کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەیر ترین یاسا لەم هەرێمە بێكەسەدایە

Friday, 19/11/2010, 12:00




دادگا لەزۆرینەى ووڵاتانى دونیا سەربەخۆیەو هیچ كەس و حكومەتێك مافى دەسكارى كردنى بڕیارى دادگاى نیە.بەڵام لەم حكومەتە سەیرەى ئێمەدا لەبرى دادگا نابەرپرسەكان حكوم دەدەن..تازەترین نمونە سالە مزەلیە كەبە فەرمانى مەسعود ئەو ژن كوژە ئازاد كراوە بەبێ ئەوەى هیچ حسابێك بكەن بۆ ئەو دوژنەى بەدەستى ئەم نائینسانە شەهید كرا ئەمە لەكاتێكدایە هەمیشە بۆ ڕاگەیاندنە ڕووزەردەكەین درۆ دەكەن باس لەمافى ژن ئەكەن.جارێكى تر درۆو ڕوو ڕەشى خۆیان سەلمان.سەیرە مەسعود ئەوەندە خەمى پیاو كوژێتى نازانین بۆئەوەندە بڵێى لەبەر ئەوەنەبێت هاوپیشەن بۆیە دڵى بۆیان ئەهێنێ!!!بەداخەوەم بۆدادوەرە بێدەنگەكانى وڵاتەكەم بەتایبەت دادوەرە كۆیلەكانى بندەستى بنەماڵەو ملكەچانى پارە..لێرەوە داوا لەهەموو ڕێخراووئازادیخوازەكان ئەكەم دەنگى ناڕەزایى بڵند بكەن بائەمەش وەك قاسم ئاغاو فڕۆكەوانەكەو چەندەها كورد كوژیتر وون نەبن و ڕەوانەى ئەوروپایان بكەن.داواشم لەكوردستان پۆستى ئازیزە كامپینێكى ناڕەزایى دروست بكات چونكە زۆرترین خوێنەرو نوسەرى هەیە بەڵكوو هەمومان ڕسواتریان بكەین..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە