کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

Friday, 19/02/2010, 12:00



هه‌نگاو به‌ره‌و لوتکه‌ی گۆڕان
به‌ره‌و نوێ بونه‌وه‌ی ژیان
هه‌موو ده‌نگی چه‌وساوه‌کان
بگاته‌گوێ ی هه‌موو جیهان...

پڕ به‌هه‌ستم هاوار ئه‌که‌م
شۆڕشێ نوێ به‌ر پا ئه‌که‌م
بۆ ڕووناکی ووڵاته‌که‌م
ئاڵای ئازادی هه‌ڵ ئه‌که‌م...

به‌تیشکی مۆم و ڕووناکی
ئه‌شکێنم سام و تاریکی
چاره‌نوس پڕ که‌ین له‌شادی
بۆ هه‌موو تاکێکی کوردی...

ئه‌ی مامۆستا ئه‌ی قوتابیان
ئه‌ی پیرو گه‌نج ئه‌ی مناڵان
ئه‌ی که‌س وکاری شه‌هیدان
ئه‌ی گه‌لی کورد ئه‌ی قاره‌مان...
په‌یامم بۆتۆ ئه‌ی چینی هه‌ژار
ئه‌ی پلیشاوه‌ی ده‌ستی ڕۆژگار
بارانی ڕه‌حمه‌ت وادێ به‌ره‌وخوار
بۆ ئاوه‌دانی بۆ لادێ و بۆشار...
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕوای شه‌هیدان
بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی خه‌می هه‌موومان
بۆده‌نگ دانه‌وه‌ی ده‌نگی بێ داران
بۆ ژیانه‌وه‌ی ژینی هه‌ژاران...
هه‌وڵ ده‌ین به‌ره‌و ڕووناکی ژیان
به‌ره‌و ڕوی زه‌نگی تێکۆشان
بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ست و ویژدان
هه‌نگاو به‌ره‌و نه‌خشه‌ی گۆڕان...

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە