کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ناوپستێرى دەرپێى دایكم لە چەتەكانى پارتى ڕزگارى كردین ...لە یادى 31 ى ئابدا پێشكەش بە پارتى دیموكراتى كوردستان

Thursday, 30/08/2012, 12:00






بەسەرهاتێكى واقیعیە ڕەفیقێكى نزیكم بۆى گێڕامەوە , دیارە دواكەوتویى كۆمەڵگا لە بوارى فەرهەنگى ڕووداوى سەیر و سەمەرەى عەنتیكاوى و لە هەمانكات تراژیدى لێ دەكەوێتەوە , بەتاایبەت ئەگەر لە ڕووى نەزمى سیاسیەوە ناكامڵ بێت .
ئێوارەى ڕۆژى ڕەشى 31 ى ئاب بوو, ماڵمان لە كۆڵانێكى گەڕەكى تەیراوەى شارى هەولێرێ بوو,لە كۆڵانێ بووە تەقەو كەس نە بووە براى كەس , چەتەكانى گەرمیانى پارتى هەندێكى بادینى بە كۆڵانێ وەربوون , هەر با با بوو ژن و منداڵ و گەورەو بچووك ئەوەى وێنەى مەلا مستەفاى دەست كەوتتابا یان تیلمە پەڕۆیەكى زەردى شك بردایەلە پێش دەرگاى ماڵەكەى هەڵى دەواسى تا خۆیان و سەرو ماڵیان لە فەرهود بپارێزن .
ئێمەش بە حوكمى ئەوەى هەوادارى یەكێتى بووین و ماڵە مەلا بووین , هیچ وێنەو ئاڵاى پارتیمان لە ماڵێ دا نە بوو , ئە گەر چى دراوسێكانمان بەوانەى پارتیش بوون زۆر چاك بوون هیچ ترسمان لێیان نەبوو , بەڵام پیاو ئەو پیاوە بوو تاڵان نەكرێى.
ئێمە زوو پە شۆكاین خوشكەكانم زۆر دەترسان , ناچار ماین بەدواى پەڕۆییەكى زەرد بگەڕێین ئەگەر پیسیش بێت , لە بەد بەختى لە كۆنە نیمدەر و بالیفیش دەستمان نەكەوت , بە ناچارى خوشكێكم پەناى بردە بەر دایكم و گووتى دایە زوو دایكەنە .
دایكى بەستەزمان كەوتە سەرزەنشت كردن و خۆ نەدانە دەست , ئیتر كار لە كار ترازاو بە هە موومان هێرشمان كردە سەرى و لە ماوەى كەمتر لە یەك دەقیقە دەرپێیمان لەبەر جیڕ بە جیڕ كردوو , ناوپستێرەكەى كودەرى زەرد بوو هەر بە پەلە لە دار ماسیحەیەكمان بەست و لە دیوى دەرەوەى دەرگامان هەڵواسى و تەنها دایكم نەبێ و هەر هەموومان بە دیاریەوە وەستاین و پێشمەرگەكانى 31 ئاب پۆڵ بە پۆڵ بەلامان تێدەپەڕین و بە بزەیەك سڵاوێكى پارتیانەیان لێ دە كردین و هەبوو دا واى ئاوى ساردى دەكرد و بە پەلە بزوڕكێ ئاوەكەى دەخواردەوەو سەیرێكى ئاڵاكەى دەكرد,
ئیتر بەو شێوەیە لە ژێر ئاڵاى شەكاوەى ناوپستێرى دایكم ڕزگار بووین و درێژەمان بە ژیانى تایبەتى خۆمان دا ...بە ڵام ئەفسووس ئێستاشى لە گەڵ دابێ لە گەڵ هەر ناوهینانێكى پارتى دایكى موحافیزكارمان شەرمەزارى دایدەگرێ و 31ى ئاب بۆ ئەو مردنێكە و ساڵانێكە لە بوارى دەروونى هاوكارى لە بیربردنەوە و دیلێت كردنى ئەو ساتەین لە دەروونى دایكم بەڵام سەر كەوتوو نەبووین




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە