خێزانە شێواوەكەى وەزیرى شەهیدان خۆشى رۆژى نەورۆزیان لەخەڵكێك تاڵ كرد
Sunday, 22/03/2009, 12:00
وەزیرى بەناو شەهیدان چنار سەعدو كەسوكارە خوێنمژەكەى ئەگەر بەشدارى ناخۆشى و مەینەتیەكانى خەڵك ناكەن بۆ خۆشیەكانیان لێ تێكئەدەن؟ لەرۆژى نەورۆزا خەڵكى بۆ بەرز ڕاگرتنى ئەم یادە نەتەوەییە وەكو ساڵانى رابوردوو ئاهەنگ ئەگێڕێت و سەیران سازەكا كە تێكڕاى جەاوەر ڕوو لە دەشت و دەرو سەوزاییەكانى دەرەوەى شار ئەكەن،،، بەڵام داخەكە لەوەیایە كە زوربەى شوێنە گوزارییەكان لەلایەن مەسئولەكانەوە بەسیم و تێلدڕ پەرژینى بۆ كراوە و خەڵك لە ڕۆژانى سەیرانا نازانێ روو لەكاملاو چ شوێنێ بكا تالێى دانیشێ و تامى خۆشیەكان بچێژێ، هەروەك بینرا كە لە رۆژى جێژنى نەورۆزا خیزانە سەرلێشێواوەكەى ((جنار سەعد)) كە مەزرەعەیەكیان لە پاوانێكى گەورەى نێوان هەولێر و هاوینەهەوارى سلاحەدین دابڕیوە كە ئەكەوێتە نزیك ((كۆمەڵگاى مەلائۆمەر)) و زەوى مەزرەعەكە خۆى زیاتر لە 15دۆنم ئەدات... ئا لەم رۆژەیا و لەم جێژنە نەتەوەییەیشدا حەشاماتى خەڵك و سۆزیان بۆ كورد و بەشداریشیان لەجێژنە نەتەوەیەییەكەیا شوێن نەبوو تا خانەوەدەكەیان و مناڵەچاوگەشەكانیان تێیدا دانیشن و سەیرانەكەیان خۆشى ئاسا بەڕێوەبەرن ، هەرلەم رۆژە چەند خێزانێكى خنجیلانەو قەشەنگ لە نزیك ((مەزرەعەكەى چنار سەعد)) دادەمەزرێن و خەریكى هەڵپەركێ و چەپڵەرێزان و گۆرانى و خۆش ئاوازەكانیانەبن ئالەم دەمەیا كەسوكارە دنیانەدیوەكەى ((جنار سەعد)) كە پێكهاتبوون لە مام و خاڵۆزاكانى بە مۆنیكاو ئۆتۆمبێلى ئاخر مۆدیل ئەچن بۆ ناو مەزرەعەكە و هەچ خەڵكێكیش لەم مەزرەعەیە ئەبێت وەدەرى ئەنێن لەسەر ئەم حالەیش هەچ خێزانێ لەنزیك پەرژینى مەزرەعەكەیش ئەبێ ئەوا زۆر نامرۆڤانە دەریانەكەن، ئەم كردەوەیان ئەچێتەخانەى كردەوكانى تریان... لەكاتێكا لەگەرمەى ناخۆشەیەكان و یادكردنەوەى كارەساتە تاڵەكانى كیمابارانكردنى ((هەلەبجە))و ئەنفال و دادگاییكردنى تاوانباراناین و وەزیرى شەهیدانیش لەگەشت و سەیرانى وڵاتانەو بەشدارى ناخۆشیەكانى خەڵك ناكات پێچەوانەوەش خۆشیەكانى خەڵك تێكئەیەن؟ ئێوە ئەگەر بەشدارى ناخۆشى میللەت ناكەن بۆ خۆشیەكانیان تێكەدەن؟ ئەم مەزرەعەیەتان لەكێ بوو!؟ بەكاسبى پەیاتان كردبوو؟ ئەم دیمەنە ناشرینەى كە لەرۆژى نەورۆزدا لەنێو مەزرەعەكەى جنار سەعدا ئەبینرا كە بەتەنیا خانەوادەكەى خۆیان لەم زەوییە پان و بەرینەدا ((تككەى سەددامیان)) لێئەداو خەڵكیشیان لەخۆ دوور خستبۆوە هەروەها ئۆتۆمبیلە دوا مۆدیلەكانیشیان ریزبەڕیز وەستا بوون هەركەسێ كە ئەم دیمەنە زەقەى ئەبینى و بەلایانا تێئەپەڕى تف و نەعلەتیانى لێ ئەكردن، خەڵك ئەیان وت ئێمە شوێن نیە لێى بگیرسێینەوە ئەمانەش زەوییەكى پان و بەرینیان داگیركردووە كە موڵكى ئێمەى میللەتە، ئەم خەڵكە بەئاشكرا ئەیوت بەسنداتانبێ ئەوەى كە ئەیخۆن و رەببى وەكو جاشەكانى پێشوترا لەم شوێنەیا گۆڕتان بۆ هەڵقەنرێ، خانەوادە چاوبرسیەكەى وەزیرى گەندەڵ گەر بۆیان بلوێ شەقامەكانیش داگیرەكەن تا هیچ كەس روو ڕەشى ئەوان نەبینێ ... وەزیرى بەناو شەهیدان و كەسوكارە مشەخۆرەكەى و ئەوانەیش كە وەكو هاوجۆرى ئەوانن با چاك بزانن ئێمەى میللەتیش لەچارەتان بێزارین و نامانەوێ بەخەونیش ئێوە ببینین چونكە ئێوە مۆتەكەى سەرسینەى خەوەكانى ئێمەن و بەهۆى ئێوەیە خەویشمان ئەزڕێ ، هەمدیس دوعاتان لێ ئەكەین یاخوا بەزیادتان نەكا قۆڕ بكرێ بەسەرتانا .
كلیك لەسەر ئەم لینكە بكە ئەیزانى كە ئەم وەزیرە چەنێ لەخزمەتى ناخۆشیەكانى خەڵكایە:-
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=500567a7
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست