کۆتایی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی زۆر نزیکه...
Monday, 07/03/2011, 12:00
ده‌یان ساڵه بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی به‌رۆکی گه‌له‌که‌مانیان گرتووه و تووشی چه‌ندین کاره‌سات و نه‌هامه‌تی و ده‌رد و نه‌خۆشی یان کردووه له‌ژێر ناوی شۆڕش و کوردایه‌تی و به‌رگری له کوردستان . کاتێک که گه‌لی کورد ڕاپه‌ڕینی کرد له ساڵی 1991 دا بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی جاش له که‌ره‌ج چه‌قی بوون و تاڵه‌بانیش له باڕه‌کانی له‌نده‌ن شه‌رابی نۆش ئه‌کرد ،به‌ڵام دووای ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان کوردستانیان پاک کرده‌وه له به‌عسی یه‌کان به په‌له گه‌ڕانه‌وه و خۆیان کرد به خاوه‌نی ڕاپه‌ڕین و خۆیان سه‌پاند به سه‌ر میلله‌ته‌که‌ماندا .
دووای 20 ساڵ له حوکمڕانی ، که هه‌موو ئامانجیان تا ئێستاش تێکشکاندنی که‌سایه‌تی کورده و کوشتنی ڕۆحی نیشتمان په‌روه‌ری یه و پاریزگاری کردنه له به‌رژه‌وه‌ندی یه تایبه‌تی یه‌کانی خۆیان و خێڵه‌کانیان ،ئه‌مڕۆ که‌وتونه‌ته به‌رده‌م دووڕیانێک که پێ ئه‌چێت هه‌ر ڕێگایه‌ک له‌م دووڕیانه بگرنه به‌ر ئه‌بیته هۆی له ده‌ست دانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی یه پۆخڵ و گه‌نده‌ڵه‌که‌یان و به‌ره‌و له‌ناوچونی خۆیان ئه‌بات .
دوو ڕێگا‌که‌ش بریتی یه له یه‌که‌م ڕازی بوونیان به سه‌رجه‌م داخوازی یه ڕه‌واکانی شه‌قامی کوردی و گه‌نجان و لاوانی میلله‌ته‌کامان و داواکاری یه‌کانی ئۆپۆزسێۆن ، ئه‌ویش به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته گه‌نده‌ڵ و ئیفلیجه‌ی ئێستا و پێکهێنانی حکومه‌تێکی بێ لایه‌نی کاتی له که‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا و نیشتمان په‌روه‌ر که بتوانێت ڕێگا خۆش بکات بۆهێنانه کایه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێ گه‌رد. بێ گومان هه‌موومان ئه‌زانین ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنێکی ئاوا ئه‌نجام بدرێ و ساخته و ته‌زویری تیا نه‌کرێت و هاوولاتیان به ئازادی و بێ ترس نوێنه‌رانی خۆیان هه‌ڵبژێرن ، ئه‌وا ئاشکرایه که نه پارتی وه نه یه‌کیتی سه‌رکه‌وتنی تیا به ده‌ست ناهێنن وه ڕه‌نگه تووشی شکستی گه‌وره ببن و ده‌سه‌ڵاتیش له ده‌ست به‌ن
به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه گه‌نده‌ڵه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار مه‌سه‌له ڕه‌واکه‌ی میلله‌ته‌که‌مانیان هه‌ڕاج کردووه له مه‌زادخانه‌کانی ناوچه‌که‌دا و سه‌دان تاوانی گه‌وره‌یان ده‌رحه‌ق به گه‌له‌که‌مان کردووه ، هه‌ر له ئاشبه‌تاڵی 74 ه‌وه تا وه‌کو هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ و تاوه‌کو دزینی سه‌روه‌ت و سامانی بێ شوماری خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووت و قاچاغچێتی کردن به نه‌وته‌که‌یه‌وه ، هه‌تا دانانی ده‌وله‌تی کوردی به خه‌ونی شاعیرانه له لایه‌ن تاله‌بانی یه‌وه ،تا ڕۆژی ئه‌مڕۆش که ڕووی لووله‌ی تفه‌نگه‌کانیان ئه‌که‌نه سنگی لاوان و گه‌نجانی تووڕه و ڕاپه‌ڕیوی گه‌له‌که‌مان .بێ گومان دووای ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌لاتێان نامێنێ خه‌ڵکی ئه‌م هه‌موو تاوانانه‌یه‌ن له بیر ناچێته‌وه ، سه‌رئه‌نجام یان ئه‌بێ ئه‌م دوو بنه‌ماڵه خۆفرۆشه کوردستان به جێ بهێڵن بۆ هه‌تا هه‌تایه یان ئه‌بێت بهێنرێنه به‌رده‌م دادگای گه‌ل و به سزای ڕه‌وای خۆیان بگه‌ن .
دووه‌م ڕێگا که له به‌رده‌میاندایه، ئه‌وه‌یه که گوێ له داخوازیی یه‌کانی که‌س نه‌گرن وه به‌رده‌وام بن له سه‌ر ئه‌م رێگا چه‌وت و چه‌په‌ڵه‌ی خۆیان که هه‌تا ئێستاش پیاده‌ی ئه‌که‌ن . ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێگه چاره‌یه بگرنه به‌ر ، بێ گومان هه‌ر وه‌کو ئێستا ڕووبه‌رووی ده‌یان هه‌زار ده‌نگی ئازادی خواز بوونه‌ته‌وه سبه‌ی و دوو سبه‌ی ڕووبه‌ڕووی سه‌دان هه‌زار و بگره به ملێۆن ده‌نگی گۆڕانخواز و ناڕازی ده‌بنه‌وه به تایبه‌تی له‌م کاته‌دا که باهۆزی دیموکراسی هه‌موو ووڵاتانی ناوچه‌که‌ی گرتۆته‌وه و دیکتاتۆره‌کان و بته‌کان یه‌ک له دووای یه‌ک دائه‌ڕمێن له ژێر کاریگه‌ری تێکۆشانی نه‌وه‌یه‌کی نوێ که ئه‌ویش نه‌وه‌ی فه‌یس بوکه ، ئه‌م لاوانه هیچ دیکتاتۆرێک یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک یان هێزێک ناتوانێت کۆنترۆڵیان بکات یان له خشته‌یا‌ن به‌رێت ،بێجگه له‌وه‌ش زۆر به ئاسانی له‌سه‌ر په‌یجه‌کانی خۆیان هه‌موو درۆ و ده‌له‌سه‌کانی ئه‌م دوو بنه‌ماڵه کوردفرۆشه ئاشکرا ئه‌که‌ن وه ئه‌توانن زۆر به باشی خۆیان ڕێک بخه‌ن بۆ ڕامالینی هه‌موو گه‌نده‌ڵکاران
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌م ڕێگا‌یه بگرنه به ر و خۆیان که‌ڕ بکه‌ن به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک ، ڕه‌نگه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک یان چه‌ند مانگێک بتوانن خۆیان ڕابگرن ،ئه‌ویش به هۆی ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵکی یه‌وه ،به‌ڵام شتێکی لۆجیکه که هه‌تا زه‌بر و زۆن و سه‌رکوت کردن زیاتر به‌کار بهێنن خه‌ڵکیش زیاتر تینووی ئازادی ئه‌بن و زیاتر سوور ئه‌بن له‌سه‌ر ڕاماڵینی ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌که‌ی به‌رزانی و تاڵه‌بانی ، سه‌رئه‌نجام یان ئه‌وه‌تا ئه‌م گه‌نده‌ڵ و دزانه وه‌کو زین العابدین و حوسنی موباره‌ک ووڵات به‌جێ بهێڵن یان ئه‌وه‌تا ئه‌که‌ونه به‌ر شاڵاوی ڕقی پیرۆزی خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی کوردستان و یه‌ک به یه‌کیان ئه‌گه‌یه‌نرێت به سزای ڕه‌وای گه‌ل و نیشتیمان به هه‌مان شێوه‌ی ڕاپه‌ڕینه مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری 1991 به‌رامبه‌ر ڕژیمی به‌عسی له ناوچوو .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست