ئایا ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێ ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا‌و ئیسرائیل شیاوه؟
Tuesday, 15/02/2011, 12:00
لهسهرهنجدانی یه‌که‌مدا، به‌ڵێ رۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ر به‌خۆ و بێ موداخه‌له‌و ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل و هه‌رده‌سه‌ڵاتێکی تر نه‌ک هه‌ر شیاوه به‌لکوو مافی ڕاستهقێنهو چارهنوسینی هه‌روڵات و ناوچه‌یه‌که سهربهخۆوسهروهر و حاکم و فه‌رمان له‌سه‌ردان و جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی به‌رێوه‌به‌ری ناوخۆیی و سیاسه‌ته‌کانی ده‌ره‌کی بێ.
به‌ڵام خوێندوه‌ی دووهه‌م و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی ئه‌و پرسیاره دوو به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ومهنافهعی ئابووری ده‌سه‌ڵاتانی زلهێز و خاوه‌نه‌کانی به‌شی به‌رهه‌م هێنان به گشتی و چه‌ک و که‌رسته‌ی سه‌ربازی به تایبه‌ت ده‌گرێته که ئه‌وه‌ش موعاده‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی وڵاتان ده‌گۆڕرێ و پرسی حاکهمییهتی هه‌رێمه‌کانی ده‌وڵه‌مه‌نه به سه‌رچاوه‌كانی سرووشتی ده‌باته خانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لانی ژێرده‌ست.
بۆ گه‌یشتن به وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه پێویسته چاوخشاندنێکی خێرا له په‌ێماننامه‌کانی نێو نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانیین سه‌روه‌ری و حاکهمییهتی وڵاتانی چهلون پێناسین و دیاری کراوه‌و فاکتۆره‌کانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی سه‌ربه‌خۆیی وڵاتان چن؟
سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتێک به پێی کۆنواسیۆنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی بمشێوهیهی خواره‌وه نوسراوه‌ته‌وه:
سه‌ره‌وه‌ری یان سه‌ر به‌ستی وڵاتێک به ده‌سه‌ڵات و مافی سه‌ربه‌خۆیی فه‌رمان به‌سه‌رداکردن و جێبه‌جێکردن ئه‌ره‌که‌کانی هه‌رێمێک یان ناوچه‌یه‌ک ده‌گۆترێ که سنوورێکی دیاری کراوی هه‌ن و خه‌ڵکیک یان جه‌ماوه‌رێکی تێیدا ده‌ژی.
هه‌قی فه‌رمان به‌سه‌ردا کردن و سه‌ربه‌خۆیی به‌پێی ڕێبازێکی ئازاد‌و دێموکراتێک وه‌کوو ده‌سه‌ڵاتێک ده‌درێته داموده‌زگایه‌ک، بۆ نمونه ده‌وله‌ت که فه‌رمان به‌سه‌ردا کردنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌و هه‌رێمه دامه‌زراوه‌ی دا پێییه.
سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمێک جگه له سه‌ربه‌ستی ده‌سه‌ڵات و سنووره‌کانی دیاری کراوی هه‌وروه‌ها هه‌موو سه‌روه‌ت و سامان و سه‌رچاوه‌کانی ژێر زه‌وی و ئاو و هه‌وای ئه‌و هه‌رێمه‌ش ده‌گرێته‌وه.
(جارنامهکان و بڕیارنامه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان له‌و رابهته دا بریتین له:
جارناماکانی ژماره 532 و 626 ساڵی 1952 و 1315 ساڵی 1958 و1515 ساڵی 1960)
سنووره‌کانی فه‌رمان به‌رسه‌ر داکردن و جێبه‌جێکردنی ئه‌و هه‌رێمه جگه له‌وه پارستراون هه‌روه‌ها قۆرخکراوی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هه‌رێمه‌ن و چوار چێوه‌یه‌کی جوغرافیایی دیاریکراوی هه‌ن که به پێی کۆونسێۆنهکان و په‌ێماننامه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ ڕێزیان لێبگرێ و هیچ ده‌سه‌ڵاتێک و فه‌رمانره‌وایه‌کی غه‌ێری ئه‌و هه‌رێمه بۆی نییه ده‌ست تێوه‌ردان له سه‌روه‌ری و حاکمییه‌تی ناو سنووره‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه بکا.
به‌ڵام چهڵونه ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا حازرن به هه‌زارن کیلومه‌تر ڕێگه تێپهرینن و هێزی سه‌ربازییه‌کانیان ڕه‌وانه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بکه‌ن و به هانای دیکتاتۆره‌کانی ئه‌و ناوچانه بچن؟
هه‌ر وه‌ک پێشتر ئاماژه‌کرا، دوو فاکتۆری سه‌ره‌کی هانده‌ری ئه‌و سیاسه‌ته دهستدرێژکهرانهو شهڕههڵگیرسێنهرانهی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژ ئاوان که بریتین له:
یه‌که‌م، ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاتانی ئه‌و ناوچه‌یه به سه‌رچاوه‌یه‌کی سرووشتی له ڕاده‌به‌ده‌ر له لایه‌ک و نیاز و پێویستی وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا به سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌و وڵاتانه له لایه‌که‌ی دیکه.
دووهه‌م، گێرانی سیاسه‌تی دۆزینه‌وه‌ی بازار بۆ فرۆشتنی که‌لو په‌ل به‌گشتی و که‌رسته‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به تایبه‌ت. پڕ ڕوون و ئاشکرایه هه‌رچه‌ند له وڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و ڕۆژئاوا ده‌سه‌ڵات له ڕێگه و ڕێبازێکی دێموکراسی دێنه سه‌ر کار به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه ده‌سه‌ڵاتانی له‌سه‌ر کار تاراده‌یه‌ک قۆرخکراوی خاوه‌نی کارخانه‌کانی که‌لوپه‌ل و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیین.
دوتوانیین بڵێین چه‌سپاندن و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ڕێباز‌و خهتهومهشیی سیاسی ده‌سه‌ڵاتانی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی رۆژئاوا به گشتی په‌یڕه‌وکه‌ر و بستراوه‌ی سیاسه‌ت و داواکانی به‌شی بهرهم هێنانی که‌رسته‌و کهلول په‌ل له لایه‌ک و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و ته‌جهیزاتی سه‌ربازی به تایبه‌ت له لایه‌کی ترن. به واتایه‌کی تر سیاسه‌ت و سه‌روه‌ری و ده‌سه‌ڵاتی به‌رێوه‌به‌ری ولاتان له خزمه‌ت به‌شی به‌رهه‌م دایه.
که‌وابوو یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی سه‌روه‌ری وسه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵات له وڵاتان زیاتر له ژێر ڕکێفی دهسهڵاتاتی زلهێزه‌کانی خاوه‌ن دراو دایه تاکوو فه‌رمان به‌سه‌رداکردنی سه‌ربه‌ستیی و سه‌ر بوخۆیی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمێک که سنوورێکی دیاریکراوی به پێی کۆنۆاسێۆنهکانی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ن.
تاپێش ته‌واو بوونی شه‌ڕی ساراد نێوان ده‌سه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات ڕێباز و مهشیی سیاسه‌تی ناتۆ له‌سه‌ر ئه‌ساسی ترس له دراوسێیه دارژابوو.
به‌واتایه‌کی دیکه گه‌ر تۆ خۆت پڕ چه‌ک نه‌که‌ی دوژمنه‌که‌ت واته کۆمۆنیسته‌کان خۆیان پڕ چه‌که ده‌که‌ن و بمشێوه‌یه به ده‌یان ساڵ خاوه‌نه‌کانی که‌رسته سه‌ربازی به هاسانی توانیان ساڵانه بڕهدراوێکی ئیجگار زۆر له وڵاتان ژێر ده‌ست داماڵهن و که‌لوپه‌ل و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی زۆریان پێی بفرۆشن.
بێگومان دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕی سارد، رۆژئاوا‌و ئه‌مه‌ریکا به‌دوای دۆزینه‌وه‌ی جێپڕکهرهوه بۆ کۆمۆنیسم وسازادانی سیاسه‌تی ترس بۆ فرۆشتنی که‌رسته‌ی سه‌بازی و چه‌ک بوون و موناسبترین چاره بۆ ئه‌و مه‌به‌ستش ڕێکخراوه‌کان و ده‌سه‌ڵاتانی ئیسلامی بوون و تارادیهکیش ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له گێرانی ئه‌و سیاسه‌ته‌دا سه‌رکه‌وتوو بوون.
سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی وڵاتان به‌گشتی و ئی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌ت له لایه‌ک بستراوه‌ی فاکتۆرێکی زۆری نادیاری نێونه‌ته‌وه‌یی و ئاستوڕادهی بوونی سه‌رچاوه‌کانی سرووشتین.
و له لایه‌کی تر فاکتۆره‌کانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی حاکمییه‌ت و سه‌ربه‌ستیی وڵاتان قۆرخکراوی گێرانی سیاسه‌تی شهڕهڵگیرسێنهرانه و ده‌ستدرێژکه‌رانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست