قایمقامى شار !! ئه‌م جاشولكهى كۆسره‌ت بناسن
Saturday, 30/05/2009, 12:00
من نهم ده‌ناسى وحهزیشم نه‌كرد كهناسیم چونكه به‌رێكه‌وت رۆَژێكیان بووه به‌ربه‌ست وباعیزى رزقى ئێمه‌ى كاسبكارى ناو بازارى كفرى وكاتێك چووین بۆ لاى گفتوگۆى له‌گه‌ڵدا بكه‌ین به‌ڵكو بگه‌ینه رێگه چاره‌یه‌ك وئه‌و ببێته پاڵپشتمان به‌ڵكو بتوانین كرێى دوكان وتۆزێك رزق بۆ ماڵ ومنداڵه‌كانمان ده‌ر بكه‌ین.
كه‌چى زۆر به شێوازێكى ناشرینى ودوور له شارستانیه‌ت خۆى به سه‌ر كورسیه‌كه‌ى با ده‌دا وزۆر به ته‌كه‌بور ولوت به‌رزیه‌وه قسه‌ى ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ى وه‌ها بێت ئێمه خزمه‌تكارى ئه‌وین وئه‌ویش رزقى خوا له‌سه‌ر زه‌وى دابه‌ش ده‌كات.
تێر تێر منه‌تى به‌سه‌رمانه‌وه كرد و زۆر قسه‌ى نابه‌جێ وناشرینى دا به‌گوێماندا ومنیش هیچ قسه‌م نه‌كرد وتم مرۆڤه ده‌شى ئه‌مرۆ یه‌كێك توڕه‌ى كردبێ به‌ڵام بریارم دا بزانم چى له پشت سه‌رێتى وكێ پاڵپشتى ده‌كات وهۆكارى ئه‌م غرورهى چیه.
بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌م كوڕه هیشتا گاوڵكێ ده‌كات و كوسره‌ت ره‌سوڵ وعوسمانى دۆستى جارانى وه‌ك خه‌ڵاتى دۆڕاندنى كۆمیته‌یه‌ك له كه‌لاردا هه‌ستان كردویانه به قایمقامى كفرى .
سه‌یره كابرایه‌ك پیاوى دوو به‌رپرس بێت ولوتى هه‌ردووكیانى داوه به عه‌رزدا وكۆمیتهیهكى زلى داوه‌ته ده‌ست باڵى هێڵى گشتى كه‌چى ئه‌وان خه‌ڵاتى ده‌كه‌ن!!!
سه‌رسورمانى ناوى چونكه پیاوى نۆكه‌ر وماستاوچى وه‌ك ئه‌م زۆر كه‌من.
ئه‌م موراهیقه نه‌ك ته‌نها سه‌ر له سیاسه‌ت ده‌ر ناكات به‌ڵكو له‌و كاته‌ى بوه‌ته قایمقامى كفرى دار وبه‌ردى كردوه‌ته دوژمنى خۆى ویهكێتى وهه‌ر جاره به‌یه‌كێك شهر ده‌فرۆشى وقسه‌ى ناشرینى پێ ده‌ڵى وه‌هاى زانیوه حاكمى كالیفورنیایه وئه‌وانه‌ى ژێر ده‌ستى هه‌مووى كۆیله‌ن وده‌بێ له‌به‌رزیه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت وخه‌ڵكى ره‌سه‌ن نین . وزۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كاریان پێ كه‌وتووه ئیستا سوێند ده‌خۆن كه‌ده‌بێ دژى حزبه‌كه‌ى ئه‌و ده‌نگ بده‌ن چونكه جاران خۆى به ریفورم ده‌زانى كه‌چى ئیستا پاش ئه‌وه‌ى ده‌ستى گه‌یشته پله وپایه ریفۆرمى گیرفانى خۆى ده‌كات
پێم سه‌یره یه‌كێتى كه خۆى به خاوه‌نى كفرى ده‌زانى پیاوێكى به‌ئه‌مه‌كى تێدا نیه كه خه‌ڵكى شار بێت وره‌سه‌ن بێت كه‌چى ده‌چن هه‌رچى وپهرچى ده‌هێنن ده‌یكه‌نه قایمقام وبه‌رپرس له شاره‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى تۆزێك گیرفانى خۆى ودۆستهكانى پڕ بكات سه‌یر له‌وه سه‌یرتر یه‌كێتى به نیاز بوو له‌سه‌ر حسابى كفرى بیكاته ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌ى گیز!!!
به‌ڵام كوسرهتى ئاغاى رازى نه‌بوو وتى بڕۆ دانیشه تۆ رووى مه‌جلیست نیه وبۆنى پاشهڕووى گه‌نده‌ڵى وپیسیت گه‌یشتوه‌ته هه‌ولێر ناوى ئه‌ندامه‌كانى دیكه‌ش پیس مه‌كه بۆیه سه‌رى خۆى كز كرد ودانیشت. به‌ڵگه‌ى گه‌نده‌ڵى وكاره نایاسایهكانى وله بابه‌تى داهاتوو باسى لێوه ده‌كه‌ین به‌ڵكو جورئه‌ت بیگرێت وداكۆكى له خۆى بكات. له كوتایدا ده‌ڵێن(ئه‌وساكه زانیم كفرى كاوله ئهعزاى مه‌جلیسمان سه‌ردار ده‌هۆڵه)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست