وه‌ک ڕۆژنامه‌نووس دێمه‌وه
Saturday, 18/09/2010, 12:00
ئه‌گه‌ر دوێنێ قوتابییه‌کی زانکۆ بووم
له پاش ئه‌وه‌ی خوێنتان ڕشتم
بنه‌ماڵه بێ فه‌ڕه‌که‌ی سه‌ری ڕه‌ش و ناوچه‌ی بارزان
وا ئه‌مجاره وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک له‌گه‌ڵ
مامۆستا ستار و سۆرانی هاوڕێم دێمه‌وه
من دێمه‌وه و سیناریۆی (سی و یه‌کی ئابم) پێیه و
بۆ میلله‌ته نووستوه‌که‌می ده‌خوێنمه‌وه
من دێمه‌وه به‌ناوی سه‌رده‌شت عوسمانه‌وه
کاری سیاسی و ڕۆژنامه‌گه‌ری خۆم ده‌که‌م
گه‌ر میلله‌ته بێبه‌شه‌که‌م ڕێگام بدات
وه‌ک تاکێکی ئه‌نسار ئیسلام له‌دوای مه‌رگم
ئه‌ڵقه‌ی بوکێنیم هێناوه بۆ په‌نجه‌ی کچی سه‌رۆکم
لێم ببورن ئه‌ی کچانی چاوگه‌شی لای سۆرانه‌که‌م
که من (ئه‌شقی کچۆڵه‌که‌ی سه‌رۆ کم بووم)
من ڕه‌شه‌بایه‌کی توڕه بووم..!
بۆ ئازادی میلله‌ته‌که‌م
به‌رامبه‌ری لوره‌ی گورگی بنه‌ماڵه
ڕێم گرتبوو.. دڵم وێلی ڕاستییه‌کان بوو..
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خوێنتان ڕشتم
من دێمه‌وه.. ئه‌مرۆ سبه‌ی هه‌ر دێمه‌وه
هه‌ر دێمه‌وه به‌سیناریۆیه‌کی تازه‌وه
ده‌چمه په‌رلمانه بێ مۆڵه‌ته‌که...!
داوای مۆڵه‌تیان لێده‌که‌م
وه‌ک ڕۆژنامه‌نووسێک کار بکه‌م
ئه‌گه‌ر ڕێگاشیان پێنه‌دام
سیناریۆکه‌م ده‌نگ و ڕه‌نگ و کلیپتێکی نوێی بۆ بکه‌م
شکات له هه‌موویان ده‌که‌م...
بۆ سه‌ری ڕه‌ش هه‌نگاوی خێرا هه‌ڵده‌گرم
نه‌وه‌ک و من نه‌گه‌مه لای خه‌زوره‌که‌م
به سه‌فه‌رێک جێم بهێڵێ و فریایی ئیمزاکه‌ی نه‌که‌وم
بڕیارێکه و من خۆم لێره ئاماده‌م و سیناریۆکه‌م
ته‌واو بووه و ته‌نیا ئیمزایه‌کی ماوه
سه‌رۆکه‌که‌م ، خه‌زوره‌که‌م ، جێبه‌جێی کا و
حیمایه‌م کا ....
نه‌وه‌ک ئه‌م جاره‌ش کوڕه‌کانی ئه‌نسار ئیسلام
له پایته‌ختی ئاسایشا به به‌ر چاوی ڕۆژنامه‌نووسه‌کانی هاوڕێم
بمڕفێنن و به‌فیشه‌کێکی ڕوو زه‌رد
شه‌هیدم که‌ن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست