کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


خوله‌پیزه‌،خوله‌ئامه‌،مسته‌فاچاوڕه‌ش هه‌رسێكیان كۆن بون

Saturday, 04/12/2010, 12:00



ماوه‌یه‌كه‌كاك مسته‌فاچاوڕه‌ش له‌ڕوڕه‌شیدابوه‌ته‌پاڵه‌وانی سایت وڕۆژانامه‌كان هه‌ر ڕۆژه‌ی نوسه‌رێك بابه‌تی له‌سه‌ربڵاوده‌كاته‌وه‌،به‌ڵام بابه‌ته‌كان ڕوداووبه‌سه‌رهاتی ڕاسته‌قینه‌ن،ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام، ئه‌وبابه‌ته‌ی ئاسۆبه‌كرم خوێنده‌وه‌له‌كوردستان پۆستدابه‌ناویمسته‌فا چاوڕه‌ش کوڕ و کچێکی له‌گوندی تیماربه‌ده‌ستی خۆی کوشت، که‌دڵخوازی یه‌کتربوون.
من لێره‌داده‌مه‌وێت شتێك باس بكه‌م ده‌رباره‌ی مسته‌فاچاوڕه‌شه‌وه‌،كه‌برای پێشمه‌رگه‌وهاوسه‌نگه‌رانی خۆی كردوه‌به‌ته‌ڵه‌وه‌وپێشكه‌شی ڕژێمی عه‌فله‌قی كر‌دون ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی كوردستان پۆست چه‌ندلاپه‌ڕه‌یه‌كی مێژوی پڕله‌تاوانی هه‌ڵدایه‌وه‌و نه‌ك نۆكه‌ری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بوه‌به‌ڵكوله‌ساڵی ٧٠حه‌فتاكانه‌وه‌ئه‌مه‌پیشه‌وكاری ئه‌م پیاوه‌بوه‌، ئه‌و حاڵه‌ته‌ی مسته‌فا ئێستا کۆن بووه‌و یان به‌لانی که‌مه‌وه‌له‌م جیله‌نوێ یه‌دا به‌کۆن حساب ده‌کرێت ، به‌ڵام خۆ ی هه‌مان حاڵه‌ت زۆر به‌کۆن ترێکیش هه‌یه‌و له‌سه‌رده‌می مه‌له‌کیه‌وه‌ئه‌و حاڵه‌ته‌هه‌یه‌، دیاره‌ئه‌وه‌یه‌کێکه‌له‌مه‌رجه‌کانی حوکومه‌تی عێراقی بۆ په‌یوه‌ندی ڕاگرتن له‌گه‌ڵ یاخی بووه‌کان دامن به‌م گێڕانه‌وه‌یه‌ئه‌و ڕاستیه‌ده‌سه‌لمێنم ، کاتی خۆی (خوله‌پیزه‌) یاخی بویه‌ك بووه‌له‌ حوکومه‌تی عێراقی سه‌رده‌می پاشایه‌تی، له‌هه‌مان کات دا ده‌وڵه‌ت پیاوێکی پۆلیسی تری کوردی هه‌بووه‌به‌رامبه‌ر به‌(خوله‌پیزه‌) و که‌ئه‌ویش(خوله‌ئامه‌) بووه‌،خوله‌پیزه‌حسابی بۆ که‌س نه‌کردووه‌ ته‌نها بۆ (خوله‌ئامه‌) نه‌بێت ، و به‌ده‌می خۆی له‌شوێنان ئه‌وه‌ی گوتووه‌. به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دا بووه‌،هه‌ردوو خوله‌په‌یوه‌ندی ژێر به‌ژێریان هه‌بوو ، بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی یه‌کتری ئیشیان کردووه‌، لێره‌دا له‌په‌یوه‌ندی
یه‌که‌ی (مسته‌فا چاوڕه‌ش) و حوکومه‌ت ده‌چێت ، به‌وه‌ی له‌نێوان خوله‌پیزه‌و خوله‌ئامه‌دا کێشه‌ێه‌ك دروست ده‌بێت ، ده‌وڵه‌ت باوه‌ڕ به‌(خوله‌ئامه‌) پۆلیس کز ده‌کات ئه‌ویش له‌ناچاری دا وه‌ڵام بۆ (خوله‌پیزه‌) ده‌نێرێت و پێی ده‌ڵێت ، ده‌بێت شتێك بکه‌ین هه‌تاکو حوکه‌مه‌ت بڕواومتمانه‌ی بۆمن بگێڕێته‌وه‌،ئه‌ویش ده‌بێت من ده‌ست که‌وتێکی پیشانی حوکومه‌ت بده‌م ، چونکه‌لێم دڵکرمێ بونو ده‌ڵێن چۆن ئێوه‌دژی خوله‌کارناکه‌ن له‌و هه‌موو ده‌رچون و مه‌فره‌زه‌ی پۆلیس کردنه‌داو که‌توشی شه‌ڕ ده‌بن له‌گه‌ڵ چه‌ته‌کان هیچ کوشتن و خوێنێك له‌نێوان دا ڕونادات ، دیاره‌ئێوه‌هه‌ر نانی پێ ده‌خۆن له‌حوکومه‌ت ، ئیتر(خوله‌پیزه‌) بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه‌وبه‌رده‌وام بونی ئه‌و ژیانه‌تایبه‌تیه‌، ده‌که‌وێته‌خۆی و وه‌ڵام بۆ (خوله‌ئامه‌) پۆلیس ده‌نێرێت که‌وا له‌خۆخی (عه‌بدول له‌نزیك سه‌رسیره‌وه‌دوو ده‌ست دیاری بۆ داناوه)‌ بچێت وه‌ریانگرێت ئه‌و دوو دیاریه‌ش دوولاوه‌که‌ته‌تازه‌یاخی بون له‌وبابه‌ته‌ی ئه‌وپێشمه‌رگانه‌ی كه‌مسته‌فاچاوڕه‌ش هه‌ڵی بژاردوون بۆ ده‌ستو دیاری حوکومه‌ت له‌وێدا (خوله‌ئامه‌) به‌خۆی و مه‌فره‌زه‌پۆلیسه‌که‌یه‌وه‌ده‌چێت و ده‌وری خۆخی عه‌بدول ده‌گرێت و ته‌قه‌داده‌مه‌زرێنێت و ئه‌و دوو ماسیه‌ی ناو ئه‌و گۆمه‌مه‌نگه‌به‌بێ ئه‌زیه‌ت به‌قولاپ ده‌گرێت و ، به‌کوژراوی لاشه‌کانیان ده‌دات به‌سه‌ر ئێسترداو به‌ناو چوارتادا ده‌یانهێنێته‌وه‌، وه‌کو هیززێکی موهیمات کردوو ،له‌وێ سیناریۆی چه‌ته‌و پۆلیس به‌ته‌واوی ده‌وری درامی خۆی ته‌واو ده‌کات و شانۆکه‌جمهوری خۆی بۆ
دروست ده‌‌بێت که‌خه‌ڵکی به چوارتایه‌، خه‌ڵك ده‌کێشێت به‌لاملی خۆی دا سوێند به‌شه‌ره‌ف و ته‌ڵاق ده‌خۆن : وه‌ڵا بابه‌خوله‌ ئامه‌به‌کاره‌وه‌ئیشی خۆی له‌سه‌ر چه‌ته‌و یاخی ده‌کات !!!، ئه‌وه‌یه‌گه‌مه‌ی نێوان مسته‌فاچاوجوان وڕژێمی به‌عس،مه‌به‌ست له‌م بابه‌ته‌دائه‌وه‌نییه‌بێ ڕێزی به‌خوله‌پیزه‌وه‌بكرێت،ته‌نهامه‌به‌ست له‌ناوشیاری كاك مسته‌فاچاوجوانه‌وه‌یه‌،ئاخۆئه‌م پیاوه‌بیری له‌وه‌نه‌كردۆته‌وه‌،ڕژێمی به‌عس ڕۆژێك له‌ڕۆژان هه‌رخۆی سڕی ئه‌م سه‌ركرده‌وه‌زیری پێشمه‌رگه‌یه هه‌ڵماڵێت ‌دوژمن هه‌ردوژمنه‌،مسته‌فاچاوجوان به‌چی عه‌قڵێكه‌وه‌بڕاومتمانه‌ی به‌ڕژێمی به‌عس
هه‌بوه‌و ئه‌وه‌بوه‌ته‌جێ ی پێكه‌نین وگاڵته‌جاری ئه‌م وه‌زیره‌ ده‌ڵێت بۆیه‌په‌یوه‌ندیم كردوه‌به‌به‌عسه‌وه‌له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه‌ره‌یان به‌پێ ی منداڵه‌كه‌مداكوژاندۆته‌وه‌.

[email protected]
 







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە