پانۆرامای پلینۆمی جه‌لالیه‌کان
Monday, 09/11/2009, 12:00
_ (به‌ڕێز نه‌جم فارس) ئاگادار ده‌کرێته‌وه که کاندیدی پلینۆمی چواره‌می یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه له کۆمیته‌ی هۆڵه‌ندا، هه‌رچه‌نده ناوبراو زیاتر له 9 ساڵه بێئاگایه له ڕه‌وشی ڕێکخستنه‌کانی یه‌کێتی، به‌ڵام له ژێر فشاری هاوسه‌ره‌که‌ی ڕازی ده‌بێت به‌شداری پلینۆم بکات، ناوبراو داوای مۆڵه‌تی 2 حه‌فته له خاوه‌ن کاره‌که‌ی ده‌کات به بیانووی کۆچی دوایی دایکی، کاتێک خاوه‌ن کاره‌که‌ی سه‌یری دۆسیه‌که‌ی ده‌کات، به‌ڕێز بانگ ده‌کات و پێی ده‌ڵێت: تۆ له دۆسیهکتدا ووتووته دایکم له‌کاتی له‌دایک بوونی مندا گیانی له‌ده‌ست داوه؟ بۆ تۆ چه‌ند دایکت هه‌یه؟ به‌ڕێزی به‌شداربووی پلینۆم پاش که‌شفبوونی درۆکه‌ی ده‌رکرا له کاره‌که‌ی.
_ حوسێن پشده‌ری له‌دوا سه‌فه‌ری مه‌لا به‌ختیاردا بۆ هۆڵه‌ندا بۆ دیاریکردنی کاندیده‌کانی پلینۆم، حوسێن پشده‌ری مه‌لا به‌ختیار ده‌باته‌وه بۆ ماڵه‌که‌ی، سپێده‌ی هه‌مان ڕۆژ و پاش خواحافیزی له مه‌لا به‌ختیار، حسێن پشده‌ری ده‌بێته ئه‌ندامی پلینۆم و موچه‌ی خانه‌نشینی بۆ خێزانه‌که‌ی و کیژهکهشی ده‌بڕێته‌وه که ساڵی پار له ویستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ڕۆته‌ردام که‌س نه‌یزانی چۆن گیانی له‌ده‌ستدا.
_ هیوا سه‌رهه‌نگ و په‌یمانی خێزانی هه‌ر به‌رپرسێکی جه‌لالی هاتبنه هۆڵه‌ندا ئه‌مان وه‌ک دوو کۆیله ئاهه‌نگی مۆسیقا و گۆرانیان بۆ گه‌رم کردوون به به‌شداری پاڤێڵی کوڕیان و میدیا خانی براژنی هیوا سه‌رهه‌نگ و پاش کاتژمێر 12 خوا ئه‌زانێ کێ له پاڵ کێدا خه‌وی لێ که‌وتووه.
_ ئازاد خالید ئامۆزای ڕه‌شۆی کوێخا ڕه‌سوڵ کاندیدی هه‌ره پێشه‌وه‌ی پلینۆم بوو له سه‌فی پێشه‌وه ، ئازاد سکرتێری مه‌لا به‌ختیاری ئاش بوو پاش ڕاپه‌ڕین.
_ شێخ شه‌ماڵی مه‌ڕه پاپاکه‌ی نوێنه‌ری تاڵه‌بانی، که پێش ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت جێگه‌ی به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه‌یه، چونکه که‌سوکاره‌که‌ی له قه‌زای سۆران ده‌نگیان به گۆڕان دا، باڵی تاڵه‌بانی له تۆڵه‌ی ئه‌مه‌دا وێنه‌ی شێخ شه‌ماڵیان له کوردسات و گه‌لی کورستان‌دا په‌خش نه‌کرد. کوڕه گه‌وره‌که‌ی شێخ شه‌ماڵ ئێستا ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه له هۆڵه‌ندا.
به‌داخه‌وه نیشتمان خانی خوشکی شه‌هید نه‌وزادی تیپی 21 که‌رکوک ئه‌ندامی پلینۆم بوو، خۆزگه نیشتمان خان کۆیله‌ی وه‌ستا ڕه‌سوڵ نه‌بوایه، چونکه نیشتمان خان باش ئاگاداره شه‌هید نه‌وزادی برای به فیتی فایلداره‌کانی ناو پلینۆم ته‌سلیم کرایه‌وه و شه‌هیدیش کرا.
_ئه‌حه بیکه‌یسی، که ئه‌مساڵ وه‌ک پێشکه‌وتوترین کادری یه‌کێتی له کوردستانی نوێ په‌خش کرا ، ئێستا لای دوکانێکی تورک له شاری دانهاخ ته‌ماته و خه‌یاری پێ ڕیز ده‌که‌ن له بری ڕاسپارده‌کانی مه‌لا به‌ختیار.
_ مه‌لا به‌ختیار به‌ڵێنی به کاوه حه‌مه ساڵح و سمکۆ دابوو گه‌ر ئه‌م جاره ڕێگه‌ی پێ بده‌ن بمێنێته‌وه لایان ئه‌وا چیان ده‌وێت له سلێمانی بۆیان جێبه‌جێ ده‌کات، کاوه حه‌مه ساڵح و سمکۆ هێنده خۆشحاڵ بوون هه‌لهه‌له‌یان لێدا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست