کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا (ڕێگا تى ڤى حزبى شیوعى) جێگاى متمانەى ئەووچاوەڕوانیەدەبێ؟؟؟

Sunday, 03/02/2013, 12:00




دەمێكە ئەندامان و دۆست وهەوادارانى حزبى شیوعى لەچاوەڕوانى هەبونى كەناڵێكى (تى ڤى) ئاسمانى حزبەكەیاندان هاوشانى چاوەڕوانیەكانى ئێمەى شیوعیەكانیش زۆرێك لە چەپ وپێشكەوتوخوازانیش خۆزگەیان بووكە كەناڵێكى چەپ وپێشكەوتوخوازى هەبێت بۆئەوەى هەرهیچ نەبێت هەواڵە كرێكارى وكۆمەنیستیەكان ئاشنابكاتەوە بە دونیاى سەرمایەدارى و بڵێت هێشتا شۆڕشى دژبەچەوسانەوەى مرۆڤ ودونیاى پڕنایەكسانى بەردەوامە...هەژارانیش ئومێدیان بووكە كەناڵێك هەبێت نایەكسانیەكان نیشانى نادادپەروەرانى نیشتمان ...بدات وبەئاگایان بێنێتەوەلەوودۆخەنالەبارەى خوڵقاندویانە..
خەڵكانى ناڕەزاى ئەم نیشتمانەیش هەرلە كرێكاروچوتیاروتەواوى چین وتوێژەكان لەبەرانبەرنەبونى گوزەرانى پێویست ونەبونى خزمەتگوزاریەكان وبێ ئاگایى فەرمان ڕەواى وڵات وگەڕان بەدواى بڵندگۆیەكى ئازادى خوازووڕاسبێژبۆئەوەى بەئاگایان بێنێتەوەلە ژیانى كولە مەرگى گەلەكەیان هەمووئەمانەوزۆرى تر هیوابون ولەدەرگاى زۆركەناڵى ئازیزى تریان داووهەریەكەیان بە زووبان وسیاسەتى خۆى كاریان بۆكرد چەند سادقانە گەیەنەربون ؟؟؟ئەوە هەركەس وبەشێوەیەك خەمڵاندنى بۆدەكات ...بەبۆچونى من ڕێگا زۆرلەپێشتر هەبونى پێویست بوو بەڵام دواكەوتنیشى هۆكارگەلێكى هەبووتاچەندهۆكارەكان ڕازیكارە نازانم؟؟؟ بەڵام گرنگە بۆستافى بەڕێوەبەرانى ئەم كەناڵە چەپ وپێشكەوتوخوازە ئەووگشت چاوەڕوان یانەى وتمان لەپێش چاووبگرێت و(ڕەخنە بە زووبانى گوڵ و) وەلانانى شەرم لەگەیاندنى داخوازیەكانى خەڵك و ڕووبەڕووكردنەوەى خەڵك ودەسەڵات و ڕاستگۆى لە گەیاندنى هەواڵ وزانیارى كرێكارى وگەرم نەكردنەوەى هەواڵ وگرنگى دان بە تەواوى چین وتوێژەكان لە ڕێگاى بەرنامەى تایبەت بە گرفتەكانیان و بەرنامەى جۆراوجۆرى فكرى ماركسیزم وهەتادواى و بتوانێت كەناڵى تەواوى شارووشارۆچكەكان بێت لەڕێى هەبونى پەیامنێرى پێویست وتەواوى كەسانى سنورى كاركردنى ئەم كەناڵە بوێرانەوڕاستگۆیانە ڕابهێرێن بەكردنەوەى خولى تایبەت بە كارەكەیان وبەجدى كاربكات بۆڕێكخستنى بەرنامەجۆراووجۆرەكان وزۆرترین بینەرلە بەرنامەبەپێزەكانى كۆبكاتەوە و..هەمووئەم ئەركانەیان لەگەڵ سیاسەتدروستى حزب هاوتابكەن و زووبان حاڵێكى سادقى حزب بێت وگرنگیش بە كارووچالاكیە جەماوەریەكانى حزب بدات بەبێ جیاوازى ئەم شوێن وئەووشوێن وەك لە هەندێك جارووبڵاووكراوە ئەم حاڵەتە بەدى دەكرێت وقسەى لەسەرە ...كەبۆخۆم پێم وایە ئەگەركارى جدى بۆبكرێت بە پێى ئەووئامادەكاریانەى بۆى كراوە كەناڵێكى پڕبەرهەمى پڕزانستى وفكرى وجەماوەرى وزانیارى و هەتادواى دەبێت بەمەرجێك بەڕێوەبەروستافى بەڕێوەبردنى خۆیان تەنهاوتەنها بۆكاركردن بۆسەرخسنى بكەن نەوەك لەچەندشوێن وبەچەندشێوەیەك كارووئەركیان لەهەستۆبخرێت وبەكارى ترەوە سەرقاڵبكرێن..خاڵێكى ترى سەركەوتنى ئەم ڕێگایە خۆدوورگرتنە لە خۆبەستنەوەبەهەندێك لەوو وەزعە سیاسی یانەى وەپێش دێن ئەمەش بكرێتە بیانوى نەخستنە ڕوى گەندەڵى ونایەكسانیەكانى ناوودام ودەزگاحكومیەكان وحزبیەكان ..خاڵێكى ترى گرنگ كەدەبێتە هۆى سەركەوتنى ڕێگا بەكوردى وبەكورتى كەسى شیاوو بۆشوێنى شیاوودیارى بكرێت بەئومێدین ڕێگا تى ڤى ڕێگاى ڕاستى خۆى بگرێتەبەر وەك واى لێ چاوەڕوان دەكەین...................بەداخەوە كە ئەم نوسینەم ناردوە بۆڕۆژنامەى ڕێگاى كوردستان بەڵام هۆكارەكەى نازانم بۆ؟ دایان نەبەزاندوە
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە