بەیاننامەى ناڕەزاییی خەڵكى سەیدسادق
Monday, 14/02/2011, 12:00
بەیاننامەى ناڕەزاییی خەڵكى سەیدسادق
سەرۆكى حكومەتى هەرێمىكوردستان
پەرلەمانى كوردستان
ئەنجومەنى پارێزگاىسلێمانى
دانیشتوانى شارەزوورو دەوروبەرى ...
وەك هەموو لایەك ئاگادارن لەبڕیارێكى چاوەڕوان نەكراوى ئەنجومەنى وەزیراندا لەبەروارى 7/2/2011 بڕیاردرا هەرچوار قەزاى (سەیدێادق،هەڵەبجەى شەهید،هەڵەبجەى تازە،پێنجوێن)بكرێتە ئیدارەیەكى سەربەخۆ و ئەم ئیدارەیەش ببرێتە هەڵەبجەى شەهید،كەئەمەش بارگرانیەكى تر بۆ هەرسێ قەزاكە دروست ئەكات بەهۆى دورە دەستىو تەریكى قەزاى هەڵەبجەوە بەشێوەیەك دەبێت لەم دۆخەى ئێستاش خراپتردەبێت .بۆیە ئێمە وەك دانیشتوانى قەزاى سەیدێادق دەبێت ئەو ڕاستیە بڵێین سەربارى وێرانكردنى ئەم شارە بەدەستى ڕژێمى بەعسو گەیاندنى كەمترین خزمەتگوزارىو ئاوەدانكردنەوە لەلایەن حكومەتى هەرێم، وەنەبوونى تەنانەت پەیمانگایەك یازانكۆیەك لەقەزایەكى (80) هەزار كەسیدا كەزیاترلە(62)گوندى لەسەرەو یەكێكە لەقەزا گەورەكانى كوردستان و چاوەڕوانى ئێمە بۆ ئاوڕدانەوەى جدىو خزمەتگوزارى بۆ ئەم قەزایە، كەچى ئەبینین بەبڕیارێكى نەگونجاو خەریكە بەیەكجارى ئەمشارە پەراوێز ئەخرێت.بەداخەوە لەبرى ئاوڕدانەوە لەكۆى كەموكوڕیە زۆرو زەوەندەكانى ئەمشارەو سەرنجدان لەئەو هەموو قوربانیەى داوایەتى، ئەبینن ئەم قەزایە ئەكرێتە قوربانى بۆ پەردەپۆشكردنى كەموكورتیەكانى قەزایەكى دى .ئێمە وێڕاى هاوڕاییو هاوخەمیمان بۆ خزمەتكردنى ئەو شارە بریندارەو ئاوڕلێدانەوەى زیاترى، هاوكات برینەكانى ئەو شارە بەبەشێك لەبرینى جەستەى خۆمان ئەزانینو پێمان وایە شایستەى خزمەتو بەدەمەوە چونى زیاترنو ئەو خزمەتگوزاریەى بۆى كراوە لەئاستى پێویستدانیە ،بەڵام ناكرێت ئەو ڕاستیەش لەبەرچاونەگرین سەیدێادق خاوەنى چەند ڕاپەڕینو قوربانیدانێكى زۆرە لەپێناوى شۆڕشى كورداو، هاوكات لەگەڵ كیمیا بارانكردنى هەڵەبجەدا ساڵى(1988)شارەكە تەختى زەوى كرا.بۆیە بەپێویستى دەزانین لەڕێگاى ئەم بەیاننامەیەوە هەموو لایەك ئاگادار بكەینەوەو هاوكات ئەم داواكاریانەش بخەینە بەردەم لایەنە پەیوەندیدارەكان كەسەنتەرى ئیدارەسەربەخۆكە لەقەزاى سەیدێادقدابێت ،لەبەر ئەم هۆكارانەى خوارەوە:
1-هەڵكەوتەى جوگرافى سەیدێادق شوێنێكى ستراتیژیەو چەقى هەموو ناوچەكانى شارەزورەو هەرسێ قەزاكەى تر پێكەوە ئەبەستێتەوە. كەئەمەش هۆكارى كارئاسانیو كەمكردنەوەى ڕۆتینى ئیداریە بۆ هاوڵاتیانى سنورى شارەزور،نەك بارگرانكردنیان.
2-بەو پێیەى ناوچەیەكى كشتوكاڵى بەرفراوانە ڕوبەرەكەى لەهەرسێ قەزاكەى تر زیاترەو سەرماییەكى مرۆییو ئابورى گەورەى تێدایە تواناى گەشەكردنى كشتوكاڵى و زۆربوونى دانیشتوانو بیناسازى لەوانى دى زیاترە ، ،ئەمەش یارمەتیدەرێكە بۆئەوەى لەئایندەدا ببێتە شارێكىگەورە.
3-لەڕوى ئاسایشو ئارامیەوە شوێنێكى لەبارە، بەهۆى دورەدەستى لە سنورەكانەوە، لەهەڕەشەى دەرەكى بەدوردەبێت،كەتا ئەم ساتەوەختەش سنورەكانى هەرێمى كوردستان،نائارامنو لەژێر هەڕەشەى دەركیدان .وە سەرجەم ڕێگا سنورەیەكان(مەرزەكان) بەناوشارەكەداتێئەپەڕن .
بۆیە ئێمە لەڕێگاى ئەم بەیاننامەوە داوا دەكەین داواكاریەكانمان چیتر پشتگوێ نەخرێو حكومەتى هەرێم بەبڕیارەكەیدا بچێتەوەو لەمكارەدا بگەڕێتەوە بۆڕاپرسى خەڵكى سنورەكەبۆ دیاریكردنى شوێنى سەنتەرى یەكەئیداریەكە وە حكومەتى هەرێمیش شەرعیەتى لەخەڵكەوە وەرگرتووە .بۆیە بەهەموو لایەكى ڕادەگەیەنین تا بەروارى 19/2/2011داوا كەمان جێبەجێ نەكرێت، ئەوا بەناچارى ڕۆژى 20/2/2011 خۆپیشاندانێكى جەماوەرى سازدەكەینو دواتریش لەچالاكیە مەدەنیەكانمان بەردەوام ئەبین تا بەدیهاتنى داواكانمان .هەر لەڕێگاى ئەم بەیاننامەشەوە داوا لەتەواوى خەڵكى شارەكەمان ئەكەین وەك هەمیشە دەستبارمان لەگەڵ بگرن .
دانیشتوانى قەزایى سەیدسادق
14-2-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست