کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وه‌ڵامێک سه‌باره‌ت به‌هه‌ڤاڵان عبدالرحمان زه‌نگه‌ڵێنی و ابراهیم چۆمانی

Sunday, 28/08/2011, 12:00




یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌میشه‌ خۆی به‌خاوه‌نی شه‌قام وخه‌ڵک زانیوه‌ بۆیه‌ هه‌رده‌م له‌‌هه‌وڵدابوه‌ به‌گوێره‌ی توانا خزمه‌ت بگه‌یه‌نێت به‌تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا،پێویسته‌ هه‌مومان ئه‌وڕاستیه‌ باش بزانین ئارامی و دیموکراسی و ئازدی ڕۆژنامه‌گه‌ری ئیمڕۆ به‌رهه‌می خوێنی شه‌هیده‌کانمانه‌ ‌چه‌نده‌ی بتوانین خزمه‌تیان بکه‌ین هێشتا که‌مه‌ ، بۆیه‌ به‌پێویستم زانی وه‌ڵامی ئه‌م ناوه ‌خوزراوه بده‌مه‌وه‌ که‌له‌به‌رواری 24-08-2011 له‌ماڵپه‌ڕه‌که‌ی به‌ڕیزتان هه‌واڵێکی ناڕاست و بوختانم به‌رچاوکه‌وت له‌سه‌ر هه‌ڤاڵانم (عبدالرحمان زه‌نگه‌ڵێنی و برایم چۆمانی) که‌بوختانی پاره‌وه‌رگرتنی به‌ناوی که‌س و کاری شه‌هیدان له‌مه‌ڵبه‌ندی 24 ڕاپه‌ڕین (ینک) پێکراوه‌..

سه‌باره‌ت به‌کاک عبدالرحمان زه‌نگه‌ڵێنی هیچ ڕۆژێک له‌کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵات جێگری کۆمیته‌ ‌نه‌بووه‌ به‌ڵکو ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندو هه‌ماهه‌نگی کاره‌کانی ئێمه‌ بووه‌ ‌، له‌سه‌رداوای ئێمه‌ له‌به‌رواری‌07--3 له‌کاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کان هاتۆته‌وه‌ چوارقوڕنه‌ له‌کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵات بۆ هاوکاری هه‌ڤاڵانی کاری کردوه‌..

ده‌رباره‌ی هه‌ڤاڵ ابرهیم چۆمانی که‌ماوه‌ی 2 ساڵ جێگری کۆمیته‌ بووه‌ له‌کۆمیته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی چوارقوڕنه‌و لێپرسراوی به‌شی شه‌هیدان بووه‌‌ ، له‌هه‌مانکاتدا‌ کوڕه‌ شه‌هیدو که‌سایه‌تیه‌کی باش و هێمن ودڵسۆز بۆ گه‌له‌که‌ی و یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ، له‌سه‌ر داوای به‌ڕێزی پله‌که‌مان گواستۆته‌وه‌ به‌ئه‌ندام به‌ش بۆ به‌شی شه‌هیدانی مه‌ڵبه‌ند ..

بۆ پشتیوانی و ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 24 ڕاپه‌ڕین (به‌ڕێز محمد وه‌تمان) بۆ ئێمه‌و وه‌ڵامی ئه‌وجۆره‌ که‌سانه‌ی که‌ده‌یانه‌وی که‌سایه‌تی کادرانمان له‌به‌رچاوی که‌س و کاری شه‌هیدان بشێوێنن به‌پێویست زاندرا وه‌ڵامی ئه‌و ناوه ‌ خوازراوه‌ بدرێته‌وه‌ که‌ئه‌م بوختانه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دوو به‌ڕێزه‌ بڵاوکردۆته‌وه‌..

ئه‌م نوسراوه‌ش ڕاستیه‌کان ئاشکراده‌کات..

لینکی هه‌واڵه‌که‌:
  http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=133145be
 
 
روونکردنه‌وه‌یه‌ک بۆ خوێنه‌رانی کوردستانپۆست
 کادرێکی مه‌ڵبه‌ند
 
 بێ گومان میدیایی ئازاد سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فه‌راهه‌مکردنی ئه‌و ئازادیه‌ی که‌له‌سنوری ئه‌وسایی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌وز هه‌بوو،‌ که‌ئه‌مڕۆ ده‌بینریت چه‌ندین گۆڤارو ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی دروست کردوه‌، بۆیه‌ ناکرێت کادرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان رێز له‌ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری نه‌گرن ،بۆیه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ ناڕاسته‌ی هه‌فته‌ی ڕابردو له‌سه‌ر هه‌ردوو کادر (عبدالرحمان زه‌نگه‌ڵێنی و ئیبراهیم چۆمانی) له‌ماڵپه‌ڕی کوردستان پۆست بڵاو کرایه‌وه وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه‌..
 هه‌ڤاڵ عبدولرحمان زه‌نگه‌ڵێنی که‌ئێستا ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی 24ی ڕاپه‌ڕینه‌و یه‌کێکه‌ له‌و کادره‌ پاکانه‌ی که‌هه‌موو قۆناغه‌کانی ڕێکخستنی به‌چه‌ندین فلته‌ردا بڕیوه‌،من که‌سێکم زۆر ناکۆکم له‌شێوازی کارکردندا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڤا‌ڵه‌، که‌هه‌موو سیفه‌تێکی خراپی هه‌بێ تۆمه‌ت و بوختانه‌ پێی بوترێت دز !! دزی له‌کێ ؟ له‌که‌س وکاری شه‌هیدان؟!!
 
 کاک ئیبراهیم چۆمانی که‌پێشتر له‌‌یه‌کێک له‌کۆمیته‌کانی چوارقورنه‌ جێگر بوه‌، ئه‌وکات باش نه‌م ده‌ناسی به‌ڵام ئێستا که‌له‌یه‌کێک له‌به‌شه‌کانی مه‌ڵبه‌ند کارده‌کات که‌م تاکورتێک شاره‌زایم له‌سه‌ری کۆکردۆته‌وه‌ ،پیم ووت ئه‌م هه‌واڵه‌ تاچه‌ند ڕاسته‌؟ووتی ته‌مه‌نم 7 ساڵان بو که‌باوکم شه‌هید بوو چۆن بیر له‌کارێکی ئه‌وها ده‌که‌مه‌وه‌و له‌خۆمی ناوه‌شێنمه‌وه‌، له‌هه‌مانکاتدا که‌س و کاری شه‌هیدان له‌ده‌زگاکه‌ی خۆیان ژیانیان بۆ دابین کراوه‌ ئێمه‌ ته‌نها ده‌توانین له‌بۆنه‌کاندا به‌سه‌ردان به‌‌سه‌ریان بکه‌ینه‌وه‌‌..
 
 بۆ به‌درۆخستنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ هه‌واڵه‌ ناڕاستانه‌ی که‌ڕۆژانه‌ له‌سه‌ر ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتیمان بڵاوده‌کرێنه‌وه‌‌ به‌پێویستمان زانی نوسراوێکی مه‌ڵبه‌ندو کاک محمد وه‌تمان وه‌ک به‌ڵگه‌ی ڕاستیه‌کان بۆ خوێنه‌ران بڵاوبکه‌ینه‌وه‌‌..
  
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە