زێڕە زێڕە مەسعود زێڕە،، زێڕە زێڕە مام جەلال زێرە

Thursday, 09/06/2011, 12:00


بالامان سەیر نەبێت كێ ئەم سردودەى بۆ سەدام حسێن ووت ئامادە كرد یاخود نوسنى تێكستەكەى كێ بوو ئامادەكردنى ئاوازو موزیك ئەنوەر قەرەداغى بوو نوسینى تێكستەكەشى خەتیبى براى بوو وتنیشى شێرزاد حەسەن و شێرزاد سەرسپى خالید خۆشناو بوو بە چەپڵەوە دەیان ووت ئێستا (شێرزاد)ێكیان ڕاوێژكارى وەزارەتى ڕۆشنبیرییە لەسەر لیستى پارتى و (شێرزاد)ەكەى تریشیان سەرنووسەرى گۆڤارى هەرێمە كە مانگانە بڕى (پەنجا ملێۆن) دینارى هەیە ئەویش پارتییەو لەسەر لیستى پارتى وەردەگیرێت خۆشتریش لەهەمووى چییە ئێستا پێشمەرگەى دێرینن لەناو پارتى هەردوو شێرزاد كەواتە لێدە شەفیق زێڕە زێڕە سەرۆك بارزانى زێڕە، با بێنەوە ئەملا كاك ئەنوەر قەرەداغى خالید خۆشناو ،،، كاك ئەنوەر ئێستا بە پێشمەرگەى دێرین و ریكخستنى چالاك خانەنشین كراوە ئیتر نازانم لە ژێریشەوە كاك عومەر فەتاح (مامۆستا خەتیب)ى براشى بۆ نەكردبێت بەشەهیدى سەنگەر، ئەمەش سەیرنییە،، كەواتە لێدەشەفیق زێڕە زێرە سەرۆك كۆمار زێڕە ،،زێڕە زێڕە مام جەلال زێڕە ، با ئەوە پێویست بەوەناكات باسى بارزانى بكەین كەچەند عاشق بە جاش و خۆفرۆشانى ئەنفال و چلكاو خۆرەكانى بەردەستى سەددام ە من دەزانم بەقەت قەبرەكەى مەلامستەفا قاشق بە سەددام زێرە ئینجا بە خۆفرۆشانى بەردەست سەددام زێرە ،، بەنسبەت مام جەلالەوە كۆنە چونكە خاوەنى مێژووى (66) شەست و شەشە لەو سەردەمەوە عاشقى سەدام زێڕە لەگەڵ ئەوەش بیرمان نەچێت پیاوە بەشەهامەتەكانى سەركردایەتى مام جەلال زۆرێكیان خەونى فایل بوون وەك (سەعدى پیرە و حامیدى حاجى غالى و مستەفا چاوڕەش و شاڵاوى عەلى عەسكەرى و ئاسۆ ئەڵمانى و كوردۆ قاسم و كە ئێستا ئەیگۆڕێت و) زۆرێكى تر كە لەیادم نین مام جەلال ئێستا بەهۆى نەمانى سەدام حسێنەوە بۆنى جاشایەتى و خۆفرۆشى بەم پیاوە بەشەهامەتانەیەوە دەكات،، ئینجا ئیتر بۆ كاك ئەنوەر قەرەداغى هەموو شتێكى بۆ ناكەن بیرم دێت ئەنوەر قەرەداغى ئەوەندە پیس بوو ئەگەر قوتابییەك لاى ئەوبوایە ئەگەر سەردانى بەغدا و عۆجەى نەكردایە یەكسەر تەقریرى لێدەدان و دەیدان بەكوشت لەم لاشەوە (مامۆستا خەتیب)ى گۆڕبەگۆڕى براشى كە چوو قورئانى خوارد وتى سەدام كیمیابارانى هەڵەبجەى نەكردووە كە خۆشبەخاتە ئەو ڕۆژەى گەشتەوە سلێمانى و گەشتە بەردەم مزگەوتى گەورە شێرە كورە قارەمانەكانى رێكخستنى كۆمەڵەى رەنجدەران تەقەیان لێكرد (7) ساڵ پیسى خستە ژێر خۆى جا تۆپى ئەمیش لەم لاوە هەر فەقێ یەك و مەلایەك نەبوایە بە بەعسى ئەوا تەقریرى لێدەدان و دەیدان بە عیعدام،، نامەوێت زۆر لەسەر شتى كۆن بڕۆم دێمەوە سەر تەوەرەكەى خۆم ،، مەسعودە زێڕە، خۆپیشاندەران بە هاونیشتمانى وڵاتەكەى نازانێت بەڵام ئەنوەر قەرەداغى و شێرزاد حەسەن و شێرزاد سەرسپى و تەحسین شاوەیس بە هاونیشتمانیان دەزانیت چونكە وەك خۆی ئەمانە جاش و كلك و چڵكاو خۆرى بەعس بوون نمونە كە مەسعود بازانى لە (31 ئاب) بەجامانەى سورەوە دەبابەى هێنا بۆ سەر كوردستان و بۆ سەر تەلارى پارلەمانى كوردستان دیسانەوە با لێدەنەوە لێدە شەفیق زێڕە زێڕە مەسعود بارزانى زێرە،، لەملاشەوە مامە با بۆستێت كە كۆمەڵێك فایلدار و خۆفرۆشیى كردۆتە گیانى ئەم میللەتە ڕەش و ڕوتە خەریكى قەتڵ و عامى ڕۆڵەكانى كوردستانن خۆشى با بۆستێت لە بەغدا خەریكى ماستاو خۆبچوك كردنەوە بۆ عەرەبە شۆڤێنییەكان عەرەبە پێ پەتییەكانە لەكەڵ مەسعودە زێڕە هەر خەریكن بەعسییە شۆڤینییەكان دەهێننەوە ناو كایەى دەسەڵات و زیندوو كردنەوەیان چونكە خۆیان لەسەر بنەماى بەعسیزم پەروەردە كراون ،، ئیتر لە كوردستانیش با بۆستێت فایلدارەكانى بنەماڵەى مەسعود و جەلال یاخود فایلدارەكانى سەركردایەتى كورد هەر خەریكن ئەم مستەشار و ئەو ئەنفال چى دەپارێزن و گەورەیان دەكەن و ڕەوانەى ئەوروپایان دەكەن و یاخود دەیانكەن بە ڕئیس عەشیرەت نمونە حامیدى حاجى غالید خۆى فایل دارە دەیان كەسى مستەشار و ئەنفال چى و جاشى كردووە بە ڕەئیس عەشیرەت و شەوانە بەناوى مام جەلالەوە شەوى سوریان لەگەڵ دەباتە سەر ئیتر با بۆستێك كاك عومەر فەتاح ئەنوەر قەرەداغى بەعسى كردووە بە گەورە فەنانچى موزێك ژەنى كورد و شۆڕشى كوردى بەڵام ناحەقیشى ناگرم ئەوەى كاك ئەنوەر بۆ ئەوى كردووە باوكى (شیرین بۆ فەرهاد)ى نەكرد ئیتر چۆن كاك عومەر موڕتاح ئەنوەر قەرەیاغى ناكات بە پێشمەرگەى دێرین و رێكخستنەكانى شارە حەیاتەكەى مامە،، ئیتر چۆن كاك مەسعود شێرزاد حەسەن و شێرزاد سەرسپى ناكات بە پێشمەرگە و نایانكات بە فەنانى میللەتەكەمان نازانم چۆن كۆتاى بهێنم بە وتارەكەم چونكە وەك چێشتى موجەورەكەى مامۆستا خەتیب تێكەڵاو بووە بەسەر یەكدا نازانرێت چۆن جیایان بكەینەوە لەم لاشەوە با بۆستێت ئۆپۆزسێۆنیش ڕۆژبەرۆژ شەرعیەت دەداتەوە بە ئەم دوو دەسەڵاتە درێژكراوەى سەدام كۆبونەوەیان لەگەڵ دەكات و رێك دەكەوێت لەگەڵیان و پڕۆژەى چاكسازى تەرح دەكات بۆیان من سەرم سوڕماوە كاتێك خۆپیشاندانمان دەكرد هەموو ئەندامان و هەڵسواڕوانى گۆڕان خۆپیشاندانەكەیان بەڕێوە دەبرد كەچى خۆپیشاندان نەما كاك قادرى حاجى عەلى لە گۆڤارى لڤین وتى ئێمە نە زەرەرمان كردووە نە قازانج ئێمە خۆپیشاندانمان نەكردووە خەڵك كردویەتى ئێمەش پشتگیریمان لێ كردووە كەچى لەم لاشەوە خودى كاك قادر وەڤدى دانوستانە و خۆى بە نوێنەرى خەڵك دەزانێت كاك قادر من وەك ڕەخنەیەك ئەم قسەیە دەكەم، قۆنگەرەكانت فڕەبدەى زۆر لە یەكێتى و پارتى بەڕێز ترە بەڵام من دەڵێم شەرعیەت مەدەن بەمانە چونكە ئەمانە پێى گەورە دەبن و دەچن لە وڵاتانى دونیا دەڵێن ئەوەتا خۆیان داوامان لێدەكەن بە مەمنونى بەشداریان پێبكەین لە كێكى دەسەڵاتدا چونكە ئەمانە نوێنەرى میللەت نین دەیانەوێت بە ئاژاوەو موزاهەرات بڵێت میللەت بەقینە لێیان بەم جۆرە بێنە دەسەڵاتەوە،، كاك قادرگیان وڵاتێكى وەك میسڕ (80) ملێۆن دانیشتوانى هەیە لەو (80) ملێۆنە تەنها یەك ملێۆن و نیوو هاتە سەرشەقام توانیان موبارەك بڕوخێنن چونكە ئەمە ویستى وڵاتە گۆڕانكارەكانە بەتایبەت ئەمریكا هەر بۆیە ئێستا فرسەتە تەنها ئێوە وەك گۆڕان دەنگى دوو كورسى و یەكگرتووە كۆمەڵیش ئەگەر جورئەت داربن ئەوانیش بە هەردوكیان دەنگى سێ كورسیان بهێننە سەرشەقام من دڵنیات دەكەم ئەم دەسەڵاتە ئەڕوخێت و ڕاو دەنێن ئیتر بۆ كات بكوژین بە دانوسان و كۆبونەوە وئەمشتانە وەڵاتێكى وەك ئەم وڵاتەى ئێمە بۆ ڕوخانى ئەم دوو دەسەڵاتە درێژ كراوەى سەدام تەنها دەنگى پێنج كورسى بەسەر بهێنیتە سەرشەقام بۆ ڕوخانى ئیتر با بۆستێت بە هەزاران خەڵكى بیلایەن هەیە پشتگیرى ئەو دەنگى پێنج كورسسە بكات لەسەر شەقام،، بەڵام دڵنیاتان دەكەم هەتا عومەر موڕتاح و فایلدارەكانى ناو یەكێتى و لەو لاش مەسعودى گەورە فایلدار و بنەماڵەكەى هەبێت ئەوا هیچ چاوەڕوان ناكرێت گۆڕانكارى بكریت و گەندەڵى نەمێنیت لەكاتێكدا لەملا ئەنوەر قەرەداغى كۆنە بەعسى و لەو لاش شێرزاد حەسەن لەملا فایلدارەكان و لەولاش تەحسین شاوەیش و كۆنە موستەشارەكان و لەملا ستران عەبداللە و لەولا شێرزاد سەرسپى بكرێت بە پێشمەرگەى دێرین و رۆشنبیران و فەنانى كورد ئەمانە نابینیت بگۆڕێت ئەم سیستەمە تەنها بە یەك شێوە دەگۆڕێت ئەم سیستەمە ئەویش تەنها (ڕوخان) چونكە لەكاتێكدا دەبینیت مەسعودە زێڕە بە تەزویر لە سەردەمى عەولەمە و لە ساڵى 2011 داین بەیەعەت بەخۆى دەداتەوە بەجامانەیەكى زلەوە دەقەدەوە ئیتر دەتەوێت بیگۆڕن،، ئەوەندەى من بزانم عیلاجەكەى لاى كاك نەوشیروانە ئیتر نازانم چاوەڕێى چیدەكات لە كۆتایدا دەڵێم كۆتایم هێنا بە چێشتى موجەورەكەم
http://www.kurdistanpost.info/Zerasarokmzere.mp3
زێڕە زێڕە سەرۆك زێڕە،، زێڕە زێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە