نامەیەكى كراوە لەقوتابیانى ئاڤێستە بۆ وەزیرى پەروەدەى هەرێم
Sunday, 17/01/2010, 12:00
بەرێز وەزیرى پەروەدەى حكومەتى هەرێمى كوەردستان ئێمەى قوتابیانى قوتابخانەى دواناوەندى ئاڤێستاى ئێوارانى كوڕان دەمانەوێت لەو نامەیەماندا سەرەنجى بەڕێزتان رابكێشن سەبارەت بە كۆمەڵێك پرسى تایبەت بە رەوشى خوێندن لە قوتابخانەكەمان.
بەرێز جەنابى وەزیر لەسەرەتادا دەمانەوێت ئەوە بۆبەرێزت رونبكەینەوە كەوا زۆربەمان لەقوتابیەكان لەسەردەمى خۆى بەهۆكارى جۆربەجۆرەوە بوار نەرەخساوە كەوا خوێندن تەواوبكەین، بەڵام خۆشبەختانە ئەمرۆ حكومەتى هەرێم لەم رووە هەنگاوى زۆر جدى و پیرۆزى ناوە بەكردنەوەى قوتابخانەكانى خوێندنى شەوانە.
بەرێز جەنابى وەزیر كێشەكەى ئێمەى قوتابیانى پۆلى 10 ئەوە كەلەخوراوە دەیخەینە روو.
1.خراپى ئاستى خوێندن لەم قوتابخانەیە بۆتە شتێك كەوا كلیلى چارەكەى ونبێت، ئەمەش بەهۆى نەبوونى مامۆستاى پێویست و شارەزا و پسپۆر و زانا لەوانە گوتنەوە، زۆربەى مامۆستاكانمان فەرمانبەرن و خولى مامۆستایان نەبینووە یان تازە دەرچونە كراون بە مامۆستاى دواناوەندى یان هەیانە قوتابى زانكۆیە و هێشتا خۆى دەرنەچوە دێت خۆى بەئێمە فێرى وانە گوتنەوە دەكات. 2.بەشێك لە مامۆستاكانمان میزاجیانە وانە دەلێنەوە یان هەیانە تۆلەى سیاسى و حزبى لەئێمە دەكانەوە.
3.كێشەى هەرە گەورەشمان نەبونى مامۆستاى ئینگلیزى و عەرەبیە، كە لە ئەوەى یەكمیان زۆر خراپین و پتر لە پێنج پۆلمَان مۆستایەك بەناوى (كامەران) وانەمان پێدەڵێت و بەرێزیشیان هیچ لەبوابارى پەروەردە و وانە گوتنەوە نازانێت و لەكۆى 900 قوتابى30 قوتابى دەرچواندوە پێشمان دەڵێت دەبى بە ئینگلیزى قسان بكەن و خۆشى نەك وانە بەباشى نالێتەوە بگەرە لە 10 وانە 4ى ناێتە ژوو، كە دێتنیش هیچى لێتێناگەین. هەربۆیە زۆربەمان زەوقى خوێندنیشمان نەماوە خەریكە جارێكى تر لە خوێندن داببرێنەوە.
5.ئێستاش كە دەر ئەنجامى كۆششى كۆرسى یەكەمان وەرگرتیتەوە نەك هەر قوتابیەكەى زۆر كەوتینەن لەوانەى ئیزنگلیزى، بگرە نمرەكانیشمان هندە كەمن بە دوو كۆرسى تریش ناگەنە 50 و دەرناجین و نەك 10 نمرە بۆ پۆلى 12 نابەین بگرە دەریشناجین، لەولاشەوە ئەنجمەنى قوتابخانەكەشمان هەلوێستیان نیە.
6. لەهەموشیان سەیتر ئەوەیە كە بەرێز مامۆستا بۆتان هەلساوە بریارێكى فەرمى لە پەروەردەى هەولێر بە واژووى عەبدولڵا سابیرى بەرێوەبەر دەرهێناوە داوامان لێدەكات كەوا بەشدارى خولى بەهێزكردنى زمانى ئینگلیزى بكەین چونكە خراپین كە هەر ئەو مامۆستا بەرێزە خولەكە بەرێوەدەبات كە لەرۆژانە ئێمەى كەوتاندوە و دەشبێت هەر قوتابیەك برى پەنجا هەزار دینار بدات و كە كۆى پارەكەمان دەگاتە 45 میلۆندینار كە بە جارانى 900 قوتابى كراوە . بۆیە دەپرسین ئەو برە پارە زۆرە دەچێتە گیرڤانى كێ؟
یان بۆدەبێت مامۆستا بۆ پارەى زۆر وانە و خولى باش بەرێوەببات بەلام لە رۆژەكانى تر بە سەقەتى وانە بلێتەوە؟
7. بەرێز وەزیرى پەروەدە دەمانەوێت ئەوەش بلێن كەوا ئێمە لەكۆرسى یەكەم تاكو لاپەرە 23 مان خوێند كەچى لاپەرە 73 پرسیارى لێ هاتبووە، جیا لەوەش تاكو ئێستا پەرتكى رەش و سیپە ئینگلیزەكەمان نەخوێند و بۆشایەكانمان پرنەكردیتەوە.
8. لەروى خزمەتگوزارى پاكوخاوێنیش بێ بەینو قوتابخانەكەمان لە زبلخانە دەچێت و زۆربەى پەنجەرەكانیشمان شكاون هەندێكیان لە ئەستۆى خۆمان شوشەمان بۆكریوە وەك ئەوەى كە پۆلەكانیشیان لەئەستۆى خۆكان بۆیە پێ كرایەوە.
9. هەروەها حانوتى قوتابخانەكەشمان هیچ مەرجێكى تەندروستى نیە و نرخى مادەكانیشى هەموو دوو قاتە.
لەكۆتایدا داوا لە بەرێزتان دەكەین كەوا خۆتان راستوخۆ بێنە ناو قوتابخانەكەمان و لەنزیكەوە گوێمان لێبگرن و گیروگرڤتەكانمان بۆچارەبكەن.
لەگەڵ رێز و خۆشەویستیمان بۆ بەرێزتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست