كاك هین ئەوەڕاستە بەغاووسلێمانى شەڕە
Thursday, 03/01/2013, 12:00
هادى كوڵكنى
[email protected] پێدەچێت ئەم ناونیشانەى سەرەوە تاحەدێك لاتان سەیربێت؟ سەیرنەبێت چونكە ئەمە خەمى مێردمنداڵێكى كەمێك ناكامڵە لەڕوى دەرونیەوە ... ئەم مێردمنداڵە ئاخۆخەمى لە دروستبونى شەڕخەمى بڕینى موچەكەى باوكیەتى؟ یان لەدەستدانى چێژى ئازادى ؟یان ترسە لە بونى بەقوربانى ئەووشەڕە ؟یاخودلەخەمى نیشتمانەوە .. یەخەى بەكاك هینى دراوسێیانى گرتوەوهەواڵ لەڕاست ودرووستى ئەووخەبەرى شەڕە دەپرسێت كە بیستویەتى یاخود دەرك كردنیەتى بە دەرەنجامە وێرانكاریەكانى پاشماوەى شەڕكە؟ هەمیشە لەووشەڕە نیشتمانى ونەتەوەیانەدا نیشتمان پەروەران وهەژارانى نیشتمان زەرەرمەندى سەرەكى دەبن...هەرچەندە بۆماوەیەك دچێت هەندێك دۆخەكە هێوربوەتەوە و گفتووگۆلە نێوانى هەرێم وبغداد دەستى پێكردوەو(مالیكى) یش تەڵەیەكى دى بەنەفامى ولەپەلەكردنى بۆبونى بە دیكتاتۆرێكى سەردەم لە قاچ ئاڵاوەوكوردیش ئالێرەدادەرفەتێكى بۆڕەخساوە تا نێوماڵى خۆى یەكبخات وئاوڕێك لەهەڵەكانى ڕابوردوى بداتەوەو دەرسیان لێ وەربگرێت بۆداهاتوو كەبەبۆچونى من گرنگە سەرانى سیاسى كورد بۆدانوستانەكان خەڵكى بەتواناوخاوەن ئەزمون و پڕهەڵوێست وفكربكاتە واجیهەى وەفدەكە..وە ناكرێت وەفدێكى باڵاى هەرێم بچێتە ئاوها دانوستانێكەوە بەبێ نوسینى مەرجەكانى دانوستان وڕێكەوتن وهەمووداواو بیرووبۆچونەكان لەووگشت گرفتەى هەیە زارەكیانە بخرێتە ڕووكەبەبۆچونم نایەك ڕزى ئەندامانى وەفدەكە نیشان دەدات كەنەیان توانیوە پێش چونیان تەنها لیقائێك بكەن هەرچەندە من گەشبین نیم بە دەرئەنجامەكانى كۆبونەوەكان كەپێم وایە مالیكى یارى بە وەخت دەكات لەگەڵ كورد نەك ڕێك كەوتن كە دەبوو كوردبەدووخاڵ كۆتایى بەگفتووگۆگان بهێنایە .1-كشانەوەى دەستەبێى سوپای دیجلە.2- جێ بە جێ كردنى مادەى 140دواتر لەسەرئەووگرفتە بجوكانەى كەدروستكراون بۆ شاردنەوەى مافەكانى كوردگفتووگۆیان بكردایە...لە هەركارێكى ترگرنگتر ئەوەیە كوردلەكاتى بشێوى ومل ملانێكانى قەوارە سیاسیە عێراقیە عەرەبەكان لەگەڵ مالیكى ..سەرانى سیاسى كوردجارێكى تر خۆى نەكاتەوە بەڕیش سپى وسوڵح كارى نێوانیان ودەشبێت لەم ئات وساتەداولە لە وروژانەكانى شەقام لە خوارووناوەڕاستى عێراق دژبە ڕەفتارەتاك ڕەویەكانى مالیكى وبۆ ئازادكردنى (پاسەوانەكانى وەزیرى داراى حكومەتەكەى مالیكى كوردهەوڵى جدى بدات كەدۆست وهاوهەڵوێست لەدژى مالیكى زیادبكات بۆ سەندنەوەى متمانەى سەرۆك وەزیرى لە مالیكى هەرچەندە بەبڕوام هەركەس وكیانێكى سیاسى عەرەبى ببێتە جێگرەوەى مالیكى حاڵمان لەئێستەمان باشترنابێت ئەگەركوردوسەركردایەتیەكەى هەڵوێستى سیاسى كۆنكرێتى نەبێت لەسەرمافەسیاسیى وجوگرافیاكان وتەواوى مافەكانى ترمان ئەوابەهەمان شێوە توشى هەمانگرفت دەبینەوە بۆیەدەبێت سەركردایەتى سیاسى لەگەڵ پێك هێنانى وەفدى سەربازى وەفدى سیاسى یش بنێرێتە بغدادبۆداكۆكى كردن لەتەواوى مافەكانى گەلەكەمان لەسەرویانەوە فشارخستنەسەربغدادبۆجێ بەجێ كردنی مادەى 140كەزۆرینەى گرفتەكان بە جێ بەجێ كردن ونەكردنى ئەوومادەیەوە پەیوەستە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست