شارەوانى قەڵادزێ یا قومارخانە
Friday, 06/07/2012, 12:00
سەرۆكى شارەوانى قەڵادزێ جگە لەوەى هەفتەى دوو ڕۆژ دەوام ناكات و هەردەم لە وڵاتێك و شارێكە لەسەر حسابى شارەوانى , با هاوڵاتیانیش هەر چاوەڕێى جەنابى بن بۆ ڕاهى كردنى ئیش و كارەكانیان و لەسەر جەنابی پەكیان بكەوێ ئاخر خەڵكینە بۆ ئەوەندە بێ ویژدانن فەقیرە ئەم هەمو خەڵكەى تریش چاوەڕێى ئەون بۆ گەرم كردنى مێزى قومار ئەوەى بەم هەمو ماندو بونە لە دزیەكانى شارەوانى دەستى دەكەوێ خێرى لێ نابینێ شەو لە ئوتێلەكانى سلێمانى و هەولیًر گشتى دەدۆڕێنێ بەڵام باش نیە خەڵكى دڵسۆزى ئەوەندە لە دەورەیە هەمیشە خەریكى دڵ خۆشكردنیەتى بە هێنانى كەس و كارەكەى خۆى بۆ ناو باغ و ژورەكەى خۆى بە مەبەستى ڕابواردن !!!
پرسیارى گرنگ ئەوەیە , ئەوانەى لە سەرەوە باسمان كرد یا بەڕیزێك پێشتر بە ناوى كاك محمود باوزى باسى كردبو لەم سایتە بەڕێزە بەشێكى زۆر كەمن لە كارە قێزەونەكانى سەرۆكى شارەوانى قەڵادزێ و دڵنیام كە سەرجەم بەرپرسانى ئەم شارە بەدبەختە ئاگایان لە هەمو ڕەفتار و كردەوەكانى ئەم بەرپرسە نا بەرپرسە هەیە بەڵام گوێى خۆیان لە ئاستى ناڕەزایى خەڵكیش ئاخنیوە و دەنگیان لێ نایەت تۆ بڵێى ئەوانیش شەریك دزى سەرۆك بن ؟؟
بۆچى بەرپرسانى ئەم شارە ئاگایان لە جوڵەى هەمو هاوڵاتیەكە گەر تاكە وشەیەك لەسەر دەسەڵات بڵێ بەڵام ئاگایان لە ژوانەكانى سەرۆكى شارەوانى و حەسەن گەورەى قایمقایم نیە لە باغەكەى كاكە هێمنى جێگرى شارەوانى و لەگەڵ خزمەكەى ئەم بەڕێزە ؟
ڕەنگە ئەم كارە دڵسۆزانەى جێگرى سەرۆك بێ واى كردبێ قیرتاو كردنى كوچە و كۆڵانەكانى شاریش بە ژن براكەى جێگرى سەرۆك بڕابێ تا ئەوەندەى ماویشە وێران ترى بكات , پێشینان ڕاستیان وتوە دز و ماڵخۆ یەك بن گاجوت لە كولانەوە هەڵدكێشن !!
خەڵك پێیان وابو سەرۆكى شارەوانى دەگۆڕێت و لەمو دوا شار ئاوەدان دەبێتەوە و سیماى جارانى شار دەگەڕێتەوە بەڵام كار وا بڕوا هەمو سەر گرد و دۆڵ و باغێك لەم شارە دەبنە باڕ و ژوانگەى سەرۆك و بەرپرسانى ئەم شارە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست