ژینگە بەدانانى سەلەیەك ناپارێزرێت
Wednesday, 11/04/2012, 12:00
زۆرباس لە پاراستنى ژینگەوزۆرڕێكخراووكۆمەڵەى ژینگە پارێزى هەن ودروستكراون بۆئەوەى خزمەتێك لەم بوارەدابكەن وزۆریش لەڕگەیاندنەكان گرنگى بەباسكردن وهەردووبوارى لایەنى باشەوخراپەى دەدرێت وهەڵمەتى وشیاركردنەوەى تاكەكان هەریەكەوبەڕاگایەك كارى بۆدەكات وشارەوانیەكان وحكومەتیش هەوڵیان داوە وەك ڕووكەش یاخودمەوزوع جێگادەستیان هەبێت لەوهەڵمەتانەدا بەدانانى سەلەوحاویەوگەڕانى ژنان واتەنى سەیارەى خۆڵەكە لەگەڕەكى شارووشارۆژكەكاندا لەم ڕوەوە دەستخۆشیم بۆیەك بەیەكى ئەوكرێكارە ماندوانەى كەڕۆژانە بە جارێك ودوان ناوبازاڕى خورماڵ پاكژدەكەنەوە لێرەدابۆیە ناوى خورماڵم هێناوە باسم لە دیاردەیەكى ناشیرین وناتەندروستى سنورى ئەم شارەوانیە بەرێزەیەكەئەویش كۆكردنەوەوپاشەڕۆیەكى زۆرى مەڕوماڵاتەلەسەرشەقامى گشتى سێ ڕیانى .(خورماڵ.سیدێادق .هەڵەبجەیە) كەدەكەوێتە نزیك پردى زەڵم وشەقامى سەیرانگاكانى ئاوێسەروهەورامان بەگشتى وئەحمدئاوا) كەڕۆژانەو بەتایبەت ڕۆژانى هەینى بەدەیان وسەدان گەشتیار لەشارەكانى هەرێم ودەرەوەى هەرێم ڕوولەم جێگایەوئەم ناوچەیەدەكات سەربارى ناشیرین كرنى نیمچە سەیرانگاى پردى زەڵم)پیسكردنى ژینگەى ناوچەكە یش پیس دەكات ولەڕوى تەندروستیشەوە زیانبەخشە بە گەشتیاران ودانیشتوانى (گردى گۆو) ئەومەفرەزە ماندوەى پۆلیسى هاتۆچۆ) كە ڕۆژانە بە (3تا4) مەتر نزیكى ئەم زبڵدان وشیاكەیە) هاتوچۆى ئەم سێ ڕیانە رێكدەخەن.... هەربۆیە داوالە بەرپرس وكاربەدەستانى ناحیەى خورماڵ وشارەوانى خورماڵ دەكەم كە بەئامێرەكانیان ئەم زبڵدانەیە لاببەن وڕێگەیش لەوكەس وخاوەن ماڵیاتانە بگرن بۆ دوبارەنەكردنەوە وكۆنەكردنەوەى ئەم زبڵدانە لەم شوێنە گەشتیاریەوشەقامە گشتیەدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست