هه‌موو دونیا به‌ره‌و گۆڕانه...
Tuesday, 18/05/2010, 12:00
ڕه‌نگه به‌م سه‌ردێڕه، پارتی دیموكراتی كوردوستان بۆ ساتێك هه‌ناسه‌ی بوه‌ستێت، چونكه هه‌روه‌ك چۆن له دوای ساڵی ١٩٧٥وه به‌رده‌وام خه‌ریكی خه‌ساندنی نه‌ته‌وه‌ی كورد بووه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، وه‌به‌تایبه‌تیش باشوری كوردوستان، به‌هه‌مان نه‌فه‌س و ڕه‌هه‌ندی تێگه‌یشتنی، واده‌زانێ مه‌به‌ستم له‌م سه‌ردێڕه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو دونیا به‌ره‌و لیستی گۆڕانه، به‌ڵام خاوبنه‌وه‌و وه‌رنه‌وه‌سه‌ر خۆتان، چونكه من ده‌مێكه ئه‌و سنوره‌م تێپه‌ڕاندووه كه ته‌نها له سنوری ئایدۆلۆجیایه‌كدا بیركردنه‌وه‌م زیندان بكه‌م.
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر بشڵێم من پارتی نیم و مه‌لاییم، ئه‌وكات خوێنه‌ر بڵێت، به‌خوا ئه‌م كابرایه ته‌وفیقیه. به‌ڵام ڕاستی، هه‌ست ئه‌كه‌م له‌هه‌ردوكیاندا ته‌واو پێكاومه!
به‌ڕای من دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردوستان، بریتیه نه‌بوو له ئایدۆلۆجیایه‌كی سه‌ربه‌خۆ، كه ئامانجی گه‌یاندنی كۆمه‌ڵگا بێت به دیموكراتی، به‌ڵكو بریتی بوو له به‌گژاچوونی ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتكه‌ره‌كانی عێراق له لایه‌ن مه‌لا مسته‌فاوه، وه‌قبوڵ نه‌كردنی ئه‌و زوڵم و زۆره‌ی كه ده‌درا به‌سه‌ر ئه‌و گه‌له به‌ش مه‌ینه‌ت و قوڕبه‌سه‌ره‌دا. به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا خۆی سه‌رله‌شكر بوو له هه‌موو ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌كاندا، تا له دواجاردا به په‌ڕینه‌وه‌ی ئاوی ئاراس، ووڵاتانی دراوسێی تێگه‌یاند كه كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كه قبوڵی چه‌وساندنه‌وه ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بێ ئێوه به‌خۆتاندا بچنه‌وه. پاش ١٣ ساڵ ئاواره‌یی له ڕوسیاداو گه‌ڕانه‌وه‌ی له ١٩٥٨ به‌پێی ئیتافاقییه‌ی ئه‌و كاته، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆری نه‌خایاندو جارێكی‌تر سه‌ركوتكاری به‌رامبه‌ر كورد ده‌ستی پێكرده‌وه، تا دوا قۆناغ و ڕێكه‌وتننامه‌ی ساڵی ١٩٧٠ ئیمزا كرا. بێ شك مه‌لا مسته‌فا توانای عه‌قڵی زۆر باشتر بووه له كاك مه‌سعودو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یان بۆ خولقاوه كه به‌م شێوه‌یه تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ژیان و داهاتووی ئه‌و خه‌ڵكه سته‌م دیده‌یه ده‌كه‌ن، چونكه هه‌ڵه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه له‌ساڵی ١٩٧٥‌و پاشان بڕیاردانی مه‌لا مسته‌فا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شۆڕش و چه‌ك دانان، بریتی نه‌بوو له فرۆشتنی كورد، به‌ڵكو له‌و كاته‌داو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژاره ته‌نها بڕیار ئه‌وه بوو كه مه‌لا مسته‌فا جێبه‌جێی كرد، بۆیه به‌ڕای من سه‌رۆكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه كه ووردبین و پێشبینییه‌كانی واقعی بێت. به‌ڵام به بۆچوونی من ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه له‌ساڵی ١٩٧٦دا، پێناسه‌یه‌كی خراپیدا به كۆی شۆڕشه‌كان و ئه‌و بڕیاره‌ی خودی مه‌لا مسته‌فاش بێ بایه‌خ كرا، هه‌ر بۆیه كاردانه‌وه‌ی خراپیشی دروست كرد له‌لای كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك به شێوه‌یه‌كی گشتی. بۆیه ئه‌مه‌وێت ئه‌وه بڵێم كه سه‌ركه‌شییه‌كانی مه‌لا مسته‌فا، ته‌نها بۆ دیفاع كردن بوو له خه‌ڵك وپاشان هه‌وڵدانی بوو بۆ سه‌لماندنی بوونی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام له پاش هه‌موو ئه‌و سه‌رسه‌ختییانه‌ی گرتییه به‌ر، شۆڕشه‌كه‌ی وه‌ك په‌یامێك نه‌دایه ده‌ست كاك مه‌سعود یان كاك ئیدریس، هه‌روه‌ك چۆن خۆی ئه‌و په‌یامه‌ی له قازی محه‌ممه‌د وه‌رگرت، چونكه ئه‌یزانی ئه‌م سه‌ركه‌شییه به‌وان ناكرێت و هه‌روه‌ها دونیاش به‌ره‌و سیاسه‌تی نوێ هه‌نگاو ده‌نێت. بۆیه وه‌كو گه‌نجێك ئه‌ڵێم، خۆزیا كاك مه‌سعود له ساڵی ١٩٧٦دا به به‌رنامه‌و پارتێكی تره‌وه ده‌ركه‌وتایه‌و وه‌ك باوكی، خاوه‌ن كه‌سایه‌تی و توانایی خۆی هه‌بووایه، تا منیش ئه‌مڕۆ هه‌ر مه‌لایی بومایه و له‌و خه‌ونه ڕاینه‌چڵه‌كاندمایه، چونكه به‌داخه‌وه كه ئه‌مڕۆ چیتر ناتوانم مه‌لاییش بم، داوای لێبوردنی زۆر ئه‌كه‌م له خودی مه‌لا مسته‌فا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مه‌لا مسته‌فا ئه‌مڕۆی ببینیایه به چاوی خۆی، دڵنیا بووم به‌ده‌ستی خۆی جه‌رگی خۆی سه‌رده‌بڕی و یان هه‌ر زینده به‌چاڵی ئه‌كردن.
لێره‌وه كاك مه‌سعود وه‌ك گه‌نجێكی ئه‌م هه‌رێمه، ڕووی ده‌مم ده‌كه‌مه جه‌نابت و پێتڕائه‌گه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر لێم قبوڵ بكه‌یت! كه چی تر شه‌رم مه‌كه له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چی ئه‌گوزه‌رێ، سه‌رسام مه‌به به‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی وه‌ك جاران پارتی نین، بێگومان به دونیا به‌ره‌و گۆڕانه، ئاخر نابێت ڕقت له ووشه‌ی گۆڕان بێت له‌به‌ر لیستی گۆڕان، پێویسته كادر‌و ئه‌ندامه‌كانی پارتی و خه‌ڵكی به‌یه‌ك چاو ته‌ماشا بكه‌یت، ئاخر نابێت ته‌نها ئه‌و خه‌ڵكانه‌ت خۆش بوێت كه به وویستی تۆ بیر ئه‌كه‌نه‌وه، نابێت ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی سنووری پارتی قسه بكات، تۆ پێی بڵێیت كه ئه‌مانه سه‌ر به لیستی گۆڕانن، ئه‌یڵیمه‌وه جارێكتر كاك مه‌سعود، دونیا به‌ره‌و گۆڕانه. پێشنیارێك ئه‌كه‌م، پێم خۆشه ئه‌مشه‌و بۆ یه‌ك كاتژمێر به ته‌نها بیت و له‌گه‌ڵ خۆتدا بدوێیت و بڵێیت....،
"باشه من سه‌رۆكی ئه‌م هه‌رێمه‌م و هه‌ر خۆم كارێكم كرد كه بووم به مه‌رجه‌عی هه‌موو ڕاستی و دروستییه‌كانی ئه‌م هه‌رێمه‌و هه‌رچی ڕوداوو كاره‌ساته‌كانی ئه‌م هه‌رێمه هه‌یه و به‌سه‌ر ئه‌م خه‌ڵكه سته‌م دیده‌یه‌دا دێت، ده‌بێت من لێی به‌رپرسیار بم، وه هه‌روه‌ك چۆن باوكم له‌هه‌موو سه‌ركه‌شییه‌كاندا له پێشه‌وه‌ی هاوڕێكانیدا بوو، ئه‌مڕۆش ئه‌بێ من بم سه‌رده‌سته‌ی خۆپیشاندانه‌كان و به ده‌نگه‌وه چوونی ئه‌م خه‌ڵكه زوڵم لێكراوه. بپرسه‌و بڵێ، چۆن ئه‌مڕۆ نه‌وه‌یه‌كی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه، له‌م هه‌رێمه ئارام و ئازاده‌یا بڕفێنن و هه‌موو خه‌ڵك بێته سه‌رشه‌قام، به‌ڵام من له كه‌ناڵه‌كانه‌وه ئه‌مه ببینم؟ ئه‌مه شه‌رم نیه بۆ من كه كوڕی ئه‌و باوكه بم؟ ئه‌مه‌شیان كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر كۆی شۆڕش و ئه‌و سیاسه‌ته‌ی من ئه‌مڕۆ له غیابی باوكمدا جێبه‌جێی ئه‌كه‌م؟"
له دواییدا پێم خۆشه به‌رده‌وام بیت و بڵێیت..."باشه وه‌كو خۆم هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كم نه‌بوو، بۆچی هه‌وڵنه‌ده‌م كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه ڕۆژانه له زاگرۆز تیڤیه‌وه داده‌به‌زێت، ڕانه‌گرم؟ چونكه پێویسته تێبگه‌م كه ئه‌مانه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه قسه ئه‌كه‌ن، كه ئه‌بێ بۆچونه‌كان و قسه‌كردنه‌كان له‌سنوری پارتیدا بێت، وه ئه‌شزانن كه دیموكراتیه‌ت لای من بریتیه له به پارتی كردنی خه‌ڵك، نه‌ك به‌هێزكردنی پارتی به خه‌ڵك له ڕێی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه.
بۆیه ئه‌بێت ئازایانه و بوێرانه هه‌روه‌ك باوكم، هه‌ر ئه‌مشه‌و ئه‌بێت بڕیار بده‌م كه بۆ ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردوستان، په‌یامه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت، پێویسته هێز بده‌مه‌وه به خه‌ڵك تا بتوانم وه‌ك ئه‌وان به‌شداری بكه‌م له خۆ پیشادانه‌كان، دژی گه‌نده‌ڵی، دژی تیرۆر و به‌دواداچونی بێ پێچ و په‌نا بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تیرۆریسته‌ی كه خێزانێكی به په‌ژاره خست. پاشان ئه‌و قیناعانه له ڕووی كادر‌و پیاوه حیزبییه‌كاندا دابكه‌نم تا ڕووی ڕاسته‌قینه‌یان ده‌ركه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی له سایته‌كانه‌وه ڕێ نه‌ده‌م چیتر به ناوی خوازراوه‌وه شتی ناشرین بنوسرێت. ئه‌بێ چیتر له ووشه‌ی گۆڕان نه‌ك نه‌ترسم، به‌ڵكو بیكه‌م به هه‌وێنی تێگه‌یشتنی نوێ و سه‌رله‌نوێ ده‌ست پێكردنه‌وه، چونكه ڕاسته هه‌موو دونیا به‌ره‌و گۆڕانه"
ئای چه‌ند خۆش ئه‌بوو سبه‌ینێ له كه‌ناڵی كوردستان تیڤیه‌وه له جێی نوسراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئه‌م چه‌ند په‌یڤه‌ی خۆت بخوێندرایاته‌وه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست