کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مامۆستایانى ئاینى وەك جۆن خۆتان ئازادن ئازادى خەڵكیش پێشێل مەكەن

Tuesday, 06/12/2011, 12:00




مامۆستاى ئاینى وەك هەرجین وتوێژێكى ئەم كۆمەڵگایەوهەركۆمەڵگایەكى ترى دونیادابەش بوى سەرحزبەكان وبیروڕاجیاوازەكانن وزۆركەم دیومانە كە مامۆستایش وەك هەرتاكێكى ئەم كۆمەڵگایە بێلا یەن بوبن گەرهەش بوبێت ئەوا عاتفى بەرەولایەك جوڵاوە.ئەمەى دەیڵێم وەك تەعن بۆمامۆستایانى ئاینى نایڵێم بەڵكوئەوانیش ئازادن لە هەڵبژاردنى هەرحزب وبیرووبۆجونێك بۆئەوەى ئەسپى خۆیانى تێداتاوبدەن بۆخزمەتى گەل و وڵاتەكەیان ...بەڵكوئەوەى من مەبەستمە ئەوەى یە لەگەڵ حزبى بونى بەڕێزیان دەبێت تەوازنێك لەنێوان دین ونازناوى مامۆستایانى ئاینى وبیرووبۆچونى خۆیان وخاوەن هەر بیرووبۆچونێكى ترڕابگرن وكەسیان نەكەنە قوربانى ئەوى تریان ولەگەڵ پەیڕەوكردنى دینى ئیسلام بە ئازادانە ...ئازادیەكانى هیچ تاكێكیش پێشێل نەكەن وەك ئەوەى كە لەوتن وكردارى هەندێك مامۆستاى ئاینى دەیبینین ودەیبیستین كە بەرانبەرخەڵك دەیكەن ودەیڵێن ..كەزۆرجارلەوتارەئاینیەكانى هەینى یانداسوكایەتى كردن بەرانبەرپەیڕەوكارانى ماركسیزم ونوێژنەخوێنان و..مەى خۆران ومەى فرۆشان و لە لە پۆشینى جل وبەرگى خانمان هەتادواى قسەوباسى ڕۆژانى هەینی هەندێك وتارخوێنە وتەشهیروسوكایەتى ونازڕاندنیان بەدژبە بەرنامەى دین و.وەك ئەومامۆستایەى زاخۆ) هاندانى گەنجان بۆسوكایەتى وسوتاندنى ماڵ ومڵكى خەڵكى باپەیڕەوكارى دینێكى ترجیاواز لەدینى ئیسلامیش بن.هەمووئەمانە پێشێل كردن وزەوتنكردنى ئازادییەكانى زۆرێك لە خەڵك ودانیشتوى ئەم هەرێمە یە كە ئەگەرباس لەئازادى دین وحزبى دینى دەكەن ئەوائەوەى ئەوانیش پێشێل كردنى ئازدى بیروبۆچونى تری خەڵكە..لەواقیعدا ئەوەى ئەمڕۆلەوتنەكانى هەندێك مامۆساى ئاینى دەبیسرێت كارى جەنابیان نیە .وەك كەمپین دروستكردن بۆجیاكردنەوەى كوڕان وكچان لە خوێندنگەكان وتەشهیركردن بەهەندێك حزب وڕێكخراوى چەپ وواژۆكۆكردنەوەوهاندانى خەڵك بۆداخستن وسوتاندنى دوكانى مەى فرۆشان وجوانكارى خانمان كە ئەمانە تەنهالەبادینان نەبون ولەزۆرشاروشارۆچكەى ترى كوردستان ڕویانداوە ...كەبەبۆچونى من هەمووئەمانە بیرووبۆچون ونیشتمان پەروەرى وهەبونى ئازادى لە هزرى جەنابیان وبێلایەنى وخوێندنەوەى بەرانبەر..قبوڵكردنى پێكەوەژیان وتەواوى وتن وكرداریەكانى مامۆستایانى ئاینى لاى تەواوى خەڵكانى ئازادیخوازووپێشەكەوتوخوازباوەڕهەبووبە ئازادیە تاكیەكان دەخاتە ژێرپرسیارەوەو...هەربۆیە زۆرگرنگە بۆجەنابیان كە ئاگایان لە ئەرك ومەهامى سەرەكیان بێت وئەوەیشى دەیانەوێت بیڵێن وبیگەیەنن بە خەڵك وەك ئامۆژگارى ودورلە وروژانى هەستى لاوان وموسوڵمانان بیڵێن وبۆهەكارێكیش دەیانەوێت بەڕێگەى یاساى ولەڕێگەى وەزارەتى ئەوقافەوە بەدەسەڵات ولایەنى پەیوەندى دارى بگەیەنن... هەرچەندە لێرەداوولەم فەوزاى هاوارى داخستى مەیخانەومەساج وجێگاى جوانكارى خانمانەدا...پێش ئەومامۆستائاینیانەى بەم وتن وكردارانە هەڵدەستن وەزارەتى ئەوقاف وكاروبارى ئاینى پەرپرسیارى زیاتریان دەكەوێتە ئەستۆ كەنەیان توانیوە وەك لایەنى پەیوەندى دار لەگەڵ وەزارەتى شارەوانى وگەشت وگوزارڕێك بكەون بۆ ڕێكخستنى ئەوبازاڕەوكەبێگومان كارى ئەوان نیە بەڵام بۆئەوەى لەم جۆرەكارانە ڕونەدەن ووەزۆریش گرنگە كەوەزارەتى ئەوقاف بتوانێت سیستەمێكى وادابڕێژێت وڕێگەنەدات هیچ مامۆستایەكى ئاینى هەست وزۆزى گەنجان وموسوڵمانان ئیستغلال نەكات بۆمەرامى تایبەتى خۆیان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە