کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆك, باسی پێشمەرگەو كادیرە تكایە بیخوێنەوە

Tuesday, 16/03/2010, 12:00


ئەندام لقێك لە لقەكانی پارتە كەترەكەتان ماوەیەك بەر لە ئێستا قسەى زۆر گەورەت كرد لەمەر پێشمەرگە! نازانم تۆ ئاگات لە دونیا نیە یان گاڵتە بە خەڵك دەكەیت؟! ئایا دەزانى مانگ و نیوێكە پێشمەرگەو كادیرى حیزب موچەیان وەرنەگرتووە؟! ئایا دەزانى هەژارترین چین لە كوردستانی بەدبەخت چینى كادیرو پێشمەرگەیە؟! ئایا دەزانى ئەگەر بچی بۆ داخوازى كچێك لە هەولێر بەتایبەت گەر بڵێیت كوڕەكەم پێشمەرگەیە یان كادیرە یەكسەر ڕەفزی دەكەن؟؟ پرسیار ناكەیت ئەوە بۆ؟؟ وەڵامەكەی زۆر سادەیە ئەویش لەبەر ئەوەی چونكە جەنابت ئەم دوو چینەت سوكو ریسوا كردووە. ئەگەر بچیت داواى كرێى خانوو بكەیت یان خانوێك بەكرێ بگریت, خاوەن خانوەكە بزانێ تۆ پێشمەرگەیت یان كادیری حیزبە فوگرەكەى تۆن ئەوە یەكسەر ڕەفزت دەكات؟! ئایا دەزانیت شێخ نیهادى مێبازى برات مانگانە بایى موچەى سەد (100) كادیر لە (....!)ى خۆى سەرفی دەكات!! بەهەمان شێوە كاك (بزۆی میرانی)ش تێ دەگەیت لەگەڵ كێمە؟ - لەگەڵ زەعیمە كەترەكەتان زەعیمى هه‌تی....!؟ هەرچەندە كاتەكەشی بەسەر چووە بەڵام ئێستاش خەڵك زۆر پرسیار دەكات و باسی لێوەدەكات كە ئەو هەموو هەراو هۆریایە چبو لەسەر ووشەى پێشمەرگە دروستان كرد. وابزانم هەراو هۆریاكەتان لەسەر ئەو پێشمەرگانە بوو:
یەك: عومەر عوسمانی كە ئەوكات مەسولی لقی 10 بوو كە كچێكی كەركوكی بوو لەناو ماڵیدا كاركەربوو جەنابی مەقامی عالی عوسمان ده‌ستدریژی كرده‌سه‌ری و بوو بە ژنی!! دوو: شێخ دلێری ئامۆزات كە مودیر تەربیەی مێرگە سۆرە, كچە پاش ماوە ئەنفالێك كە فەڕاش بوو لە تەربیەی ناوبراودا جەنابی یا شێخ! سکی ئەم كچە ئەنفالەی پڕ كردو لە كچینی خست و كردی بە شا ژن! ئەوە لە ژێر پەردەی پێشمەرگایەتی بوو ئەم پەردەی لادا؟!! لە دوواییا كوشتی بە شێوەیەكی زۆر دڕندانە. ئینجا عوزریان لە قەباحەت گەورەتر بوو هەستان بە بیانوی ئەوەی كە حەیای جەنابی یا شێخ نەچێت ئەم فاحیشەی خستە ئەستۆی فەقیرێك لە مێرگەسۆر و لە پاشان كوشتیان! دەڵێن لە سنوری بارزان نابیت حەیوانات و ئاژەلأ لەناو بچێت و قڕ بكرێن گوایە زۆر حەیوان دۆستن؟ بەڵام چاوتان كوشتنی خەڵكی بەناهەق نابینیت تا قانونێكیش بۆ ئەوان دەركەن! گوایە زۆر مرۆڤ دۆست نین!؟ بەلأكو زۆر پێشمەرگە دۆستن!!!! جا كەسێك ئەوانە بە پێشمەرگە بزانێت دەبێت چۆن حەیوان دۆست نەبێت و مافی ئاژەڵانیش پێشێل بكات؟؟؟ سێ: سەرۆكی دەزگای هەڵبژاردنی گشتیت جەنابی حاجی جەعفەر! تامپۆن واتە دەعمی لەگەڵ كوڕە فەقیرێكی ئەو شەعبە كرد یەكسەر كابرای كوشتەوە واتە حاجی جەعفەر كوڕە هەژارەكەی كوشتەوە! ئەوەیە ئەو پێشمەرگە ڕەسەنانەی كە ئەتوو دەتویست كراو لەسەر سەری هەر هەموومان دابنێیت بەناوی دڵسۆزی گوایە بۆ پێشمەرگە. چار: سەیدا حەمید مەبەستم حەمیدەفەندیە كە نازانم ئەو فەوجە ژنە بە چ بەخێو دەكات؟ ئەگەر نەسریەكی تایبەتی بۆ نەبڕدرابێتەوە لەلایەن حیزبی كەترە؟! ئەگەرنا ئەویش وەك پێشمەرگە كانی دی خۆ دەبێت تەنها دووسەد هەزار دینار مەعاشی بێت؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ بایدەوە بۆ پشتۆی لقی 2 كە مانگانە بای مەعاشی دووسەد پێشمەرگە بەس لە له‌شفرۆش و ده‌ڵاله‌کانی خۆی سەرف دەكات .. لەگەلأ ڕێزمدا...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە