کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەسییەت نامەیەک لە کۆسرەت ڕەسولەوە بۆ دانیشتوانی شاری قەڵاو منارە

Monday, 14/03/2011, 12:00




لە عەبدوڵای کوڕی ڕەسولی برازای شێخ حسام الدینی باوکی تاڵەبانی (کۆسرەت ڕەسول)ەوەبۆ شاری هەولێری خۆڕاگر
جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی شاری هه‌ولێری خۆڕاگرو قاره‌مان
كه‌سوكاری شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رز و نه‌مره‌كان
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستان
سڵاوێكی گه‌رم....
لۆ ئەوەی زەمیرم چیدی ئەزیەتم نەدا، من دەزانم چەند شەرمەزاری ئێوەم، هەست کردنم بەو هەڵوێستە ناجوامێرانەیەم چۆن کزەی جەرگم دەسوتێنێ، دەزانم تەمەنی مەرگم نزیک بۆتەوەو هەرچەندیشە وەک مردوویەک تەنها لەم ژیانەدا ئەلەوەڕێم. زۆریش هەست بە ڕیسوایی دەکەم و دەشزانم ئەم بوارەم لۆ نەما بگەڕێمەوە ناو بەرەی گەل، چونکە دەرگاکانیان بۆم واڵا کردبۆوە زیاتر لە دەیەها جار نامەو مەسجی جۆراو جۆرم پێ گەیشت کە وەرمبگرنەوە، بەڵام ئێوەی خێر لەخۆنەدیو لۆ خۆتان و سوودمەند لۆ ئێمە تا ئەو کاتەی کە 11 ی مانگی ئازار هیواتان بە من هەبووکە بتوانم شتێک بکەم و لە دەست ئەو دەسەڵاتە خوێن خۆرو بنەماڵە خەتەرناکەی کورد ئێوەم دەرباز بکردایە! هەست دەکەم ئارەقەی شەرم تک تک بە لەش ودەروونما دێنە خوارەوە، نازانم ئێوە لۆ هەندە دڵ پاکن؟! ... بە ڕاستی ئێوە زۆر دڵسۆزن زۆریش بە سەبرن. ناڵیم ئێوە زانان، بەڵام نەزانیش نین بگرە زۆر درەنگ هەم پێی دەزانن هەم تێشی دەگەن. زۆرینەی تەمەنی ژیانم لە سیاسەتێکی ساختەو فێلاوی وکوشت و بڕی وخیانەتدا بەسەر برد. من ئەو کەسە شایەستە خوازە نیم کە ئێوە وام تێ گەیشتوون! من پەروەردەی ناپاکێکم کە تاڵەبانییەو لە ڕاستیشدا منی بە ئامۆزای خۆی قبول کردووە و لە قوتابخانە جاسوسیەکەی برایم ئەحمەد شەهادەی فەخریم پێدراوە! یادگاریەکانم هەر هەمووی بێ ئاسودەییان لە گەڵ دا بوو، بەڵام زۆریش تەئمین بووم لەوەی کە ژیانم زۆر مسۆگەرو هیچ ڕیسکێکی تیادا نەبێت وە نەشکوژرێم. من کە لە دائیرەی ئەمنی هەولێر دا گیرام لە گەڵ هەردوو بەڕێز کاک کەریم ڕەسول و کاک عەبدوللا ڕەشید کەسانی زۆر پاک و نا سەوداکار بوون وە بێ پشت و پەنا بوون بۆیە هەرزوو ئیعدام کران و ماڵئاواییان لێ کردووین! منیش لۆی دەرچووم بە هۆی مامم (ڕەحمان موختاری سێتاقان) و مام جەلالیش واسیتەی لۆ کردم. بەڕاستی ئەوەندەی ژیانی سیاسیم خۆش بوو کە هاوڕای هاوڕێیانی کۆمەڵەو کاک نەوشێروان بووم، ئەوان پەروەردەیان کردم، خۆهەرچەندە ئەوانیش هەر جەلالی بوون بەڵام كاک نەوشێروان هەر زوو لەم کابرا خائینە گەیشت بۆیە زۆر ژیرانە تەعامولی لە گەڵا کردو ماوەیەک کوردستانی بە جێ‌هێشت لۆ ئەوەی سەرنجی جەلال بەلای دا خۆی دا ڕابکێشێت، بەڵام لە بڕی دیار نەبوونی کاک نەوشێروان، ئەو هەستا هەر چەند فایل دارو سیخورو میت و ئیتلاعات و موخابەراتی ئیقلیمی و دەولی لە دەوری یەکێتی دا کۆکردەوەو لە گەڵ مەسعودی کوڕی مستەفای ناپاکی سیخوڕونەخوێندەوار ئیتفاقیەکی ستراتیژی مۆرکرد، کە جەلال بۆ سەرۆکی حکومەتی عێراقی فیدرالی عروبەو بۆ ماوەی چەند ساڵێک تا وەک مۆرانەیەکی پیری خەڵەفاو لە بەغداوە بکەوێتە گیانی بەرژەوەندییەکانی خەڵك. گەر تەمەنیش بواریدا ئەوا یاداشتە قێزەونەکان وبۆگەنەکانی لە تورکیای دەوڵەتی عوسمانی دژ بە 20 ملیۆن بەشەری کورد کە بێ بەشن لە سادەترین مافی مرۆڤایەتی دەنوسێتەوە. مەسعودیش وەکو ڕەمزی کورد بە جەمەدانیە سۆرەکەی ببێ بە سەرۆکی کوردو نەوەو نەوەکانی مسۆگەر بکات بۆ ئەو پۆستەدا، بەڵام کاک نەوشێروان بە بلیمەتی و زیرەکی خۆی توانی کۆمپانیای ووشە دابمەزرێنێت و دوایی بیکات بە بزوتنەوەیەکی سیاسی کە ئیمڕۆکە گەر تەزویرو ناپاکی و دکتاتۆری تیادا نەبایە ئەوا زیاتر لە نیوەی دەنگی کوردستانیان هێنابوو ئێستاکەش هەر هەمووشمانی تووشی هیستریاو دڵە ڕاوکێ کردووەبە تایبەتی جەلال و مەسعود.
برایان بەو پەڕ ی شەرمەزاریەوە نازانم چیتان لە سەر مام جەلال لۆ باس بکەم! چی باشی کردووە لە هەموو ژیانی جگە لە دروست کردنی تۆری جاسوسی بە سەر هەریەک لە ئەندامان و کادیرانی یەکێتی دا، ئەگەر ئێوەش دەفەرموون باشە مادامەکی ئەوانە دەزانی بۆچی واز ناهێنی؟ بە خوا ناتوانم چونکە هەر هەڵوێستێک سەر هەڵبدات ئەوا هەموو فەزاحەتەکانمان بە میدیای ناوەوەو دەرەوە دەدات بە خوا بە فلیم شتی وا سەیری نیشان داوم تووشی شۆکی کردووم لە سەر شەوانی سوورمان لە گەڵ سۆزانیەکاندا . لە زۆربەی شەڕە ناوخۆییەکان دا دەیان کۆڕو کۆبونەوەی بە ئێمەو تیرۆریستەکان کردووە بێ ئامادەیی خۆی، چەندان جار بە منی ووتوە هەر فزە بکەیت تەقینەوەکەی زاخۆت دەکەمە ماڵ لە سەرت، وە دەڵێ ئەنگلۆو ئەمریکاییەکان زۆر جاران باسی تۆ دەکەن، بەڵام من دەڵیم نا کاک کۆسرەت پیاوێکی باشە. ئەدی سەددامی بۆ نەهێناون بەڵام پارەکەی بە دەستی کەوت زۆر نەبوو. بە کورتی و کوردی تێکەوتن لە گەڵ مام جەلال دا ئاسان نییە لێی بێیتە دەرەوە. کاکینە هەر ئەوێ ڕۆژێ بوو دەستی بەچکە تورکێکی لەم هەولێرە ماچ کرد، کە تا سەر ئێسقانی دژ بە کوردە، ئەویش سەنعان ئەحمەد ئۆغلو کە پارێزەرێکی جاسوسی سەر بە تورکەکان بوو. بە خوابە تەمای من مەبن داوای لێبوردنتان لێ دەکەم! من پیاوی هەڵوێست نیم ، منیش کاک نەوشیروان نیم، ئەوان شەڕەف و کەڕامەت چەکی دەستیانە کەس ناتوانێت باسیان کات، فەرمون چۆن گەل داوایان دەکات مێژووی خۆیان سپی کردەوە لەم مێژووە ڕەشەی کە جەلال بۆی دروست کردبوون.
وە دەشبێ دان بەو ڕاستیانەدا بنرێت و بۆ خواو بۆ مێژووش گەر مام جەلال نەبایە من ئەو پیاوە نەدەبووم خاوەنی دەیان کۆمپانیاو شتی تری لابە لا بام لە دەرەوەو ناوەوەی ووڵات، پارەکانی بە دەستم هێناون کە بڕی 75 ملیۆن دۆلارەو ڕۆژانەش بە سەدەها هەزار دۆلار سوودمەندو قازانجی ژیانمە، گەر عەبدوللا ڕەسولەکەی سایلۆ بام لەوانەبوو تەنیا خاوەن ئەرزەیەکی 200 مەتری و سەیارەیەکی تۆیۆتای مۆدێل 2000 بام . کاتی خۆشی کە ئەو بڕە پارەیەی سایلۆی هەولێرم دزی هەر هەمووی ڕاتبی خەڵکی هەژارو بێ دەرامەت بوو، بەڵام سەددام لە پیاوەتی خۆی پارەکانی بە سەر فەرمانبەرەکان دا بەخشیەوە. جا بۆیە دەزانم دوا مەرگی ژیانم نزیکە ، بۆ ئەوەی گیرۆدەی مەعانات و سەر ئێشە نەبم لە گەڵ ئێوەدا، چاوەڕوانی هیچ هەڵوێستێکم لێ مەکەن! چونکە گەر خوا بزوتنەوەی گۆڕان و ئۆپۆزیسیۆنمان لە کۆڵ کاتەوە دەزانم یەکێتی هەر دەبێ تەسلیم بە پارتی بێتەوە، ئەوا ئەمری بەڕێز مام جەلالە، بۆیە دانیشن عاقل بن ئێمەو کاک سەرۆک لە هەموو کەسێک باشترین و دوعای خێرمان لۆ بکەن . دوا وتەشم ئەوەیە ئەگەر کاک مەسعود دڵی نەرم بێت و ئەمجارەش بە جێگری خۆی قبوڵم بکاتەوە، شەرت بێ بەرژەوەندی هەولێریان بخەمە بندەستی بارزانییەوەو پەیمان و سوێند بە مەزاری شەهیدان(باوکی کورد مەلا مستەفاو کاکە ئیدریسی جوانە مەرگ باوکی کاکە نێچیر) دەخۆم کە ئەمجارەیان جەمەدانی سوریش لەسەر دەنێم.
دڵسۆزو براتان
عەبدوللا ڕەسول (کۆسرەت).
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە