لەدواى ئەنجامى هەڵبژاردنەكان دەبێت حزبى شیوعى چی بكات..؟
Sunday, 29/09/2013, 12:00
ئەنجامى دەنگە بەدەست هاتوەكانى حزبى شیوعى كەخۆى لە(11991) دەنگدا دەبینێتەوە كە ئەمە لە گەڵ تێكۆشان و بەرخودانى ڕابوردوو پێشەنگى كردنى بزاوتى چەپ گەرایی ئەم حزبە لەماوەى (22) ساڵى دواى ڕاپەڕین نایەتەوە ئەمەش واى كرد تەواوى شیوعیە دڵسۆزەكانى توشى شۆك ونیگەرانى كردئەمەش بەوو خوێندنەوەى كە حزبى شیوعى دەبووزۆرزیاتر ڕێژەى دەنگەكانى بەرزتر بوایە ..كە بۆچونەكان لەم ئەنجامە خراپە جۆرێك لە دابەشبونى تێدایە لە نێووكادیران وهەوادارانى دا..هەندێك بۆ زرووفى سیاسى چواردەورو ..هەندێكیش بۆ كەم ئیمكانى مادى و بەشەرى و ..هەندێكیش خەتاباركردنى قیادەى حزب و ..هەندێكیش بۆ نەبونى خیتابێكى سیاسى سادقانەى حزب و هەندێكیشى بۆ كەمتەرخەمى ڕێكخستنەكان و هەندەكەى تریشى بۆ بەشدارى تەنها بەناوى لە كابینە كانى حكومەتەگەندەڵەكەى هەرێم و هەندێكیشى بۆهەڵوێستى نەگۆڕى چەپ بون وتێكۆشان بۆ بە علمانى كردنى كۆمەڵگاى كوردى دەگێڕنەوە كەبە دیدووبۆچونى من هەمویان هۆكارى تەواون و هەرهۆكارێكیان بەڕێژەیەك كاریگەرى هەبوە بۆ ئەم مت بونەى حزبى شیوعى كەهەندێكى لەژێرئیرادەى چارەسەركردنى قیادەى حزبدایە و زۆریش گرنگە لە داهاتوودا و زۆر بە پەلە دەست بە چارەسەركردنیان بكات ...
+بەشدارى نەكردنى لە حكومەت و بونى بە معارەزەیەكى ڕاستگۆومەدەنیانەى سەردەم دوور لە چەواشەكردنى گەل و جیاواز لەكاركردنى ئەومعارەزەیەی كەئێستە هەیە
+لەهەر هاتنەپێشەوەى ئەحداسێكى سیاسى لە سنورى هەرێمدا دەربڕینى ڕاى دروست لە كاتى خۆیداو
بێ مراعات كردنى دەسەڵاتى جئ بەجئ كارلە هەرێمدا..كەلەمەوپێش نەبوین هەشبوبێت وەك پێویست نەبوە
+دووركەوتنەوە لە ختابى شەرمنانەومجامەلەكردنى دەسەڵات لەژێربیانوى بەرژەوەندى گشتى پێویستى بەیەك ڕیزی نیشتمانیە
+ داكۆكى كردن و وەرگرتن (نەك داواكردنى) مافى پێشمەرگە دێرینەكان وزیندانیانى سیاسى وهاوتاكردنى پلە وموچەى شەهیدانى سەربەرزى حزب لەگەڵ شەهیدانى لایەنەكان دەسەڵات كە كەس وكارى شەهیدانمان زۆر مەغدورن
+وەرگرتنى ئیمتیازات بۆ كادیران و پێشمەرگەكانى دواى ڕاپەڕین كەتاكو ئێستەیش بێ بەشن لەهەموو ئیمتیازاتێك
+گۆرینى ئەدایى ڕاگەیاندنە ئۆرگانیەكانى حزبى شیوعى بەئەدایەكى ڕەخنە گرانە و خستنە ڕووى ڕاستى هەركەمتەرخەمیەكى دەسەڵات لە (گەندەڵى ..پۆلێنكارى دەزگا حكومیەكان ..كەم تەرخەمى پرۆژەكان وهەتادواى........
لەڕووى ناوخۆیشەوە گرنگە ئەگەر كۆنگرەی ناكاویش نابەسرێت ونیزامى نیە وەك بەدیلى كۆنگرە كۆنفرانسى گشتى ئەنجامبدرێت بَوئەوەى بەهەموان بگەینە دەرئەنجامێكى درووست بۆدەربازبونمان لەم (مت) بونەمان ..وەگرنگیشە باوەشى میهرەبانى بۆ كەس و تێكۆشەرە (زوویركراوەكان) نەك (زوویربوەكان) بكاتەوەوسەردانى بكرێن و بهێنرێنەوە ڕیزى حزبەكەیان ..ئەوانەیشى لە كادیرێكى خوارەوە بۆ سەركردایەتى جێگایان گرتوەو كارناكەن وەلا بنرێت لە كارو پلە كانیان و كەسى بەتوانا لە جێگایان دابنرێن.............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست