کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تكایە بەرپرسان موبایلەكانتان لەتایبەتەوە بكەن بەگشتى

Tuesday, 02/10/2012, 12:00



مرۆڤەكان هەموولەكاتى بێ بەرپرسیارەتیدا میهرەبان وخاكى ورووخۆشن هێندە خاكى بونی دوپاتدەكاتەوە كە پێشینان گوتەنى وەك ئەولیایە ئەمە سیحرى گرتنە دەستى دەسەڵاتە یاخود سروشت مرۆڤى بەوشێوەیە خولقاندوە وهێناوەتەبون ؟ بەتایبەت لەم هەرێمەى خۆماندا بەداخەوە كە بەرپرسەكانمان كاتێك بەرپرسیاریەتیەكى هەرچەندە گچكەش دەگرنەدەست ئەرك ومەهامە گرنگەكانیان لەبیردەكەن كە ئەركیان چونە ناوجەماوەروو پەیوەندى ڕاستەوخۆى ڕۆژانەیان لەگەڵ دانیشتوانى ژَێرسایەى دەسەڵاتەكەیان بە مەهامى خۆیان نازانن سەربارى دانانى پرسگەى تۆكمە ونەبینینى بەشێوەیەكى ئاسایى و ئاسان ودانیشتنى ڕۆژانەى لە دەستپێكردنى دەوام بۆتەواووبونى دەوام لە چوارچێوەى چواردیواردابە رێِێدەكەن ... پەیوەندى دوەم یش لە هاوڵاتیان دادەخەن كە ئەویش پەیوەندى تەلەفونی خەڵكە كە زۆربەى هەرە زۆرى بەرپرسە حكومی و حزبیەكان جكە لەوو ژمارانەى لە هاندە پڕمواسەفاتەكانیاندا خزنكراون وئەووژمارانەیش بەختى وەڵام دانەوە یاوەریان دەبێت كەژمارەكانیان (پەنجاكانە) كەبە(4) سەنتى دەناسرێن ئەویش لەتاووئەوەى نەبادا بەرپرسێك بێت ولاى خەزن نەكرابێت ئەگینا چەندین جار زەنگ لێبدە وەڵام نیە وبێوەڵامیت ئەمە حاڵەتى تێپەڕاندوەو بوە تە دیاردە كەگومانى تێدانیە دیاردەیەكى كوشندەوناشازوو نەگونجاوە لەگەڵ ئەركى بەرپرسیاریەتى چى ئیدارى وحكومى بێت یاخود حزبى... ئەم دیاردە بۆخۆى سەلمێنەرى نەتوانكارى وخۆدزینەوەى هەربەرپرسێك لە واقیعى نادروستى دەسەڵاتدارى دەسەلمێنێت لەهەمووحاڵتەكاندامرۆڤ كاتێك نایهەوێت بەرامبەرەكەى ببینێت یاخود بدوێنێت كە حەق لەلاى غایبە یاخود وەڵامى یقناعى بۆپرسیارەكان پێنیە یاخودچارەسەرى گرفتەكانى پێناكرێت یان داواكارى داواكار لاى بێ ئەهمیەت و بێمەبەستە كە بەبوچونى من هەمووئەمانە لەووبەرپرسانەدا بونى هەیەوو جێى دەبێتەوە كە وەڵامى تیلەفۆنى هاوڵاتیانیان نادەنەوە كەبە پێچەوانەوە دەبوو هەروەك وچۆن لەشۆڕشى شاخ بەئەركى خەڵك وگەلى كوردیان دەزانى پشتیوان وهاوكاریان بن بۆدەستە بەركردنى داخوازیەكانیان بەوو بەوومنەتەى كە ئەوان شۆڕش بۆخەڵك دەكەن ئێستەیش ئەركى بەرپرسان وحكومڕانانى ئەم هەرێمەیە كە جێ بەجێ كارێكى دڵسۆزى داواكاریەكانى گەلە كەیان بن وەداوایشم لە تەواوى بەرپرسان ئەوەیە كەئەم دیاردەیە وازلێبێنن وژمارەى موبایاەكانیان لەتایبەتەوە بكەنە گشتى ...پێدەچێت بگوترێت كەموبایلەكانمان شخسیە وئازادین لە وەڵام نەدانەوە .منیش دەڵێم بەڵام بەرپرسیارەتیەكانتان گشتیە؟


  [email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە