بابەتی تر



لاپەڕە 1/779: 1 2 3 4 5 ... :: »

بانگەواز

Saturday, 23/04/2011, 12:00


بانگەواز
لە ماوەی بیست ساڵی حوکمرانی خۆماڵیدا دەسەڵاتدارانی کوردستان بە ئارەزوی خۆیان وبۆ بەرژەوەندیەکانیان کوردستانیان تاڵان کردوە ودەستیان بەسەر هەمو بوارەکانی ژیانی هاوڵاتیاندا گرتوە وپێشێلی مافەکانی مرۆڤ وئازادی رۆژنامەگەری ورادەربرین وخۆپیشاندانیان کردۆتە پیشەی رۆژانەیان. ده‌سه‌ڵاتداران پێشێلی خه‌ستی په‌یمان ورێککهوتنامه وگرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی بواری مافه‌کانی مرۆڤ وئازادی راده‌ربرین ورۆژنامهگهرییان کردوه. له قۆناغه‌کانی شه‌ری ناوخۆشدا وبه به‌ڵگه وراپۆرتهکانی رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌کانی مافی مرۆڤ ده‌یان تاوانی جه‌نگیان کردوه. بێگومان له سه‌رده‌می رژێمی فاشیستی به‌عسیشدا تاوانی جینۆسایدی ئه‌نفال وکیمیاباران وپاکتاوی نه‌ژادی وته‌عریب دژ به کورد ئه‌نجامدراون، به‌شێک له‌و تاوانبارانه سزادراون وبه‌شێکیشیان له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورده‌وه داڵده‌دراون وتا ئه‌م ساته‌ش ده‌یانپارێزن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ی کوردستان کاتێک به‌شێک نه‌بون له تاوانه‌کان یا بێده‌نگ بون یا داڵده‌ی تاوانباره‌کانیان داوه، زۆر نمومهی زیندو له‌به‌ر ده‌ستدان. کۆی گشتی ئەو دۆخە ناڕەزایی خەڵک و هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و رێکخراوەکانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان وکه‌سایه‌تی سیاسی وروناکبیر وشاعیر ونوسه‌ری لێکه‌وته‌وه. ده‌سه‌ڵاتدارانی دو حزبی فه‌رمانره‌وا وحکومه‌تی هه‌رێم بێباکانه وبێگوێدان به ناره‌زایی وداواکارییه‌کان به‌رده‌وام بون له کار ورهفتاریان. له ئاکامدا دۆخه‌که گه‌ێشته ئاستێک کە نەتوانرێت لەوە زیاتر بێدەنگی بکرێت. نارەزایی شەقام وخۆپیشاندانەکان وهەڵوێستی هێزەکانی ئۆپزسیۆن دەنگە زوڵاڵەکانی خەڵکی کوردستانە بەرامبەر بەو دەسەڵاتە گەندەڵ وتاوانبارە. ئێستا ئەو دەسەڵاتە ولەسەرویانەوە مەسعود بارزانی وجلال تاڵەبانی لەرێگەی دەسەڵات ومیلیشیا وپیاوکوژەکانیانهوه کەوتونەتە گیانی سەرجەم گروپ ولایه‌نه نارەزاکان وبە هەمەجترین شێواز وپێشێلکردنی مافه‌کانی مروڤ وپه‌یمان وئاکاره نێوده‌وڵه‌تیه‌کان وته‌نانه‌ت یاساکانی په‌رڵه‌مانی هه‌رێم وئێراقیشهوه ئه‌م تاوانانه دژ به مرۆڤایه‌تی ئه‌نجامده‌ده‌ن:
۱- ته‌قه‌کردن له خۆپیشانده‌ران به‌مه‌به‌ستی کوشتن وله‌ناوبردن وبریندارکردنیان وبێئهوهی پیشانده‌ران هیچ دهرفاتێکی به‌رگریکردن له‌خۆیان هه‌بێت. ۲- به‌کارهێنانی هێزی چه‌کدار دژ به خه‌ڵکی سیڤیلی بێچه‌ک وته‌نانه‌ت دژ به هه‌رزه‌کار وگه‌نج ومێینه. ۳- فراندن وبێسهروبهرکردنی سه‌دان هاوڵاتی بێ‌تاوان له‌لایه‌ن میلیشیا وده‌زگا حکومی وحزبیهکانی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه. ٤- گرتنی هه‌ره‌مه‌کی وبێ بریاری دادگا ولێکۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن میلیشیای حزبی وچه‌کدارانی حکومه‌ته‌وه. ۵- ئه‌شکه‌نجه‌دانی گیراوه‌کان. ٦- زیاده‌رۆیی(ته‌حه‌روش) سێکسی به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیراوه‌کان. ۷- هه‌ره‌شه وتۆقاندن وسوتاندنی موڵکی هاوڵاتیان ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بیرورای جیاوازیان هه‌یه. ۸- شکاندنی حه‌رمی زانکۆکان له‌لایه‌ن میلیشیاکانی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه وبێرێزی کردن له‌گه‌ڵ مامۆستایان وخوێندکاران. ۹- رێگرتن له هاتوچۆی سه‌ربه‌ستی هاوڵاتیان له‌نێو شاره‌کان وئه‌و شوێنانه‌ی خۆپیشاندانیان تێدا کراوه. ۱٠- نانبرین وده‌رکردن له‌سه‌ر کار به‌هۆی بیرورای جیاوازه‌وه. ۱۱- سوکایه‌تی کردن به ئاینی پیرۆزی ئیسلام وبه پیاوانی ئاینی. ۱۲- چه‌ندین تاوان وپێشێلکردنی مافه‌کانی مرۆڤ وپرنسیپهکانی دیموکراسیه‌ت.
ئێمە کۆمەڵێک چالاکوانی بواری مافی مرۆڤ ورێکخراوە کوردیەکان لە دەرەوەی وڵات بە هاریکاری دۆستە ئەوروپیەکان لە هەوڵی بەردەوامدا ده‌بین بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانتان ودادگاییکردنی تاوانباران. ئێمە باوەرمان وایە کە هیچ دەزگا ولایەنێکی فەرمی لە ئێراق وکوردستان ناتوانێت لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو دو سەرۆک میلیشیا شەرەنگخوازە وچەکدارهکانیان بکات، بۆیە بە پێویستی دەزانین هەمو هەوڵ وکۆششێکمان لە کوردستان ودەرەوە یەکبخەین بۆ بەدادگاییکردنی سەرجەم تاوانبارەکانی کوردستان لە دادگا نێودەوڵەتیەکان وبه‌تایبه‌ت دادگای نێوده‌وله‌تی بۆ تاوان. په‌یمان ورێککهوتن ویاسا نێودەوڵەتیەکان ئەو مافەیان بۆ دابین کردوین ئەم تاوانبارانە پەلکێشی دادگای نێودەولەتی بۆ تاوان بکەین. زۆربه‌ی تاوانەکانیان دەچنە چوارچێوەی تاوانەکان دژ بە مرۆڤایەتی کە بوارێکی کاکردنی ئەو دادگایە. بۆ زانیاری لەسەر دادگاکە لەم بانگه‌وازه‌دا چەند خاڵێکی گرنگ دەخەینە بەردەمی بەرێزتان. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه که له پله‌ی یه‌که‌مدا خۆتان سکاڵاکان به‌ناوی خۆتان وجۆری تاوانه‌که به ورده‌کاریه‌کانیه‌وه له‌لای ده‌زگا قه‌زاییه‌کانی هه‌رێم تۆمارکه‌ن، کاتێک سیسته‌مه قه‌زاییه‌کانی هه‌رێم به‌ئه‌رکی خۆیان هه‌ڵنه‌سان یاخود پشتگوێان خست وبنبهستیان کردن ده‌توانن سکاڵاکانتان راسته‌وخۆ بۆ دادگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوان بنێرن. گروپهکهشمان ئاماده‌ی کارئاسانی ورێگهپیشاندانه. بۆ پەیوەندیکردن بەگروپەکەوە به‌م نزیکانه ئیمەیلهکهی بڵاوده‌که‌ینه‌وه. سه‌رکه‌وتن بۆ ئازادیخوازان وسهرشۆری بۆ تاوانباران گروپی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگایی‌کردنی تاوانباره‌کان به‌رامبه‌ر به کورد نیسانی 2011
زانیاری له‌سه‌ر دادگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوان
International Criminal Court (ICC)
شوێنی دادگا: لاهای هۆڵه‌ندا بواره‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کارکردنی دادگا:
جینۆساید تاوانه‌کانی جه‌نگ تاوانه‌کانی دژ به مرۆڤایه‌تی
شێوازی کارکردنی دادگا:
داواکاری گشتی سه‌ره‌کی دادگا HYPERLINK "http://nl.wikipedia.org/wiki/Luis_Moreno-Ocampo" Luis Moreno-Ocampo.
بەپێی خاڵەکانی میساقی رۆما داواکاری گشتی دەتوانێت لێکۆڵینەوەی فه‌رمی دەست پێ‌بکات کاتێک داواکاری گشتی:
- ده‌وڵه‌ت که په‌یمانبه‌ستی دادگاکه‌ی قبوڵ کردوه حاڵه‌ته‌که بۆ دادگا بنێرێت.
- ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان حاڵه‌ته‌که بۆ دادگا بنێرێت.
- هەروەها داواکاری گشتی دەتوانێت به ده‌ستپێشخه‌ری خۆی لێکۆڵینەوە دەستپێبکات لەسەر بنەمای ئەو زانیاریانه‌ی لەسەر ئەو تاوانانه‌ی لەدەسەڵاتی داداگاکەدان پێیده‌گات لە تاکە کەس و رێکخراوەکانەوە. بۆ نمونە لە 31 مارتی 2010 داواکاری گشتی خۆی لێکۆڵینەوەی لەسەر دۆخی کینیا دەست پێ‌کرد پاش ئەوەی دەستەی دادگا پەسندی داواکاریەکەیان کرد. ئەم نمونەیە بۆ ئەو حاڵەتانەیە کە بە بەڵگە پیشان دەدرێت کە دەزگا قەزاییەکانی وڵاتەکان سکاڵای خەڵک بنبەست دەکەن یا پشتگوێ دەخەن یا بە شانۆگەری بەرێوەی دەبەن، لەو حاڵەتدا دادگای نێو دەوڵەتی بۆ تاوان ماف ودەسەڵاتی نێودەوڵەتی هەیە لێکۆڵینەوە بکات وبریاریش لەسەر تاوانبار دەرکات. هیچ که‌سێک یا به‌رپرسێک له دنیادا مه‌ناعه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاته‌کانی لێکۆڵینه‌وه وبریاردانی ئه‌م دادگایه نیه، جێبه‌جێکردن وپێرهوکردنیان کارێکی تره.
بۆ دۆخی ئێستای کوردستان سکاڵاکان له‌بواری "تاوانه‌کان دژ به مرۆڤایه‌تی" دان.
ئه‌و تاوانانه‌ی له‌م روه‌وه بۆ ئێمه گرنگن ئه‌مانه‌ن: 1- کوشتن 2- له‌ناوبردن 3- ئه‌شکه‌نجه‌دان 4- ئیغتیساب 5- گرتن وسته‌م دژ به گروپێکی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کڵتوری دیاریکراو 6- بێسهروبهرکردن 7- هه‌ر کارێکی تر به ئه‌نقه‌ست بکرێت وزه‌ره‌ری فیزیک وده‌رونی لێبکه‌وێته‌وه. تاوانی توندوتیژی (agression) لایه‌نێکی تری کاری ئه‌م دادگایه‌یه. لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و توندوتیژیه‌یه که له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات (ده‌وڵه‌ت) به‌کارده‌هێنرێت بێ مۆڵه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان وکاتێک لایه‌نه‌که‌ی تر نه‌توانێت به‌رگری له‌خۆی بکات. دادگاکه ته‌نها له تاوانه قورسه‌کان ده‌کۆڵێته‌وه.
په‌یوه‌ندیکردن به دادگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ تاوان
تکایه زمانه‌کانی ئینگلیزی یا فه‌ره‌نسی بۆ نامه به‌کاربهێنه

Postal Address Po Box 19519
2500 CM, The Hague
The Netherlands Tel. + 31 (0)70 515 8515
Fax +31 (0)70 515 8555

په‌یوه‌ندیکردن وسکاڵاکان بنێره بۆ
Information and Evidence Unit
Office of the Prosecutor
Post Office Box 19519
2500 CM The Hague
The Netherlands


یاخود به ئیمهیل بینێره بۆ: HYPERLINK "mailto:otp.informationdesk@icc-cpi.int" otp.informationdesk@icc-cpi.int
ماڵپه‌ری دادگا: www.icc-cpi.int


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە


HELP

The gallery can be navigated using the keyboard:

LEFT/RIGHT ARROWS: Prev/Next
SPACEBAR: Next
ENTER: Start/Stop slideshow
ESCAPE: Close gallery
HOME/END: First/Last image
H - This help panel

Close help