ماوەیەکە لە کاتی نەورۆزدا هەندێ کەس بەناوی سەلەفیەکانەوە هێڕشیان دەکردە سەر جەژنی نەورۆزی پیرۆز وبەحەرام لەقەڵەمیاندەدا ومیللەتی کوردیان پەستدەکرد. هەر ئەو مەلایانە ئێستا لە خزمەتی مەسعود بەرزانی فەتوا دەدەن وقسەی قۆڕدەکەن وفڕاندنی مەسعود بەحەرام وەسفدەکەن. ئەم دووهەڵوێستەی سەلەفیەکان ئەوەمان پێ دەڵێت...
نەک تەنها مەسعود بارزانی بەڵکوو بنەماڵە بەگشتی کە باس وبابەتێک دەورووژێنن وبایەخی پێدەدەن ئەوە یان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیانە یان تەنها بۆ درۆ وچەواشە بەکاری دەهێنن یان عەکسەکەیان مەبەستە. بنەماڵە کە باس لە پرۆژەی دەستوورەکەیان دەکەن ئەگەر لەو باوەڕەدان کە دەستوورێکی باش وسەرکەوتووە وسەرکەوتن بەدەستدەهێنێت...
ڕۆژ بەرۆژ پارتی زیاتر بەرەو خلیسکان هەنگاودەنێت، بەرەو ئەسفەلەسافلین، بەرەو کۆتایی حەتمی یان لاوازبوونێکی گەورە، بۆیە سەریان لێشێواوە، هەر ڕۆژێ یەکێکیان بە جۆرێک وبەشێوەیەک دەدوێن ودەنووسن هەوڵی فێڵێکیتر هەنگاوێکی ناشەرعیترە بۆ درێژەدان بە حوکمی مەسعود بەرزانی، درێژەدان بە حوکمێکی فاشل وناعادل دەدەن.....
خەڵکی کوردستان بەگەرمی وپەڕۆشەوە چاوەڕوانی ئەم هەڵبژاردنەی ئایندە دەکەن. چاوەڕوانن بزانن مەسعود بەرزانی چی دەکات، بڕیاری چی دەدات، نیازی چییە، خۆی دەپاڵێتەوە یان نا. ڕێز لە قسە وبڕیار وسۆزەکانی خۆی دەگرێت، ڕێز لە میللەت وئیرادەی گەل، لە یاسا وئەو دەستوورەی بەگوێرەی دڵی خۆی وبنەماڵە نووسراوە یان دەیکاتە...
هەندێ کەس کاری باشیان پێناکرێت بەڵام خراپەش ناکەن، بەڵام یەکێتی نیشتمانی حزبەکەی تاڵەبانی چاکە وباشی لە توانادا نییە بەڵام کاری بەد وخراپیش ئەنجامدەدات وفەخر وشانازیشی پێدەکات. هەموو گەلی کوردستان مەسعودبەرزانی بە مۆتەکە دەزانن، ئەم کابرایە نموونەی دەسەڵاتدارێکی فاشیل وناعادلە بێجگە لە خۆی وبنەماڵەکەی...
ئامارەکان وخوێندنەوەی باری سیاسی کوردستان ئەوەمان پێدەڵێن کە لە هەڵبژاردنی ئایندە وچاوەڕوانکراو بنەماڵەی بەرزانی گەورەترین شکست بەدەستدەهێنێت وتووشی شەرمەزارییەکی زۆر گەورە دەبێت. ئەمە ڕۆژی حیسابە، ئەمە توانا وئیرادەی گەلە، ئەمەش خەو وهیوای دڵسۆزانی میللەتەکەمانە. ئەمەش مزگینی ومژدەبەخشە بۆ گەلی کوردستان،...
ماوەیەکی دوور ودرێژە کەس گوێی لە دەنگی فەلەکەدین کاکەیی نەبووە، ئەویش بە هۆی زۆر نوستنەوە. ئەم کابرایە بەهۆی نوستنی زۆرەوە لە مەکتەبسیاسی وهەموو پلە وپایەیەک دوورخرایەوە چونکە ئەو کاتەی وەزیری ڕۆشنبیری بوو لە کاتی کاردا، لە کۆبوونەوەکاندا خەوی لێدەکەوت وئاگای لە دنیا نەدەما. ئێستا لە سایدێک خوێندمەوە...
ئەوەی ڕۆژانە ئاگاداری دەنگ وباسەکانە بۆی دەردەکەوێت کە پارتی بێجگە لەوەی دووپاتی کردەوە کە پارتێکی ساختەچییە وهەمیشە پەنای بردۆتە بەر تەزویر وهەموو فێڵێک لە پێناوی دەسەڵات وحوکمدا بەکاردەهێنێت. ساختەیەکی وا گەورە، زیادکردنی ملیۆنێک دەنگدەر لە ناوچەی زەرد، بۆ لیستی زەرد تەنها بە دەستی کەسانێک ئەنجامدەدرێت...
هەندێ بەرپرسی پارتی دەستیان داوەتە چەواشە ودەڵێن مەسعود بەرزانی حەزی لە پۆست نییە. ئەگەر مەبەست لە پۆست پلە وپایە بێت ئەوە ئەم قسەیە درۆیەکی گەورەی شاخدارە. پارتی با ئەم درۆیانە لە جێگایەک بکات کەس بەرزانی نەناسێت نەک لە ناو کوردستان ولای میللەتی کورد. میللەتی کورد باش ئاگای لە بەرزانی وحەزکردن وباوەش...
مەلا دڵشاد گەرمیانی،ئەو مەلایەی دژ بە هەموو شتێکی جوانە، دژ بە ئافرەتانە وبووە هۆی نانبڕینی چەند ئافرەتێک کە لە تەلەفیزیۆن کاریاندەکرد. ئافرەتمەخلووقێکی جوانە وگەورەیی وسنعەتکاری خوامان پێپیشاندەدات،بەڵام ئەم کابرایەی بەناوی مەلاوە قسەدەکات بەم هەڵوێستە ناشیرین وناسەردەمانەی دژی ئیرادەو خواستی خوا دەوەستێتەوە...
نەورۆزی ئاگر وئاگرکردنەوە،هیوا وهیوابەخش،رۆژی جەژن وخۆشی وبووژانەوە وزندووبوونەوە،گوڕپێدان وبەتینکردنی ڕووحی کوردایەتی. ڕۆژی ڕووخانی زوڵم وچەوسانەوە، سەرهەڵدانی ئازادی ورزگاربوون. نەورۆز ناسنامەی کوردە، بەڵگەی زیندووبوونی میلەتێکە ناوی میلەتی کوردە. نەورۆز مۆندیالی کوردە وئاگرەکەی هەتا هەتایە بە...
نازانم چۆن کهسێ وهکوو مهلابهختیار شهرمناکات ولهڕوویدێت باس له دزی وگهندهڵی پارتی بکات. مەلا ئاماژە بۆ ئاوسانی ژێر زەوێکانە لە فەردە دۆلار دەکات لە کاتێکدا بەنکەکان بێ پارە ماون. وهنهبێت ئهم قسای مهلا لە دڵسۆزی کورد وکوردستان بێت، چونکه ههموومان ئاگاداری ههڵوێستی پیسی مهلا و حزبەکەی...
ماوهیهکه پۆلیسی تورک مهتین بهرزانی برازای نێچیرڤان بهرزانیان لای خۆیان میونداری کردووه وقازی له شاری ئهدهنه بهردانی مهتینی ڕهتکردهوه وبهئهنجامدانی کار وکردهوهی قاچاخچێتی چهک وئهنجامدانی کاری تیرۆرستی وناشهرعی تۆمهتباردهکات۰ شایانی باسه که پۆلیسی تورک ۲٥۰۰ فیشهکی به مهتین...
مانگی ئادار مانگێکی زۆر سهیر وسهرنجڕاکێشه له ژیان ومێژووی کورددا۰ مانگی نسکۆ وشکست و دۆڕانه ههر وهها مانگی تووڕهبوون وئازادی وسهرههڵدانه. ڕاپهڕین ئهو ناوه پیرۆزه ئهو ڕۆژه خۆش وپیرۆزانهمان بیردێنێتهوه که گهلی کوردستان لهماوهی چهند ڕۆژێکدا ههموو شار ولادێکانی کوردستانی پیرۆزمان...
ئهوهی چاوێک به سیاسهت وڕهفتاری پارتیدا بخشێنێت بهئاشکرا وبه ئاسانی بۆی دیاردهکهوێت که پارتی یان بنهماڵه له وههمدا دهژیت، وههمی بهردهوامبوون له دهسهڵات، وههمی تهزویرکردنی ههڵبژردنهکان، وههمی بهردهوامبوونی ئهم باره نالهباره وبهردهوامبوون لهتاڵانبردنی بودجه ونهوت...