بۆلڤین وكاك سالارمحمودوچاودێر سیاسیەكان یان
Saturday, 22/12/2012, 12:00
لەژمارە 218ى (لڤین) دا كاك سالارمحمودى سەیدسادقى هاوڕێم كۆمەڵە ووشەیەكى بێ مانایى یەك دووكەسى كردوەتە بابەتێك لەژێرناوى (ڕۆڵى حزبە بچوكەكان چیە؟..پێویستین یان دوكانى سیاسى ؟)لەسەرەتایى نوسینەكەیدا كاك سالاربەپێویست نەبون وبارگرانى لەسەرقوتى خەڵك ئەم حزبانە حساب دەكات وبەتایبەت چوارحزبى(شیوعى وئایندەوبزووتنەوەوسۆشیالیست) كەلۆگۆكانیان نیشاندەدات كەبۆخۆم تابینینى ئەوونوسینەى پێم وانەبووكاك سالار هێندە تەسك بین وبازاڕیانە لەگەڵ واقیعى هیچ حزب ولایەك ببینێت وبدوێت هەم كاك سالاروهەم مەشخەڵ كەوڵۆسى و عزیزڕووف یش زۆرلە خەمى قوتى خەڵكن وهەمووپاساوێكیان بۆزیادبون وپێویست نەبونى ئەووحزبە خاوەن مێژووپڕسەروەریانەى ڕۆژەسەختەكان لەوەوە دەبینن كە بارگرانن بۆ سەرقوتى خەڵكى بێ گوێ دانە ئەوەى كەهەم خۆیان دەخەڵتێنن وهەم دەیانەوێت خۆڵیش لەچاوى خەڵكى بكەن بێباك لەوەى كەباش دەزانن كە قوتخۆرى خەڵك كێیە وچۆن دەخورێت .ئەوە كوڕى سەرۆكى ئەم حزبە بچوكانەنین كەلەسەربودجەوقوتى خەڵك لە ئەوروپادەخوێنن ودەخۆن وڕادەبوێرن...........؟؟شوبهاندنى ئەووحزبانە بە دوكانى سیاسى كە زووبانە بازاڕیەكەى (نەوشیروان مستەفا) دەخەنەڕووكەبۆخۆى بێ ئەهمیەتى نوسینەكەى كاك سالارنیشاندەدات وجگە لەنیشاندانى حەقدى فكرى هیچ حەقیقەتێكى تر نیشان نادات...كەهەرلەسەرەتاوە كاك سالارودواترمەشخەڵ وعزیزیش جگەبەشێوەى توتى ئەوووشانە دوبارەدەكەنەوەوهیچ شرۆڤەیەكى جدیان نیە وەك خۆیان دەڵێن بۆپێویست نەبونى ئەووحزبانە (عزیزڕەووف) دەڵێت جگەلەیەكێتى وپارتى ومعارەزە) حزبەكانى تربارێكن بەسەرخەڵكەوە زۆرم پێسەیرە ئەم چاودێرە سیاسیە وهاوبیرەكانى لەدژى گەندەڵى دەسەڵات لەڕابوردودا هیتافى بڕوخێ وئەڵاهووئەگبەرى لەڕووى (ینك وپدك) دەگەیشتە عەرشى عزیم ئاخۆ ئێستە چى عیلاجێكى موسەكینى بە قوڕگاكرابێت وا(120)پلە پێچەوانە بوەتەوەلەدەربڕین و بۆچونەكانى ئەى معارەزەكەى كاك (عزیز) بۆبارگرانى نین بۆسەرقوتى خەڵك لەبەرانبەركارێكى هاوبەشیان لەگەڵ دەسەڵات لیستێكى (1000) كەسى دەكەنە مەرج بۆخانەنشینكردنیان بەپلەى بەرزى سەربازى(كاك مەشخەڵ ناتوانێت وەك حزب سەیرى ئەووحزبانەبكات وهیچ كاریگەریان نەماوە لاى ..پێى دەڵێم ئاساییە بەڕێزت لەوودیدگاوە لەحزبى شیوعى بڕوانیت چونكە پێدە چێت بەفعلى پێچەوانەى بیروهزرتە..وەزۆرسەیرەلام كاك مەشخەڵ ئەم حزبانە تۆمەت باردەكات بە پاساوودەربۆنەبونى دیموكراسى وئازادى وبە پاشكۆى دەسەڵات دەیاناسێنێت بیرى چوە بەڕێزى لەكوئ یەولەچى دەزگایەكى كام لایەنیان كاردەكات..یان كەس ناجەنابى باش دەزانیت وهەڵوێستە نەگۆڕەكانى شیوعیەكان لەهیچ كوێ نالەووشارەى لێى دەژیت دەبینیت كەشیوعیەكان چۆن خاوەنى زۆرێك لە هەڵوێستەكانى شەقامن نامەوێت زۆربڵێم خاڵ بەخاڵ وەڵامتان بدەمەوە سەرى خوێنەرانتان پێوە سەرقاڵبكەم بەڵكووهێندە دەڵێم ..گۆڤارى لڤین وكاك سالاروهەردووچاودێرە سیاسیەكەیان لەبرى ئەوەى ئابەم شێوە لەسەرئەووحزبە تێكۆشەرووخاوەن سەدان شەهیدوسەدان سەروەرى لەمێژوویاندادەڵێن وەك دەڵێن شەڕبەكۆنە قین دەكەن ...بە ئەركى خۆتان هەستانایە ودووشرۆڤەى وەزعى سیاسى هەرێم وعێراق تان بكردایە لەم گشت فەوزا سیاسیەى كەهەیە ...كە بەداخەوە زۆربەدەگمەن ئاوها كارێك لەلڤین دەبینین چونكە ئەوان كارى ناشیرینكردن و ناوهێنانى بەناحەق وهى تریان پێ سپێردراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست