كۆمیتەى ناوەندى حزبی زەحمەتكێشانى كوردستان كۆدەبێتەوەو بڕیاردەدات لەژێر ناوى حزبی زەحمەتكێشانى سەربەخۆى كوردستان درێژە بە كارو چالاكیەك�
Thursday, 16/09/2010, 12:00
كاتژمێر (10)ى سەرلەبەیانى ئیمڕۆ 16/9/2010 كۆمیتەى ناوەندى حزبی زەحمەتكێشانى كوردستان بەسەرپەرشتى هاوڕێ "قادر عزیز" سكرتێرى حزب كۆبۆوە،
كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە بڕیارى دادگاى پیاچونەوە كە ناوى حزبی زەحمەتكێشانى بەقازانجى باڵى جیابوەوە لەحزب یەكلایی كردۆتەوە، هەرچەندە كۆبونەوە ئەو بڕیارەى دادگاى زیاتر بە بڕیارێكى سیاسی لەقەڵەم دا، بەڵام بەئومێدى ئەوەى كێشەكان كۆتاییان پێبێت، بڕیارەكەى لەگەڵ ناهەقیەكى زۆرەوە قەبوڵ كرد، بۆ ئەمەش كۆمیتەى ناوەندى بڕیاریدا كە تائەوكاتەى حزب بەڕەسمى مۆڵەتى كاركردن لە حكومەتى هەرێمى كوردستان وەردەگرێتەوە لەچوارچێوەى قەوارەى سیاسی (حزبی زەحمەتكێشانى سەربەخۆى كوردستان) كە لە كۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردن مۆڵەتى ڕەسمى پێدراوە، درێژە بەكارو تێكۆشانى خۆى بدات، بەم پێەش سەرجەم دام و دەزگاكانى حزب لەم چوارچێوەیەدا كارى خۆیان دەكەن،
سەبارەت بە ڕۆژنامەى (ئاڵاى ئازادى)ش كۆمیتەى ناوەندى بڕیارى دا ناوى (ئاڵاى ئازادى) بگۆرێت بۆ ناوى (ئاڵاى ئازادى سەربەخۆ)و لەمەودوا بەم ناوە پەیامەكەى خۆى درێژە پێبدات،
كۆمیتەى ناوەندى حزبی زەحمەتكێشانى سەربەخۆى كوردستان خۆى بە خاوەن ودرێژەپێدەرى سەروەریەكانى حزبی زەحمەتكێشانى كوردستان دەزانین و پێی وایە كە ئەو مێژوو سەروەریانە بە بڕیارى سیاسی بۆ هیچ كەس و لایەنێكى تر ناگوازرێتەوە،
كۆمیتەى ناوەندى لەكۆتایی كۆبونەوەكەیدا جارێكى تر خەڵكى كوردستان و هێزو لایەنە سیاسیەكان و كادیرو ئەندام و پێشمەرگەو بنەماڵەى سەربەرزى شەهیدەكان دڵنیا دەكاتەوە كەسەربارى هەموو ئاستەنگەكان بەڵام وەك هەمیشە شێلگیرانە سوورە لەسەر خەبات و تێكۆشان تا گەیشتن بەسەربەخۆیی و ڕزگارى كوردستان.
حزبی زەحمەتكێشانى سەربەخۆى كوردستان
16/9/2010 " قەوارەى سیاسی"
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست