت لاى كەس ئەمە باس بكەن , دوایى ئەو هەموو خەڵكە لێمان عاجز دەبێت و دەنگمان نادەنێ , جارێ قسە ناكەین تا نزیكى هەڵبژاردن زۆریش قسەیان كرد پێیان دەڵێین ئەمە وەجبەى یەكەمە , من نازانم ئەم میللەتە بۆ هەمووى بوە بە سواڵكەر ژنى وا ى تیا داواى كردوە سەیارەى بۆ بكڕن , مام جەلال ئەوانەى نەكردوە و پێشى ووتوم تازە قسەكەم كردوە ئەگینا چاویان بە فلسێك نائەكەوت , ئەگەر هەڵبژاردن نەبێت من ئەوە ناكەم , ووتى تو ئەو خوایە لاى مناڵەكانى خۆتیش باسى مەكە , ئەو ژنە ووتى دوایى بردیانمە ژورێكى ترەوە و پەنجە مۆرێكم كردو بڕى یەك ملێون و نیوم وەرگرت , ئەو ژنەش كە ئەو پارەیەى وەرگرتوە سەر بە لیستى گۆڕانە و سوێندى خوارد كە دەنگیان ناداتێ و چەند ژنێكى تریشى تیا بوو كە ئەم ناسى هەر سەر بەو لیستە بوون , سەیر بكەن یەكێتى ژنان كە خۆیان بە داكۆكیكارى مافەكانى ژنان ئەزانن كەچى خۆیان فێڵ لە ژنان ئەكەن و ئەو هەموو ژنە داماوەیان بێ بەش كردوە و هەر خۆشیان بەو ژنە داماوانەى كورد ئەڵێن ئەم هەموو سواڵكەرە , ئاخر تاڵەبانى كە بەڵێن ئەدەیت بۆ نایبەیتە سەر ئاخر بەردى زل نیشانەى نەهاویشتنە , ئێوە كە ناتوانن شتى وا بكەن بۆ ئەو هەموو عەریزەیە كۆ دەكەنەوە , ئەى بۆ جەنابتان پێش هەڵبژاردن ئاوڕتان لەو ژنە داماوانەى كورد نەدەدایەوە , هەر بە قسەى ئەو ژنەدا دیارە كە ئێوە ئەمە تەنها بۆ مەبەستى هەڵبژاردن دەكەن , ئەى بۆ بەو ژنەى ووتوە نابێت قسە بكەیت بۆ ئەوەى كەس نەیەتە سەرمان بزانن ئێوە وەرتان گرتوە دوایى دەنگمان نادەنێ , هەتا ووتویەتى ئەگەر هاتنە سەرمان بە درۆ پێیان دەڵێین ئەمە وەجبەى یەكەمە , چاوەڕێ بن ئەى ژنانى داماوى كورد چۆن ئەم سەركردە دزانە یارى تان پێ دەكەن , هیوادارم هەموتان بچنە سەر یەكێتى ژنان وداواى هەقى خۆتان بكەن بزانن چیتان پێ دەڵێن , تكایە ئاگادار بن لەو هەموو عەریزەیە تەنها شەست كەس بۆى كراوە و ئەمە تەواو ئیتر هى تر ناكرێت ...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە