کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە كوردسات چی دەگوزەرێت

Monday, 15/04/2013, 12:00







بێ سەرە و بەرەیی ، ناوی زل و دێی وێران ، دیكتاتۆریەت و بەزۆر خۆسەپاندن ، تاك ڕەووی و قۆرخ كردنی دەسەڵات.
جیاواز لە هەموو پیشەیەكی تر ، راگەیاندن یان راگەیاندكار بەو دەزگایە یان بەو كەسە دەوترێت كە بتوانێت خزمەت بە پیشەكەی خۆی و ئەو شوێنە بكات كە كارى تیا دەكات ، لە پاڵ ئەوەشدا ئەوەی لە پشت پەردە و شاشەوە ناتوانرێت ببینرێت و بهێنرێتە بەرچاو بیخاتە ڕوو وە خزمەت بە بە ها كۆمەڵایەتیەكان بكات.
لە كوردستاندا زۆرێك دەزگای راگەیاندنمان هەیە كە هەر یەكەیان موڵكی حزبێك یان كەسێكی سیاسین و ئەوەی دەشڵێن میدیای سەربەخۆ یان ئازاد دورە لە راستیە و كەسێكى سیاسى لە پشتەوەیە .
جیاواز لە هەموو كەناڵەكان كەناڵی كوردساتە كە موڵكی حزبێك نیە بەڵكو موڵكی تایبەتی بنەماڵەی تاڵەبانیە، بە ناو لەلایەن خودی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدەوە بەرێوەدەبرا ، تا كاتی نەخۆشیەكەی تاڵەبانی ڕۆژانی 4 شەممان هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەو كەناڵە دادەنیشت ، بەڵام دوای نەخۆشیەكەی تاڵەبانی گۆڕانكاری گەورە ڕویدا لەناو یەكێتیدا و زۆرێك لە ئۆرگانەكانی گرتەوە و لە نێویاندا ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، لێرە و لەوێ باسى كڕانى یاخود خۆفرۆشتنى زۆرێك لە كەسە دیارەكانى ئەم حزبە دەكرا بە حزبى بەرامبەر تەنانەت لە ئاستى دە سەڵاتیشدا، ئەم گۆڕانكاریانەش دوورنەبوون لە كوردسات و ئەویشی گرتەوە.
سەرەتای كێشەكان هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بوو كە دەسەڵاتی ڕەهای دا بە بەڕێوەبەری كوردسات كە لەلایەن خودى خویەوە دانراوە و كەسێكى نە شارازەیە لە مەجالى ئیدارى و ئەویش بە خراپ بە كارى هینا و مەشغوڵ بوونى خودى هێرۆ ابراهیم ئەحمەدى بە كار هینا بۆ ئەم فرسەتە وەك ئەوانی تر ڕەنگە كڕدرا بێت یان بیەوێت دەسەڵاتەكەی قۆرخ بكات بۆ خودی خۆی و فرسەتێكیش بێت بۆ ناشرینكردنى شاشەكە یان هۆكارێكى سیاسى تر .
كێشە دیارەكانی كوردسات بەچەند خاڵێك دەخەمەڕوو:

1. گۆڕینی سیستمی تەواوی بەڕێوەبردنى كوردسات لە بەڕێوەبردنی بەڕاوێژ بۆ تاكرەویی

2. قۆرخكردنی دەسەڵات لەلایەن چەند كەسێكەوە بێ ئاگاداربونی ئەو بنەماڵەیە لەو دەزگایە بە تایبەتی خودی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەری كارگێڕیی و چەند كەسێك كە لەلایەن خودی بەرێوەبەر بە نادروست پلەیان دراوەتێ .

3. گۆڕینی سیستم و سیاسیەتی هەواڵ كە لەم كاتەدا تاڵەبانی نەخۆشیەكەی جێی گومانە كە دواى تاڵەبانى ئەو بنەماڵەیە گرنگى بە سیاسەت نادەن و دور دەكەونەوە لە سیاسەت.

4. داڕشتنی كۆمەڵێك پرۆگرام كە لەگەڵ ئەتەكیەتی ئێستای كوردسات ناگونجێت.

5. سوكایەتی و ئیهانەكردنی كارمەندان بەگشتی و بەتایبەت ئەوانەی كە لەگەڵ خودی بەڕێوەبەر لە دەرەوەی كوردسات كێشەیان هەیە واتە تەختكردنى تەختى دەسەڵات لەلایەن بەڕێوەبەر و دار و دەستەكەی.

6. لابردنی كەسی شیاو و دانانی دار و دەستەیەك بە بێ بونی بنەمای رۆژنامەوانی و راگەیاندن.

7. نەبونی سیستمی چاودێری و لیژنەی هەڵسەنگاندن بۆ دراما و بەرنامە و لێپرسینەوە.

8. كوردسات بەهۆی كێشەی تایبەتیەوە درامای گەردەلولی راگرت نەك تەكنینك یاخود دەق ئەمە لەو كاتەدا دەركەوت كە بە نوسراوێكى تایبەتى بەڕێوبەر قەدەغە كرا كە دەرهێنەری دراماكە بچێتە ناو كوردسات و لە پرسگەى یەكەم پاشان بە بڕیاری تایبەت و نهێنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بریارەكە هەڵوەشینراوە و دراماكەش دابەزێندرایەوە بە بێ دەستكارى.

9. بێ ئاگابونی كەس لە بودجە و داهاتی كوردسات كە دەست دەكەوێت لە ڕێیی ماركێتینەوە جگە لە بەرێوەبەر و دار و دەستەكەی .

10. لابردن و ئیهانە كردنى هەرچی كەسی دڵسۆز و كارامەی كوردساتە و هێنانی كەسی بێ مستەوا و نزیك لە بەڕێوە بەر بۆ شوێنەكانیان و دەركردنیان لە كوردسات و قەدەغەكردنى سەردانیان بۆ كوردسات.

11.قبوڵنەكردنی هیچ رەخنە و پێشنیارێك چ بنیاتنەر چ روخێنەر.

12.قەدەغەكردنی سەردان و چاوپێكەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ هەر تاكێكی ناو كوردسات ئەگەرچی بۆ كاری تایبەتی كوردساتیش بێت .

13.دروست كردنى كۆمپانیاى ڕیكلام لە لایەن خودى بەڕێوەبەر و دارو دەستەكەى.

14.خانە نشین كردنى كەسانى ویستراو دور لە بنەماى یاسایی.


كەواتە ئەمە دەرگای زۆر باس دەكاتەوە بەڕوی خوێنەردا

1. دوركەوتنەوەی ئەو بنەماڵەیە دوای نەخۆشیەكەی تاڵەبانی یان نەمانی لە سیاسەت و هەواڵ.

2.نەبونی متمانە لە نێوان بنەماڵەی تاڵەبانیدا چ خودى خۆیان چ حزبەكەیان.

3. باوەڕنەمانی  کارمه‌ندانی كوردسات بەو بنەماڵەیە دوای نەمانی تاڵەبانی

4. بێتوانایی گرتنی جڵەوی تاكی یەكێتی یاخود نەتوانینی بەرێوەبردنی ئەو حزبە لەلایەن ئەو بنەماڵەیەوە.

5.بەرەو دیكتاتۆریەتی خودی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد یاخود سەر لێشێوانی كە نەتوانێت ئیدارەی كوردسات یاخود حزبەكەی یاخود خودی بنەماڵەكەی بكات.

6. ئاشكرابونی كێشەی دارایی گەورە یاخود كێشەی سیاسی لە نێوان تاكەكانی ئەو بنەماڵەیە.

باشترە بڵێین ئاشى نەزانەو خوا دەیگێڕێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە