حزبەسیاسەكان گرنگى بە گەورەكان دەدەن و(قەیوان) یش بەپێچەوانەوە
Saturday, 03/08/2013, 12:00
لەم هەرێمەى ئێمە تەواوى ڕێكخراو و حزبەسیاسیەكان هەمووهەوڵوو كۆششێكیان بۆ ڕازى كردن ودەستەمۆكردنى گەورەكانە واتە تەواوى ئەوومرۆڤانەى كە دەنگ وڕەنگیان بۆ بەشدارى كردن لە پرۆسەكانى هەڵبژاردن وكاركردنى حزبایە تى دەشێت جێگاى تموح وبایەخن بێ ئەوەى گرنكى بەوە بدەن كە هەرمنداڵە وجیل لە دواى جیل تەمەنى هەڵدەكشێت ودێنە ناوو كایە سیاسیەكان ئەم ڕێڕەوى كاركردنەى حزبە سیاسیەكانیش واى كردوە كە منداڵان فەرامۆش بكرێن ...؟ بەڵام گرووپى كۆمپانیاكانى قەیوان ..بەشى خێرخوازى پێچەوانەى ڕێكخراووحزب وحكومەت كاردەكات وئەوەتا دەبینین گرنگیەكى تەواوى بەمنداڵان داوە وزۆرجار حزمەتى بە مندڵانى هەژارووبێ سەرپەرشت و نەخۆش كردوە من كەم تازۆرئاشنام بە كارە خێرخوازیەكانى ئەم گرووپە و لە ناوچەى سیدسادق ولە ماوەى دوو ساڵداوبۆهەردووچەژنى ساڵانى (2012و2013)(148) منداڵى هەژارى ئەم شارەیان بۆ چەژن باڵاپۆش كردوە ولە عابەى (148) منداڵ یان دابین كردوە ڕاستە لەوە دەچێت تێ چونى زۆرى نەویستبێت وبەزۆر سەرمایەدار وكەسانى تربكرابایە بەڵام گرگى و پڕبایەخى ئەم كارە ئینسانیە لەوەدا خۆى دەبینێتەوە كە كەسایەتى ومەعنەویاتى بە خشیوەتە ئەم ژمارە دیارەى كۆمەڵگاكەبۆمن وەك تاكێكى ئەم شارە زۆر پڕبایەخەو تەمەنا دەكەم تەواوى سەرمایەدارو ئەحزابى سیاسى و خودى وەزیروو وەزارەتى كارووبارى كۆمەڵایەتیش چاوو لەگروپى كۆمپانیاكانى قەیوان بكات و بودجە وداهاتى وەزارەت لەوەها كارێك وزۆركارى ترى ئینسانى و سودبەخش بە تاكەكانى كۆمەڵگا سەرف بكات ...لێرەوە سوپاس ودەستخۆشى بە قەیوان دەڵێم و بانگەوازیشم بۆتەواوى ڕێكخراوە ئینسانیەكان وحزبەساسیى وسەرمایەداران وبەپرسەحكومیەكان بەرزدەكەمەوەو پێیان دەڵێم لە چوارچێوەى دیوارى ژورەكانتان بێنەدەرێ و ئاوڕێك لە هەژاران بدەنەوەو چاوولە گرووپى كۆمپانیاكانى قەیوان بكەن ودەستى نوقاوتان لە گیرفانە گەورەكانتان بێننەدەرێ و خزمەتێك بە هەژاران ونەدارانى نیشتمانەكەمان بكەن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست