سیداد بارزانی ده‌ستبه‌سه‌ر په‌یكه‌رێكی مێژوویی‌دا ده‌گرێت
Thursday, 19/11/2009, 12:00
شه‌وقی كانه‌بی
هه‌ولێر
هاوڵاتییه‌كی گوندی (هه‌سنێ)ی ناوچه‌ی بارزان په‌یكه‌رێكی شوێنه‌واری ده‌دۆزێته‌وه‌و سیداد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستبه‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌دا ده‌گرێت‌و تا ئێستا نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ مۆزه‌خانه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له ناوچه‌ی بارزان به هاوڵاتی راگه‌یاند هاوڵاتییه‌كی گوندی هه‌سنێی سه‌ر به‌ناحیه‌ی بارزان، له كاتی كێڵانی زه‌وییه‌كه‌ی په‌یكه‌رێكی شوێنه‌واری كۆنی دۆزیوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای ئاشكرابوونی په‌یكه‌ره‌كه، سیداد بارزانی برای مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یكه‌ره‌كه‌ی له‌و هاوڵاتییه سه‌ندووه‌و له‌بری په‌یكه‌ره‌كه‌ش بڕێك پاره‌ی پێبه‌خشیوه، تائێستاش په‌یكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن سیداد بارزانییه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و نه‌یگه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ مۆزه‌خانه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه وتیشی هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئێستا له گوندی هه‌سنێ ئه‌و شوێنه‌ی كه په‌یكه‌ره‌كه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه په‌رژین كراوه‌و ناهێڵن كه‌س لێی نزیك بكه‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و شوێنه‌واره عه‌بدوسه‌لام بارزانی به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی شاره‌وانی بارزان به هاوڵاتی راگه‌یاند كه ئه‌و هه‌واڵه‌ی له خه‌ڵكی ناوچه‌ی بارزان بیستووه‌و وێنه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌شی بینیوه.
عه‌بدوسه‌لام بارزانی وتیشی زۆربه‌ی شوێنه‌واره‌كانی ناوچه‌ی بارزان بۆ گه‌ڕان به دوای خه‌زێنه‌و كه‌لوپه‌لی گرانبه‌ها رووبه‌ڕووی تێكدان بوونه‌ته‌وه. ته‌نانه‌ت گۆڕستانه كۆنه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بۆ شوێنه‌وار هه‌ڵكه‌ندراون.
عه‌بدولڕه‌قیب یوسف شوێنه‌وارناس، له‌نووسینه‌كانیدا ده‌رباره‌ی ناوچه شوێنه‌وارییه‌كانی ده‌ڤه‌ری بارزان ده‌ڵێت، ناوچه‌ی بارزان چه‌ندین شوێنه‌واری كۆنی تێدایه‌و بارزان به‌ر له دوو هه‌زار ساڵ په‌رستگه‌ی دیانه‌تی میترایی بووه.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست