کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌مه‌راسیمێكدا ڕوفاتی 4 شه‌هیدی كیمیاباران به‌ره‌و گۆڕستانی شه‌هیدان به‌ڕێكران

Saturday, 02/10/2010, 12:00




كه‌س و كاری شه‌هیدان گله‌ییان له‌ئاماده‌نه‌بوونی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و نوێنه‌ری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ بوو .



پێش 22 ساڵ به‌رله‌ئێستا له‌ 16 -3-1988 چوار هاوڵاتی بێدیفاعی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌هید ده‌كرێت ، پاش 22 ساڵ له‌شه‌هیدبونیان له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌ت ڕوفاتیان بۆ گۆڕستانی شه‌هیدان ده‌گوازرێته‌وه‌ ،

سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه‌ 2 -10 -2010 به‌ئاماده‌بونی گۆران ئه‌دهه‌م قائمقامی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان وكه‌س وكاری هه‌رچوار شه‌هید له‌گه‌ڕه‌كی كانی قوڵكه‌ی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ گۆڕی ئه‌و شه‌هیدانه‌ هه‌ڵدرانه‌وه‌ كه‌ ناو یه‌كێك له‌مزگه‌وته‌كان نیژرابوون .

حسن محمد برای 3 شه‌هید تایبه‌ به‌ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ دواو گوتی "كاتژمێر 11.30 سه‌رله‌به‌یانی له‌و ساته‌دا مناڵه‌كانمان به‌مه‌ستی سه‌ردانی خزمه‌كانمان كه‌ پێشمه‌رگه‌بوون ڕویان له‌گه‌ره‌كی سه‌را كردبوو، به‌گه‌شتنیان بۆ ئه‌وگه‌ڕه‌كه‌و پاش 5 خوله‌كه‌ به‌خزم و كه‌س وكاره‌كانمان له‌یه‌كه‌م بۆردومانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌مان شه‌هید بوون "

قایه‌ق هه‌ورامی یه‌كێك بو له‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ به‌وته‌ی خۆی خاوه‌نی 14 شه‌هیده‌ له‌ دایك و خوشك و برا و به‌گشتی خزم و كه‌س و كاری ده‌بێته‌ خاوه‌نی 24 شه‌هید ئه‌و گله‌یی زۆری له‌ئاماده‌نه‌بووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كان بوو له‌لێدوانێكیدا وتی " ئێمه‌ هه‌مو ساتێكمان 16 -3 ی یه‌ ، ئه‌م شه‌هیدانه‌ خاڵۆزامن به‌داخه‌وه‌ نه‌توانراوه‌ تائیستاش ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوه‌كانی ئاماده‌بونی ببێت ، ته‌نانه‌ت نه‌یانتوانیوه‌ 4 تابوت بۆ ڕوفاته‌كانیش دابین بكه‌ن كه‌ له‌خۆیدا ئه‌مه‌ كاری ئه‌وان بوو، ئیمه‌ وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان گله‌یی زۆرمان له‌خه‌م ساری ئه‌وان هه‌یه‌، وه‌ گله‌یشمان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان هه‌یه‌ كه‌ نه‌یانتوانیوه‌ له‌مه‌راسیمێكی جواندا ئه‌م ڕوفاتانه‌ به‌ڕێ بكه‌ن "

كامیل عه‌بدوالقادر وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان و برینداری چه‌كی كیمیاویی له‌لیدوانێكیدا بۆماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ تایبه‌ت به‌ڕۆڵی كۆمه‌ڵه‌ له‌ هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م گۆرانه‌ وتی " ئیمه‌ ئه‌ركی سه‌رشانمان به‌جێ هینانه‌وه‌ ، له‌مێژه‌ ئیمه‌ به‌م شه‌هیدانه‌مان زانیوه‌ ، چه‌ندین جاریش سه‌ردانی وه‌زاره‌تی شه‌هیدانمان كردوه‌ به‌مه‌ستی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕانه‌وه‌ به‌داخه‌وه‌ هیچ وه‌ڵامێكیان نه‌بوو " كامیل عه‌بدوالقادر وه‌ك خاوه‌نی شه‌هیده‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ گله‌یی له‌وه‌زیری شه‌هیدان وه‌زاره‌ته‌كه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كه‌ی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌بوو وتی " له‌هه‌قی ئه‌وان بوو كه‌ هه‌میشه‌ سه‌ردانی ماڵه‌ شه‌هیده‌كان و له‌خه‌می هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه‌به‌كۆمه‌ڵه‌كان بن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌مه‌راسیمێكی به‌و شێوه‌یه‌ غیابی وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ به‌شه‌هیدا بوو كه‌ جێگه‌ی پرسیار بوو بۆ هه‌موو لایه‌ك "

هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی شه‌هیدان له‌مزگه‌وتی امام عه‌لی له‌ گه‌ڕه‌كی كانی قوڵكه‌ كه‌ بریتی بوون له‌هه‌ر چوار شه‌هید (یاسین عارف . ته‌مه‌ن 41 ساڵ ، عمر محمد و علی محمد و جمال محمد كه‌ ته‌مه‌نی ئه‌مانه‌ له‌11 ساڵ و 13 و 15 ساڵیدابوون .

له‌مه‌راسێمیكدا كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی به‌بێ ئاماده‌بونی نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدان له‌گۆڕستانی شه‌هیدان به‌خاك سپێران .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە