کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵمەتی دادپەروەری موچە:دۆسیەی رەتكردنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران دەباتە دادگای فیدراڵی عێراقی

Saturday, 02/11/2013, 12:00





هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە كوردستان وەك یەكەم هەڵمەت لە كوردستان و عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاری لە ماوەی 4 ساڵی رابردوودا بەردەوام بوو لە هەوڵەكانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتاران, پاش سەركەوتنەكەی دادگای فیدراڵی عێراقی و پابەند نەبوونی پەرلەمانتارانی كوردستان بە تایبەت ئەوانەی پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی خانەنشینی پەرلەمانتارانیان واژۆ كردبوو بە واژۆكانی خۆیانەوە, وە ئامادە نەبوونی داواكاری گشتی لە وەرگرتنی سكاڵا لە ئێمە لە رێگای پەیجەكەیەوە لە فەیسبووك, لە كاتێكدا لەهەمان رێگاوە سكاڵای خەڵكی دیكە وەردەگرێت , بۆیە لە هەموو ئەوانە بێئومێد بووین .
هیوامان وایە پەرلەمانتارانی خولی داهاتوو دوای دەستبەكاربونیان دۆسیەكە بجوڵێنن و پابەند بن بە بەڵێنەكانیانەوە كە لە سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردن بە گەلیان دابوو, هەنگاوی دواترمان هانا بردن دەبێت بۆ دادگای فیدراڵی عێراقی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە نایاساییە ئەگەر هەموو دەروازەكانی سەركەوتنمان لە كوردستان لێدابخرێت, بە سوپاسەوە پارێزەری عێراقی حەسەن شەعبان ئامادەیە خۆبەخشانە پارێزەریمان بۆ بكات و دۆسیەكە لە دادگای فیدراڵی عێراقی بجوڵێنێت, هیوادارین پارێزەرانی عەدالەتخوازی كوردیش هەمان رێچكە بگرنە بەر .
بەردەوام بوون تا سەركەوتن بەسەر نا دادپەروەریدا

هەڵمەتی دادپەروەری موچە لە كوردستان
1-11-2013


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە