فریای بیتوێن و پشدەر بكەن تا نەبۆتە گۆمی خوێن
Sunday, 06/10/2013, 12:00
سەروەختێ شانازیمان بە دەڤەری بیتوێن و پشدەرەوە دەكرد كە دەروازەی راپەرین و سەردەق شكێنی زۆر هەنگاوی جوانیشە... بەڵام ماوەیەكە بۆچی بۆتە گۆمی خوێن؟ رۆژانە ئەم هەواڵانە دەبیستین:
-پەیامنێری كوردسات كوژرا.
-كوڕێك باوكی خۆی كوشت.
-پیاوێ كچەكەی خۆی دەكوژێت.
-برایەك تەقە لە خێزانەكەی دەكات.
-رێژەی توندوتیژی و كوشتنی ئافرەتان لەبەرزبوونەوەدایە.
بەڵام كەس ناپرسێ هۆكارەكەی چییە؟. ئەو چەكە چۆن وا بەئاسانی بەدەست هاوڵاتیانەوەیە لەكاتێكدا مۆڵەت دەرهێنان بۆ چەك زۆر قورسە و بە هەموو كەسیش نادرێ؟
وا من لێرەدا نهێنییەكە دەخەمەڕوو، بە ئومێدم وەزارەتی ناوخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەدواداچوونی بۆ بكەن تا گۆمی خوێنی ئێرە بەرەو ناوچەكانیتریش نەڕۆیشتووە!.
لەو رۆژەی عەمید (لەشكر سەعید) بۆتە بەرپرسی پۆلیسی بیتوێن پشدەر، ئێستا هەر بە سوكە ناسیاوێتییەك یان بە كڕینی دیارییەك بۆ ئەفسەرەكانی دەوروبەری، بە ئاسانی كاغەزێ وەردەگری بەناوی (مۆڵەتی كاتی) و دەتوانی هەموو جۆرە چەكێك بە ئاربیجی و بیكەیسیشەوە بخەیتە ناو سەیارەكەت یان لەناو ماڵەكەت هەتبێ!.
دووەمین هۆكاری زیادبوونی تاوان، زۆری رێژەی ئۆتۆمبێلی بێ ژمارە بێ ئارمە كە هیچ ئەولەویاتێكیان لای مرور نییە، تاوانیشی بێ ئەنجام بدرێت كەس خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە ناناسێ و مروریش ناتوانێ بیدۆزێتەوە. ئەمیش زۆر بەئاسانی بە كاغەزێكی (مۆڵەتی كاتی)ی عەمید لەشكر، دەتوانی ئەو ئۆتۆمبێلە بەكاربهێنی و مروریش ناوێرێ بپرسێ بۆ؟
تكایە فریای بیتوێن و پشدەر بكەون، با هەڵە و كەمتەرخەمی بەرپرسێ، ئەم دەڤەرە نەكات بە گۆمی خوێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست