مايکل ڕۆبن: نه‌ک هه‌ر 4 ملیار دۆلاره‌که به‌ڵکو قازانجێ ئه‌و پاره هی خه‌ڵکی کوردستانه..
Monday, 04/07/2011, 12:00
به‌ڕێزان مايکل ڕۆبني نووسه‌ري ئه‌مريکي گه‌وره له‌م چه‌ند مانگه‌ي پێشوودا چه‌ندين ووتاري بڵاو کردۆته‌وه له‌سه‌ر هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ي تاڵه‌باني و به‌رزاني و بار‌و دۆخي هه‌رێمي کوردستان . زۆر به وورديي و لێهاتوويي ده‌رباره‌ي گه‌نده‌ڵي و ڕاپه‌ڕيني ئه‌م دووايي یه‌ي خه‌ڵکي به‌شه‌ره‌في کوردستان به‌رامبه‌ر هه‌ردوو بنه‌ماڵه به بایه‌خه‌وه نووسييوێتي . له دووا ووتاردا باس له دیارنه‌ماني 4 ملیار دۆلار ئه‌کات که ئه‌مريکا ته‌سليمي حکومه‌تي هه‌رێمیان کردووه . ئه‌م پاره‌یه له ئه‌سلي 17 ملیار دۆلاره که عێراق له زه‌ماني سه‌دام حسێن دا له چوار چێوه‌ي به‌رنامه‌ي نه‌وت به‌رامبه‌ر خواردن دا هه‌يبووه لاي نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان،دوواي ڕووخاني سه‌دام حسێن ئه‌م پاره‌یه دیار نامێنێ
مايکل ئه‌نووسێت : کاتێک پۆل برايمه‌ر حاکمي عێراق بووه 1.6 ملیار دۆلاري داوه به حکومه‌تي هه‌رێم له‌و 17 ملیار دۆلاره ، دوواي ئه‌وه‌ش چه‌ندين جاري تر پاره‌یان داوه به حکومه‌تي هه‌رێم تا پاره‌که گه‌يشتۆته 4 ملیار دۆلار . کاتێک که نێجيره‌وان پۆستي سه‌رۆک وه‌زيراني نامێنێ حکومه‌تي هه‌رێم 4 ملیار دۆلاري له بانق دا هه‌بووه . به نه‌ماني پۆسته‌که‌ي ئه‌و 4 ملیاره ته‌حويلي ڕه‌قه‌م حسابي یه‌که‌ي خۆي ئه‌کات .
مايکل ئه‌نووسێت : ئه‌م پاره بێ شوماره هي خه‌ڵکي کوردستانه نه‌ک سه‌رکرده‌کان ، وه ئه‌بێت خه‌ڵکي کوردستان نه‌ک ته‌نها داواي گێڕانه‌وه‌ي ئه‌م پاره‌یه بکه‌ن ، به‌ڵکو ئه‌بێت داواي فايز و قازانجي ئه‌م پاره‌یه بکه‌ن ، که ئه‌گه‌ر ئه‌م پاره‌یه بخرایه‌ته گه‌ڕ ئه‌وا ته‌نها قازانجي دوو ساڵي ئه‌م پاره‌یه ئه‌گاته 400 ملێۆن دلار .مايکڵ له بڕگه‌یه‌کي تري ووتاره‌که‌ي دا ئه‌ڵێت : بنه‌ماڵه‌ي به‌رزاني سه‌دان ملێۆن دۆلاري حکومه‌تي هه‌رێمیان به‌کار هێناوه بۆ دامه‌زراندني کۆمپانیاي کۆره‌ک تێليکۆم ، که ئه‌مڕۆ ئه‌م کۆمپانیایه نرخه‌که‌ي مه‌زه‌ند ئه‌کرێت به ملیاره‌ها دۆلار
مايکڵ ڕۆبن له کۆتايي ووتاره‌که‌يدا ئه‌ڵێت مه‌سعود به‌رزاني و به‌رهه‌م سالح په‌یمانیان به خه‌ڵکي کوردستان داوه که چاک‌سازي بکه‌ن به‌وه‌ي که شه‌فافي یه‌ت هه‌بێ له کاروباري حکومه‌تدا له‌گه‌ڵ ئازادي ڕۆژنامه‌گه‌ري چه‌ندين به‌ڵێني تر ، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌مان ئه‌و تاوانانه‌ي که که سه‌دام حسێن ئه‌يکرد به‌رامبه‌ر به کورد ئه‌مانيش هه‌مان شت دووباره ئه‌که‌نه‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست