جه‌ماوه‌ری کوردستان تکایه ماف بده‌ن به یه‌کێتی و پارتی با ڕێگربن له به‌رامبه‌ر لیستی گۆڕان دا.
Friday, 14/08/2009, 12:00
تکایه جه‌ماوه‌ری به‌ڕێزی کوردستان، پێش ئه‌وه‌ی حوکم بده‌ن به سه‌ر ئه‌م دوو پارته‌دا (یه‌کێتی و پارتی) له‌وه تێ بگه‌ن بۆچی ئه‌م دوو لایه‌نه دژی گۆڕانن له سیاسه‌تی خۆیان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دا؟
ئه‌م دوو لایه‌نه له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستانیان سه‌لماند که تا چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لیان ده‌وێت؟ و ئه‌وان تا چه‌ند خه‌م خۆری گه‌لی کوردی مه‌زڵوم و زوڵم لێکراو بوون وه‌ک خۆیان ده‌یان ووت. تکایه ئێوه‌ش له‌م ڕاستیه بگه‌ن که ئه‌وان مافی خۆیانه بیانه‌وێت چ شێوازێک هه‌ڵبژێرن بۆ هه‌ڵسوکه‌وت کردن له گه‌ڵ بارودۆخه‌که‌دا له هه‌رێمی کوردستان؟. ئه‌م مافه‌شیان به شرعی ده‌زانی، چونکه تاوه‌کو ڕۆژی هه‌ڵبژاردنیش که‌س نه‌بوو له ووته‌ی ئه‌واندا بڵێ (له‌ل)، خۆیان به ڕاوێژکار و بڕیار ده‌ری یه‌که‌م و کۆتایی ده‌زانی، که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ده‌رچوو تووشی شۆک بوون.
به‌ڵێ ئه‌مه‌یه کرۆکی مه‌سه‌له‌که، ئایا ئه‌وان خۆیان بڕیار ده‌رنه‌بوون له گه‌وره‌و بچووکی مه‌سه‌له‌کاندا؟، به‌ڵام ئه‌مڕۆ (لیستی گۆڕان) بوو به سه‌ره‌تایه‌ک بۆ گۆڕان له سیاسه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق دا، هه‌ر به هه‌مان مه‌به‌ست له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کان یه‌کسه‌ر نوری مالکی گه‌یشته کوردستان بۆ تێگه‌یشتن له سیاسه‌تی داهاتووی هه‌رێم و پێشهاتی کردنی ئه‌و گۆڕانانه که چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو.
سه‌ره‌تای ئه‌و گۆڕانه لێره‌وه و له‌و ڕۆژه‌وه ده‌ست پێده‌کات، که ئه‌م لیسته به بیری نوێ و شێوازی نوێ وه له په‌رله‌مانی کوردستان دا ده‌ست به‌کار و کاریگه‌ر ده‌بێت، ئه‌ویش به هه‌وڵ دان بۆ نه‌هێشتن و که‌م کردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌کان له گشت بواره‌کانی به‌ڕێوه بردن و بڕیاردان دا. کاریگه‌ریه‌که له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کات که ئه‌م لیسته بوونی حه‌قیقی ده‌بێت له ناو په‌رله‌ماندا، گه‌رچی ئه‌م لیسته که‌مینه‌یه به‌ڵام ده‌توانێت ڕۆڵی چاو‌دێر بگێڕێت، و به ڕاستی ئه‌و شه‌فافیه‌ته‌ی ئیدیعای بۆ ده‌کرێت بۆ جه‌ماوه‌ر ئاشکرا بکات، له خه‌رجکردنی ده‌هات و بودجه‌ی دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت و که‌سه‌کاندا.
هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی ئه‌و زیاده ڕه‌ویانه‌ی که بێ سه‌ره و به‌ره بۆ که‌سه تایبه‌ته‌کان ده‌کرا به‌ناوی خزمه‌ت گوزاری گشتی یه‌وه، ئه‌مه‌و سه‌ده‌ها زیاده ڕه‌وی تر که به ناوی حکومه‌ته‌وه ده‌کرا بێ ئه‌وه‌ی حساب بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێک بکرێت. ئه‌م ڕاستیانه لای یه‌کێتی و پارتی ڕون و ئاشکرایه، بۆیه به‌هه‌موو هێزو توانایانه‌وه ڕوبه‌ڕوی ئه‌م لیسته بووبوونه‌وه، چونکه بوونی لیستێک به‌م شێوه‌یه گورزی گورچک بڕ ده‌وه‌شێنێته به‌رژه‌وندییه تایبه‌تیه‌کانی سه‌رانی ئه‌و دوو لیسته، به واتایه‌کی ترله ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆ نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل له په‌رله‌مان و نه‌هێشتنی نوێنه‌ری کارتۆنی و بێ که‌راکته‌ر. ئه‌م گۆڕانه ته‌نها له ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات ناگرێته‌وه چونکه ده‌بێت زۆر یاسا ده‌ربچێت و بگۆڕرێت له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و دژی گه‌نده‌ڵی، که ئه‌مه له هه‌مان کاتیش‌دا سزا دان و پاداشت دێنێته ئاراوه، واته پێداچونه‌وه و هێنانه‌وه کایه‌ی ئه‌و کارانه‌ی که تا ئێستا جێبه‌جێ کراون واته (کێ بڕیاری دا؟ کێ جێبه‌جێ ی کرد؟ چۆن کرا؟). ئیتر زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر لایه‌نی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست هه‌وڵ بدات بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی و هێشتنه‌وه‌یان له بار‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه باوه‌که‌دا.
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بتوانین له شیکردنه‌وه‌ی سیسته‌می سیاسی ئه‌م دوو لایه‌نه بگه‌ین ئه‌وا له ڕوانگه‌ی چه‌ندین هه‌ڵسوکه‌وته‌وه تێده‌گه‌ین که ئایا پارتی سیاسی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات تا چه‌ند دیموکراسی و شه‌فافه له کاره‌کانیدا؟ بۆ نمونه ئایا لایه‌ن یاخود پارتی سیاسی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ده‌دات ڕێگر بێت له پرۆسه جۆراو جۆره‌کاندا وه‌ک ده‌نگ دان؟ ئه‌م شێوازه له جیهاندا بۆ تێگه‌یشتن له سیسته‌مه جۆراو جۆره‌کان په‌یڕه‌و ده‌کرێت، ئێستا خه‌ڵکی کوردستانیش ده‌توانێت له‌وه تێبگات و ئه‌و ڕاستیه‌ی بۆ ده‌ر‌که‌وێت، که ئه‌م دوو لایه‌نه بۆچی دژی لیستی گۆڕان و هه‌ر لیستێکی ترن که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان بخاته مه‌ترسییه‌وه؟.
له‌به‌ر ئه‌وه تکایه به‌ڕێزان ماف بده‌ن به یه‌کێتی و پارتی با ڕێگربن له به‌رانبه‌ر لیستی گۆڕان دا.
14-8-2009
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست