کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مێشکی ئۆخلۆکڕاتێک چی تێدایە؟ عەبدوڵڵای حەسەن زادە وەک نمونە

Thursday, 30/01/2020, 12:32


دوای ساڵانێکی دوور و درێژ پاش رووخانی کۆماری مهاباد و بەستنی ٣ کۆنگرەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان، بنەماڵەی پەهلەوی گڵۆڵەبەنیان کەوتە لێژێ و بەرەو رووخاندن پاڵیان پێوەنان، شای ئێران هەڵات، کۆماری ئیسلامی بە سەر کورد لە کوردستانی ئێڕاندا رووخا، ئەو رووخانەش تەنیا دەستی کۆماری ئیسلامی تیدا نەبووە، حیزبەکانیش دەستیان تیدا بووە، ئەوە ٤٠ ساڵی رەبەقە کوردی لێقەوماو هیچ نەهامەتیەک نەماوە تووشی نەبێ، نەهامەتیی حیزبە دۆڕاوەکان و نەهامەتیی دەسەڵاتی ئاخووندەکان ژیانی وەک کەکرە لێکردوە،
حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کۆنگرەی چواری خۆی لە شاری مهاباد بەست، قاسملوو بە هەر فێڵ وگزەیەکی سیاسیی بوو، کرایە دەبیری یەکەمی ئەو حیزبە، مەلاعەوڵای حەسەنزادە/ حەیاکی / ڕۆلێ نمایشێکی سەیری پێدرابوو! نۆرەی قسەکردنی قاسملوو گەیی، هەر چەند قسەکانی بە دڵی زۆر کەس نەبوو، بەڵام بەشداربوانی چاک دەناسی، دەیزانی هیچیان دە باراندا نییە، لە پڕ گووتی من بەرپرسایەتی وەرناگرم و نایکەم، چما زیز نەبوو!
مەلا حەیاکی دەیزانی ئەوە شانۆیە، قاسملوو لە پشتی میکڕۆفۆن لا چوو، ڕووی لە هۆدەیەکی دیکە کرد، مەلاعەوڵا وەدووی کەوت، پاش چەند خوولەکێک گەرآیەوە ناو ساڵۆن و یەکڕاست دەستی کرد بە قسە کردن! لە حالێکدا دەگریا گوتی: لە قاسملوومان باشتر نییە، با بگەڕێتەوە، قاسملوو گەرایەوە، ئەوکات شەهید سەید ڕەسووڵی بابی گەورەش بەشداریی کۆنگرە بوو، لەو رۆژەوە ناوی مەلاعەوڵای حەسەن زادە ناوی مەلا گرینۆکی لێنرا! رەحمەتیی کەریم حیسامیش دەگەڵ مەلا عەوڵا قەت کۆک نەبوو ئەوێش ناوی نابوو مەلانۆک خۆر!

” کارەسات لێرەوە دەستی پێکرد"
قاسملوو پشتی بە سەددام وحیزبی بەعس ئەستوور بوو، وایدەزانی بە شەڕی چەکداریی دەتوانێ مەلاکانی تاران واداربکا، کە وتووێژی لەتەکدا بکەن وخودموختاری بەناوی خۆیەوە تاپۆ بکرێ، بەشێکی دیکەش لە سەر ناوی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران پەیرەوانی کۆنگرەی ٤ لە سەر ئەو باوەڕە بون، کە پرسی کورد لە ئێران رێچاری سیاسی هەیە و بەشەڕی چەکداریی ئاکام نایەتە دی، بۆیە وەک تاقمێکی ٧ کەسیی لە حیزب جودا بوونەوە، بێگومان حیزبی توودەش لەو جوێ بوونەوەدا ڕۆلی سەرەکی گێڕابوو،
بۆیە ٧ کەسیان بە ناوی پەیرەروانی کۆنگرەی چوار سەرەی خۆیان دەگەڵ قاسملوو و هاوبیرەکانی جودا کردوە،
لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا کۆنگرە چوارەکانی جوێ بۆوەی ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران کرانە جاش و خۆفرۆش و خایین و توودەیی! کە خوێنیان حەڵال کرا! رادوونان و تیرۆر و کوشتن و تۆمەتبارکردن و ترساندن و تۆقاندنی کەسە جوێ بووەکان دەستی پێکرد.
بە رۆژی رووناک دەیانگرتن و بەشەویش دەچوونە سەریان تا تیرۆریان بکەن،
یەکێک لەو کەسانەی دەگەڵ پەیڕەوانی کۆنگرەی چوار کەوت ئەم حوسێن بەخشیە بوو


ئەم زاتە نە بە رۆژ و نە بە شەو نەیدەوێرا لە ماڵی خۆی بمێنێتەوە، دەیزانی وەگیر قاسملوو، مەلاعەوڵا و حەسەن شەڕەفی و هاوفکرەکانی بکەوێ یان دەیگرن و یانی تیرۆری دەکەن، ئەوان دەیانزانی چالاکانە درێژەی بە کاری نەهێنی دەدا بۆ تاقمی ٧ کەسی، قاسملوو زۆر زیرەکانە کاری کوشتن و گرتن و تیرۆری خستە بەرنامەی کاری خۆی، ئەرکی تیرۆر و کوشتنی ئەو کەسانە درابوو بە کەسانێکی لۆمپەن و بێسەوادی ناو حیزب، وەک ئاو خواردنەوە مرۆڤە باشەکانیان تیرۆر دەکرد! مەلا عەوڵابە راسپاردەیی قاسملوو دەیتوانی راستەراست دەگەڵ حیزبی بەعس پەیوەندیی بگرێ کە چی بەو کەسانەی دەگووت جاش وخایین! قاسملوو کە بۆ خۆی ئەندامی حیزبی توودە بوو، دەیگووت ئەمانە توودەیی و جاشن!
رۆژگار زوو دەستی ئەو قوماربازە سیاسیانەی ڕووکرد، بنەماڵەی بارزانی لە ژێڕناوی قیادە مووەقەتە بە خڕووپتوونی دەکۆی سەنجەقی کردنەوە و ئەوە نزیکەی ٤٠ ساڵە بە خۆیانەوە مژوڵن ! ئەو ٧ کەسە ی کە لە حیزبی دێمۆکڕات جوێ ببوونەوە چەند کەسێکیان گیران و ئێعدام کران، بەشێکیشیان چوونەوە ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێڕان وبەشێکیشیان وازیان لە کاری حیزبی هێنا،
حوسین بەخشیش رووی لە وڵاتی ئاڵـمان کرد ونزیکەی ٣٠ ساڵە لەو وڵاتە دەژی،

” گرفت لێرەدایە"
ئەو کاک حوسێنە سەردەمانێک لە مهاباد لە ترسی چەکدارەکانی مەلاعەوڵای حەیاکی کونە مشکی پێ قەیسەری بوو، داڵ بە داڵ وەدووی دەکەوتن تا بیکوژن ! بەڵام دوای ئەو هەمووە ساڵانە کە لە وڵاتێکی ئازادیی وەک ئاڵـمان دەژی، بایداوەتەوە سەر ڕیچکەی مەلای گرینۆک و منشوور بە نۆک خۆر، بۆتە زوڕنا ژەنی ئەو کۆنە مەلایە، ئەو ترسنۆکە باوەڕی بەوە هێناوە ئەو کات جاش بووە، بەڵام بۆ خۆی نەیزانیوە! ئەگەر تۆزێک ئەقڵی سیاسیی دەمێشکیدا هەبایە هیچکات نەدەبوو بە دەروێشی کەسایەتیەکی وەک مەلا گرینۆک کە هەزاران منداڵی کوردی بە کوشتداوە و بە ریشی خەڵك پێدەکەنێ،
هیچ دامودەزگایەتی یاسایی و زانستیی وکۆمەڵگایی لە باشووری کوردستان خاوەن باوەڕ و خاوەن بڕی ار نییە، هەر لە زانکۆڕا بیگرە تا چەکدار و فێڕگە و، ، ، ، بەتایبەت زانکۆکانی ژێر چەنگی داگیرکاری کورد لە ناوچەی زەرد و سەوز، گۆیا لە زانکۆی کۆیە رەچە شکێنی کراوە چون دوکتورای فەخریی دراوەتە کۆلکە مەلایەکی وەک عەوڵای حەسەنزادە!



لەسەر فەیسبوکی کویلەیەکی وەک حوسێن بەخشی بابەتێکی سەیرم دیت کە بۆ خۆی نووسیبووی و بە زانست ولێهاتوویی مەلایدا هەڵاگووتبوو! زۆرم شەرم لە خۆم کرد کاتێک وێنەیەکەییم بینی کە ئاڵای بنەماڵەی بارزانی داناوە و دەڵێ: بەڵێ بۆ سەربەخۆیی کوردستان!
کۆمەڵگای سیاسیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان وەک دەهۆلێ لێهاتووە کە لە دوورەوە دەنگی خۆشە، لە داهاتووشدا لە باشووری کوردستانی خراپتری بە سەر دێ، بە جۆرێک کە رووی رەشی ئەو دەسەڵاتە سپی دەکاتەوە کە ئێستێ لە باشووری کوردستان هەیە، ئەگەر نەمرین دەیبینین،
دەقی ئەو نووسراوەیە کە حوسین بەخشی کویلە بۆ مەلا عەوڵای نووسیوە:
(زانکۆی کۆیە رەچە شکێنی کرد، هەنگاوێکی کەم وێنەی نا، بڕوانامەی دوکتورای فەخریی دا بە کەسایەتیەکی دیاری سیاسی و ئەدەبیی رۆژمەهەڵاتی کوردستان واتە مامۆستا عەوڵا حەسەنزادە، من لێڕەوە پیرۆزبایی لێدەکەم، مەلا عەوڵا / سنووری / تیپەڕاندووە!
ناوبراوی کردۆتە یەکێک لە کەسایەتە هەرە ناسراوەکانی کۆمەڵگای کوردەواریی!
ئەو رۆژانە لە کۆبوونەوەی چەقەخانەی ناو باشووری کوردستان لە هەولێر، یاسایەک پەسەند کرا کە بۆ داهاتوو ئەگەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان نەخوێندەواریش بێ، دەتوانێ خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم بپاڵێوێ! ئەو خاڵە جێگای شەرمە بۆ نەتەوەی کورد، بنەماڵەی نەخوێندەواریی بارزانیش تەنیا کەڵکی لێوەردەگرن، لە وەها جوغڕافیایەکدا، زانست و زانکۆ و مامۆستای زانکۆش هیچ بایەخێکی زانستیی ئەوتۆی تیدا نامێنێ، لە ئاست دونیای دەرەوەش هەر دەبێتە جێگای گاڵتە و سەرسووڕمان، ئەو زانکۆیە دوکتورای فەخری بدا بە کەسێکی لایەنگریی بەعس وەک مەلا عەوڵای حەیاکی، دەبێ ئەو خەڵاتە هەر بەرادەی کەسایەتیی ئەو کەسە بایەخی هەیە، ئەگەر بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوانە بەرپرس و کاربەدەست بن، هەر لە ئێستاوە بەشی خۆم نەگەرەکە.

(مەلای ساواک زادە)  و  (د. عیزەدین رەسوڵ)

سرنج:
ئیفلاتوون دەڵێ: کەسێک نەتوانێ بیر بکاتەوە شێتە، ئەگەریش نەوێرێ بیربکاتەوە کویلەیە، ئەوە کاک حوسێنە هەم شێتە و هەمیش کۆیلە، سەردەمانێک مەلا حەیاکی لێی دەگەرا بیدۆزێتەوە و بیکوژێ چون وەک ئەو بیری نەدەکردوە، ئێستێ ئەم کاک کویلەیە بۆتە زوڕناژەنی مەلا گرینۆکی کورد کوژو زوڕنای بۆ دەژەنێ! ئەگەر قەراربێ داهاتووی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بکەوێتە دەست ئەم لۆمپەنانە، باشترە هەر لە ئێستاوە لە قاو بدرێن، کێشەی کورد و چارەسەریی دۆزی کورد لەو بەشە لە وڵات لەو کەسایەتیانە زۆر مەزنترە، ئەگەر ئەوڕۆکە لێیان بێدەنگ بین و ئاشکرایان نەکەین بێگومان لە داهاتوودا زۆر زیاترمان نەهامەتی بە سەردێ لەوەی کە ٢٨ ساڵە بە سەر خەڵکی بێتاوانی کورد هاتووە لە باشوری کوردستان،

مەلاعەوڵای حەسەنزادە بە ساواکی دەرچوو!:
Thncenterof Historical Document Survey

ناوەندیی لێکۆلینەوی بەڵگە مێژوویەکان، 
بەڵگەکانی ساواک لە بارەی جاسووسەکانی خۆی لە ناو حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران، 
لە نووسینی: مافناس، حەسەن ئەیوب زادە، 

بەرێزان ئەو بەڵگە نامانە زۆر و دوور و درێژن، من تەنیا چەند رستەیەکم لە بابەتیی بەرێز حەسەن ئەیوب زادە لێرە نووسیوەتەوە، لە لاپەڕەی فەیسبوکی خۆیدا تەواوی بابەتەکە بڵاو بۆتەوە هیوادارم بە وردیی چاوی لێ بکەن تا بزانن خەڵک لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا لە داهاتووی نەمانیی دەسەڵاتی تاران چی لێ بە سەردێ؟ بۆ نموونە لە باشووری کورستان کوڕی نێچێروان بارزانی بە زەبریی چەک و پارەی خەڵک کراوەتە بەر پرسی زانکۆکان، کوڕێکی گەنج و بێ ئەزموون بەڵام چونکی لە بنەماڵەی بارزانییە ئەو پۆستەی پێدراوە، یانی سەددام گووی ئاوای نەدەخوارد! بەشێکی کەم لەو بەڵگەنامانە لە خوارووی ئەو بابەتە دەنووسمەوە،

، ، ، ، ، ، حەیاکی بە ناسنامەی مەلاعەوڵا حەسەنزادە هی سەردەمی ڕژیمی پادشایی پەهلەوی بووە، ناو براو/ حەیاکی / راپۆڕتەکانی خۆی بۆ ساواکی ئێڕان، واتە دەزگای جاسووسیی رژیمی پادشآیی نووسیبوو:
یەکەم ڕاپۆڕت کە لەم پەیوەندیەدا لە بەڵگە نامەکانی ساواکی شادا بڵاو کراوەتەوە قسە و باسێکی حەسەن رەستگار و مەلاعەوڵایە سەبارەت بە قاسملوو، لە قسە و باسی نێوان ئەو دوو کەسەدا باس لە بەرەو تێكچوون و رووخانی رژیمی پادشآیی و چوونەوەی ئەندامانی حیزبی دێمۆکڕات لە ساڵی ١٣٥٧ هەتاوی / ١٩٧٨ / و زووتریش دەکات، کە مەلا عەوڵا حەیاکی لە کۆنگرەی ٢ی حیزبی دێمۆکڕات لە سۆنێ بەشداریی کردبوو، تێیدا بە لایەنگریی ئەحمەد تۆفیق دژ بە پێشەوا قازی و قاسملوو بەیاننامەیەکی پڕ لە شوورەیی و شەرمی واژۆ کردبوو! مەلا عەوڵا بە سەرچاوەیەک لە ساواک بە ژمارەی ١٠٣١٢ دەڵێ:
ئێمە دەبێ هاوکاریی یەکتر بین لە بواری زانیاریی و وەرگرتن لە ئێڕان بە قازانجی دەوڵەتی عێڕاق تێبکۆشین، لە حاڵی حازردا دەوڵەتی بەعس هاوکاریی ئێمە دەکا و مانگانە پارە دەداتە ئەندامانی حیزبی دێمۆکڕات،
هەر بۆیە مامۆستا هێمن لە نومایشنامەکانی شاری بەغدادا بە تایبەت لە شانۆی پێکهێنانی کابینەی ناسرەددین شادا، مەلاعەوڵای بە / فزولە ددەولە / واتای جاسوسیی دەوڵات ناو بردوە!
وا وێدەچێ ئەو مەلایە هەر فرچكی بە ساواکی بونی خۆی گرتووە، لە بەشێکی دیکەدا بەو جۆرە باس لە هاوکاریی مەلا عەوڵا دەگەڵ ساواکی شای ئێران دەکا و دەڵێ:
(سەرەتای هاوکاریی مەلا عەوڵا حەیاکی دەگەڵ ساواک زۆر پێشتر لە پێک هاتنی کۆنگرەی ٢ی حیزبی دێمۆکڕات کوردستان بووە / ساڵی ١٣٤٣ هەتاوی ساڵی ١٩٦٤ زایینی / مەلا لە کۆنگرەی ٢ی حیزبدا بەشدار ببوو، سەیر ئەوەیە کە مەلا عەوڵا هیچ کات هەبونی خۆی لە کۆنگرەی دوودا نەکردوە وهیچ کات باسی بەشداریکردنی لە نووسینی بەیاننامەکەی ئەحمەد تۆفیق بە دژی قازی محەممەد و قاسملوو نەکردوە!)

کۆتایی:
چارەنووسی نەتەوەیەک لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتۆتە ژێرکاریگەیی ئەو کەسانەی کە خاوەنی رابوردوویەکی پڕ لە گومان و تژی لە نەهامەتیی، بە راستی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرەو کام ئاقارپاڵی پێوە دەنرێ؟ راستە کۆمەڵگای ئەوڕۆی ئەو بەشە لە وڵات وەک ٤٠ ساڵ لەوەی پێش نییە، بەڵام چوار دەوری کورد پڕە لە کەمتیار و گورگی دڕندە، هیچ کات ئەو حیزبانە بەو جۆرە پرسی کوردیان بۆ چارەسەر ناکرێ، ئەزموونی ئەو ٤٠ ساڵە ئیسپاتی کردوە کە هەم سیاسەتیی حیزبەکان هیچ ئاڵوگۆڕێکی بە سەر نەهاتووە، هەمیش کۆمەڵگا بە شێوەی پێویست لە بواری فکریی پێشوەچونێکی ئەو تۆی بە خۆیەوە نەدیوە! خەڵكی ئاسایی فیداکار و خۆ نەویستن، کۆمەڵگای رووناکبیر و زانکۆکان و نووسەر و شاعیرن کە داڕووخاون، ماڵ لە بناغەدا وێڕانە، وەستاکاریی لێهاتوو شارەزا و خۆنەویستیی گەرەکە بناغەی ئەو وێرانییە بە چاکی داڕێژێتەوە، بەتەمای ئەو رۆژە لە چاوەڕوانیدا دەژین،


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە