((چەند زانیاریەک لەسەر حەوزى سۆران و لقى 10ى پارتى))
Tuesday, 26/10/2010, 12:00
(على حوسێن سورچى) بەرپرسى لقى 10ى پارتى تاوەکو ڕاپەرین نۆکەرى محمدى قادر اغا بوو پاش ڕاپەڕین بەهۆى ئەوەى فڕنسۆ هەریرى له ماڵى (على حوسێن) دهمایهوه و میوانداری لێ دهکرا ! ئەوەبوو فڕنسۆ دەستى لەپشت داو کردى بە پیاو ماقوول.
ئەم بەرپرسى لقە چەندین دزو جەردەى لەدەورى خۆى کۆکردەوە لە (هەریر) کە شەوانە خەریکى دزى و ڕاورووت بوون و ڕێگریان لە خەڵک دەکرد، پاشانیش وردە وردە بەهۆى کێشەى بنەماڵەى بارزانى (پارتى) لەکەل بنەماڵەى حوسێن اغا مەیدانەکەى بۆ خۆش بوو تاوەکو ئەم پلەییەى ئێستاى وەرگرت و بوو بە بەرپرسى لقى 10 ى پارتى ، بەڵام ئەم بەڕێزە چونکە فێرى خوڵامکارى بووە ئێستاش هەر حەزى لە خوڵامکارییە و بۆنموونە کە ئەگات بە کەریم خانى برادۆستى دەستى ماچ دەکات! لە برى ئەوەى توجیهات لە پارتى دیموکراتى کوردستان وەربگرێت بۆ ڕاپەڕندنى کار و بارەکانى لق لە کریم خان و کورەکانى وەردەگرێت! هەر بۆیە سلامى کریم خان سەعدونى براى على حوسێنى کردوە بە شەریکى خۆیى، هەرچى زانیاریش هەیە على حوسێن کۆیدەکاتەوە و ڕادەستى ماڵى کریم خانى دەکات هەر بۆیەش ئێستا ماڵى کریم خان هەوڵئەدەن على حوسێن لە کۆنگرە ببێت بە ئەندامى قیادە و گەورەتر بێت لەنێو حیزب.
هەروەها على حوسێن گرینگى بە مرۆڤى بێکهڵک دەدات لە ناوچەکە بۆ نموونە (وسوو ساوەیى) کە هەر ڕۆژەو پیاوى کەسێکە کردوویەتى بە بەرپرسى ناوچەى خلیفان، وە مشیرى کوڕى وسوو چەندین دزى لەسەر ئاشکرا بوو یەکێک لەو دزیانە کەدزینى لۆرى بوو لە شارى هەولێر و دواتریش ئاشکرابوو وێنەکەى لە ڕۆژنامەى خەباتى زمان حاڵى پارتی بڵاوکرایەوە بەڵام بەواستەى کاک على هیچ ئیجرائاتێکیان لەگەڵ نەکرد جگە لەمەش ٍپارەى هەموو فەرمانبەرەکانى غاباتى بردوو چوو بۆسلێمانى دواى گەڕانەوەشى بەهەمان شێوەى دزییەکانى ترى هیچ ئیجرائاتێکى لە گەڵ نەکرا لە! ئەو یاسایەى کە مهسعود دەڵێ (کەس لەیاسا گەورەترنیە) لەم ووڵاتە!!!
بەپێ ى ئەو زانیاریانەش کەمن هەمە لەسەر على حوسێن ئێستا بووە بە ملیۆنێرێَکى دەڤەرەکە...
ئەم بەرپرسە لە کۆبوونەوەکانى لقیش نازانێ قسە بکات و زۆر بیمستەوایەو هیچ سەقافەتێکى نیە، ماوەیەک پێش ئێستاش (60)کادرى لق کەزۆربەیان بارزانى بوون وازیان هێنا و دەوامیان جێهێشت وە بە ئاشکرا دەیان گووت چۆن لەژێر دەستى جاشێک دەوام دەکەین! ئەمەیە بەرپرسى لقى پارتەکە کەدەتانەوێ گەورەترى بکەن و بەرپسیاریەتى زیاترى بدەنێ!
هەروەها کارگێر لقەکانیش هیچ مستەواییەکیان نیە بۆنموونە (عبدوالواحدى) کارگێر لق بێمۆڕاڵێکی ڕەسمیە لە سنورەکە وە مامەکەشى تووشى کچى خۆى بوو کە دەنگى داییەوە لە سنورەکە ، هەروەها (کریم خانى گوندەژۆرى) کە کارگێر لقە ئەمیش بە ئاشکرا دەستى لەگەڵ ئیتیلاعات تێکەڵ کردوەو پیاوى ئەوانە ، هەروەها عبدواللە کە ئەویش کارگێر لقە ناسراو بە (عەبدواللە سەر بەکورک) ئەمەیان چەندین بهدرهوشتی و داوێنپیسیان لەگەڵ (عبدواللاى ملاسعید) کردوە ئەو عبدواللە ملا سعیدەى سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئیسلامى کوردستانە!!!!!!!!!!
هەروەها کاک عبدواللە ى کارگێر هەرچى زانیارى لق هەیە ئەیدات بە (حوسێنى حاجى محمدى لۆلان) ئەویش ئەیدات بە میتى تورکى، هەروەها (یوسفى ێۆفى على) کارگێڕێکى ترە بە ئاشکرا ئیش بۆ ئیران دەکا لە ناوچەکە، نزیکەى 80 کەسى بەناوى پەکەوتوو نووسیبوو کە راتبەکەیانى بۆخۆى دەبرد کە لێشى ئاشکرابوو لەبڕى فسڵ لە بەشى شهیدان گواستراوە بۆ بەشى رێکخستن واتە گەورەتریان کرد، نازانم بۆچى کاکە ئیسماعیلى زارى کرمانجى ئەم هەواڵەى یان جوانترە بڵێین ئەم گەندەڵییەى کاک یوسفى بڵاو نەکردەوە لە رۆژنامەکە!!!!!!! عدۆ کریمیش یەکێکیترە لە کارگێر لقەکان کە خۆى کردوە بە بارزانى بەڵام لە ئەسڵدا خەڵکى گوندى (ساکا) و زێبارییە ئافرەتێکى چاو ڕەشى پاشماوەى ئەنفالى بارزانییەکان کە فڕاشە لە خەستەخانەى سۆران هێناویەتە لاى خۆى و خزمەتى خوى پێدەکات ، زۆر سەیرە خانووى براى خۆى بە کرێگرتوە لە سۆران دو خووڵامیشى داناوە و چەندین پارە بەم ناوە ئەدزێت، باشە ئەى بۆچى کە ماڵى خۆى لە مسیفە نایهێنەتەوە بۆ سۆران چوون دەوامى خۆى لە سۆرانە یان حەزدەکا ئەم پەندە کوردییە جێبەجێبکا کە دەڵێن(خەنێ زۆر بێ لە ... دەنێن)! ئەمەش کارگێڕلقەکان و مستەوایان!!!!!.
با بێینە سەر باسى جەنابى شێخ شەجیعى بارزانى ئەم زاتە هەر خەریکى خۆ دەوڵەمەند کردنە و چێشتخانەیەکى لەسەر زەوى خەڵکى دروستکردوە بەناوى (سۆزان)لە حەوزى سۆران ، ئەوەى سەیرە على حوسێن و ئەم شیخە کەووتنە دژایەتى بەڕێوەبەرى پەروەردەى سۆران تەنها لەسەر ئەوەى لێنەگەڕا کوڕەکانیان لە پۆلى 6 ى زانستى بە فێڵ و تەزویر دەربچن بۆیە بە نقل کردنیان دا! خۆ گەر لەسەر گەندەڵى نقلیان کردبێ جەنابیان لەوسەرەوە هاتونەتەوە لە گەندەڵى زۆر لەو گەندەڵترن.....
قائیمقامى ئەو دەڤەرەش (سۆران) کاک کرمانجى عێزەتى فێربووە پارە ئەدات بە چەند نوسەرێکى خۆفرۆش و کاسەلێس بۆ ئەوەى شتیان پێ بنوسێت لەسەر خەڵکى دژ بە خۆى! زۆر سەیرە لام کاک کرمانج کە لە فەرماندە بوو بارى ئابوورى زۆر خراپ بوو کەچى ئێستاش بووە بە ملییۆنێر، ئەوەى سەیریشە بنەماڵەى کاک کرمانج جاسووسى هەموو دەوڵەتێکیان تیایە!!!.
هەروەها کاک موسلیحى رئیسى جامعەى سۆران شتێکم لەبارەى خوێندەوە لە سایتە بەڕێزەکەتان ماوەیەک بەر لە ئێستا کە ئەم زاتە پاش پسیار کردنم لە خەڵکى باڵەکایەتى زۆر لەوە زیاترە کە لەسەرى نوسرابوو ، جەنابیان 4 براى لەسەر دزى و بەد ڕەووشتى کوژراون، زۆر سەیرە لەم هەرێمە مروورێک دابمەزرێت لە کونیەى هەرە ئەوەلى پسیار دەکەن کە چى بۆ جامعە ئاوا فشە خانەیە رئیسیکى جامعە کە ئەوە کونیەکەیەتى ئەو پۆستەى پێ سپێردراوە...
زۆر لەوەش سەیرتر نوێنەرى مکتبى مهسعود لەسۆران هەیە بەناوى (ئەشرەف وەسمان بەگ) ئەمەیان کهسێێکى داوێنپیسی رەسمیە و قەرزارى هەموو خەڵکى دەڤەرەکەیە هەر بۆیە خەڵکى ئەو دەڤەرە دەڵین بارتى بووە بە حزبى داوێنپیسهکان و گەر داوێنپیسیش نەبیت لەم حیزبە جێگات نابێتەوە!!!!!!!!!!!!!!!!!!!
تیبینی: تكایه سەیری ئەم دۆكیۆمینتەی رۆزنامەی خەبات بكه كه جۆن وینەكه بەخۆی دەدوێ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست