کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەكڕینى كادیرودەنگەوە بۆكرینى ڕاگەیاندن كار

Friday, 02/11/2012, 12:00



لەم هەرێمە ئازەیزەدا و لەماوەى (22) ساڵى ڕابوردوى پڕمل ملانێى ناتەندروستى سیاسى وحزبى وكێشمەكێشمى گرتنە دەستى دەسەڵاتى معارەزە وشەڕى جێ نەهێشتنى كورسى لەلایەن حزبە حكومڕانەكان زۆردیاردەووكارى ناتەندروستى فێركردین و ئەوانەیشى نەیویست فێربێت بینیمان... هەرلەشەڕى پڕ خوێناوى ناوخۆى حزبەكان بە قەومى وئیسلامیەوە زۆر كارەساتى جەرگ بڕیان بەسەر گەلى ستەم دیدەى كوردهێنا نامەوئ هەمووئەووكارە
نە شیاوودورلەبەهامرۆییانە بێنمەوە بیرى خوێنەرانم جونكە زۆریان برینمان بەئاستێك دەكولێننەوە كە قابیلى گریانێكى بەكوڵە ...بەڵكوو دەمەوێت ئەوەبڵێم كە لەپاڵ ئەووكارەنەگریسە سەربازیانەدا...كڕینى كادیرو كڕینى پێشمەرگەى دێرین وكڕینى پێناسى شەهید وكەسوكارى شەهید یەكێك بوو لەووكارە نائەخلاقیانەى كەزۆرئازارى منى دەدا كە حزبە بەشەڕهاتوەكان دەستیان دابوویێ وخەڵكى تێكۆشەرى ئەم حزب وئەووحزبیان بە ئیمتیازى جۆراووجۆرناچاردەكردكە سەنگەرى پێشویان بگوازنەوەو زۆرجاریش دوایى فریودانیان پشتگوێ یان خستون...هەمووئەوانەمان تێپەڕاندووئەوەى خۆگربوومایەوەوئەوەیشى بارووگوزەرانى ژیان یان گیرۆدەى قەلەقى بوبون بون بەداوەكەوە ...بەڵام ئەمجارەیان داوى جوان تەنراوى كڕین ومامەڵەى خاوەن پیشە ئەعلامیەكان دەستى پێكردوەو بەتایبەت بەم دواییانە كە زۆربێ باكانە كارمەندانى ڕاگەیاندنەكان بەشێوەیەكى روون وبێسڵمینەوە لە توانا وپیشەى پیرۆزى ڕۆژنامەگەرى وبێ گوێ دانە حورمەت وشكۆى ئەوودەزاگا ڕاگەیاندنانەى كە فەرموولەكارمەندانیان دەكەن وبە پارەى هەژاران ولەداهاتى گشتى مانگانەى خەیاڵیان بۆدیارى دەكەن وكە من بۆخۆم پێم وایە جێگایى شەرمە بۆهەردەزگایەكى ئەعلامى كەبەم شێوەیە كاربۆلاوازكردنى هەردەزگایەكى ڕاگەیاندنى تربكات یان بیەوێ بەم شێوەیە دەزگاكەى بەووخەڵكە خاوەن ئەزمونانە دەوڵمەندووبەتین بكات لەلایەكى تریشەوە لەگەڵ حورمەتم بۆڕاگەیاندكارە بەڕێزەكان ئەمە هەوڵێكى ترە بۆ دەستە مۆكردن وبەمشە خۆركردنى خەڵكە خاوەن تواناكان وكپكردنەوەى زوبانە بوێرەكانە
لەبرى ئەم شێوازە ناتەندروستە دەكرێت لە لاوە بەهەرەمەندە ڕاگەیاندنكارەكان سود وەربگیرێت وباكەم ئەزمونیش بن بابەشدارى خولى ڕاهێنانیان پێبكەن وژمارەى ئەزموندارەكان فراوانتر بكەن نەك پەنابۆكڕینییان بدەن وبەنیەتى خۆیان ڕاگەیاندنە كانى بەرانبەر لاوازبكەن لەسەر حسابى خەڵك وداهاتى گشتى گەل

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە