مسرور چەتەکانى هەولێریان گۆڕى ...
Friday, 18/02/2011, 12:00
هەولێر هەردەم پەناگە بووە بۆ پارتى و بنەماڵە وە پارتیش شانازى پێوە دەکرد وە مێژوش شاهێدى ئەوە دەدات بەڵام تاکو ئەم کاتە هەولێریەکان ئەم ڕاستیەیەان نەدەزانى کە مەرامى بنە ماڵە بەرامبەر بە هەولێریەکان تەنها بۆ دەسەڵات و دزى و قایم کردنى پێگەى خۆیان بووە لەسەر حیسابى ئەوان بەم دواییە و دواى سەر هەڵدانى بزوتنەوەى گۆڕان پەردە لەسەر ڕاستیەکان هەڵدرایەوە زۆربەى ئەو ڕەفتارانەى پارتى لە شارى هەولێر ئەنجامى دابوون ئاشکرا بووە ئەویش تەنها بۆ گواستنەوەى کورسى دەسەڵات وەک مەلیک و میر نشینەکانى کەنداو لە باوکەوە بۆ کوڕەکەى لەویشەوە بۆ نەوەکەى دەشیانەوەى میللەتى کورد وەک عەرەبەکان بڵێن (بروح بدم نفدیک یا مسرور) ئێستا لە زۆر بەى دانیشتنەکانى مسعود ئەوە دوبارەدەکاتەوە دەڵێ ئێمە بۆ ئەوە وامان نەکردووە کە ئێمە سەرۆک بین وا دەزانێ میللەتى کورد گێلە ئەى بۆچیتان کردووە ؟ باشترین بەڵگە کۆنگرەى 13ى پارتى بۆ ئەوە بووە کە کوڕە تێکۆشەرەکەت بکەیە سەرۆکى داهاتووى پارتەکەت بەڕاستى کوڕێکى دڵسۆزو لێهاتووت هەیە وەتۆش لە گەڵ میللەتەکەت زۆر ڕاستگۆو بە وەفاى بۆیە لێرەوە بەناوى هەولێریەکانەوە بە جەنابى سەرۆکى هەرێم دەڵێین تۆ کە لەگەڵ برازاکەت ڕاستگۆ نەبى لەگەڵ میللەتەکەت ڕاستگۆ دەبى ؟؟؟؟؟ هەموو هەڵێکت خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەى کوڕە تیرۆرستەکەت بکەیە سەرۆکى پارتى بۆ متمانەت بە برازاکەت نیە ؟؟؟ کەوایە خەز دەکەین بزانى هەولێریەکانیش متمانەیان بە تۆو کوڕە قەبیحەکەت نیە ، لەبەر ئەم ڕەفتارانەى خوارەوە کە لە ماوەى ڕابردوو کوڕە ناشرینەکەت و پیاوەکانى چیان بەسەر هەولێرو پارتیەکان هێناوە :-
1. هەموو پارتیک ئەمە دەزانن کەتۆ هیچ دەسەڵاتت بەسەر کوڕەکەتدا ناڕوا و ئەویش حیساب بۆتۆ ناکات بۆیە هەولێریەکانیش هیچ حیساب بۆتۆو کوڕەکەت ناکەن .
2.کوڕە ناموبارەکەکەت بەهاوکارى پشتۆ ناسادق لەهەولێر پارتیان کرد بە دوو پارچە لە دژى نیچیروان بارزانى .
3. مەغرورى کوڕت کەوتە پشتگیرى کردنى بەرهەم سالح بۆ نەهێشتن و دەرکردنى ئەو کەسانەى کەکاریان لە کابینەى نێچیروان بارزانى دەکرد بەرهەم سالحیش حکومەتەکەى لەبەرژەوەندى یەکێتى و لێدوانەکانیشى لەدژى پارتى بەکاردێنێ .
4.کوڕێک بێ پشتۆ ناسادق بەرنامەى بۆ دابڕێژێ ئەبێ چ کوڕێکت هەبێ کە هەرچى کەسى بێ ئەخلاق هەیە لەهەولێر پۆستى حزبیان پێدا تەنها بۆ ئەوەى کار لەسەر نێچیروان بکەن .
5.پاراستن و مەسرور لەهەولێر بە مخابەراتى پێشوى بەعس و قوسەى کوڕەکەى سەدام ناسراوە لە تیرۆر کردن و ئەنجام دانى کارى سێکسى لەگەڵ قوتابى زانکۆکان و لێدان و فڕاندنى خەڵک بەڕاستى کوڕەکەت بەوەفایە بۆ هەولێر .
6.لقى دوو بەرنامەى گۆڕانکارى و چاکسازى لەهەولێر ماوەیەک بەر لە ئێستا ئەنجام داوە ئێستا پاککراوەتەوە لە پارتیەکان وەزیرەکانیشیان گۆڕى .
7.بۆیە خەڵکى هەولێریش لە ڕەفتارەکانتان گەیشت دەیەوێ بتان گۆڕێ و پشتگیرى لە بەیاننامەکەى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست