کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

ئازاد شۆرش: ڕستەیەکی تەواونەکراو لە ختابەکەی بەرزانی ماوەبەسەرچوودا

ئەوەی پارتی ومەسعود بەرزانی بناسێت قەت باوەڕ بەوەعد وپەیمانێکی ئەم کابرایە ئەم حزبە ناکات، چونکە هەردوولایان یەک ئامانج ویەک مەبەستیان هەیە ئەویش درێژەدان بەحوکم وبەردەوامی حوکم. ئەوەی گرنگە هەموان وبەتایبەت ئۆپۆزسیۆن بیزانێت ئەوەیە لەلای ئەم کابرایە وحزبەکەی ئەوەی ناوی شەرم بێت تکاوە وجوودی نییە،...

ئازاد شۆرش: بەرزانی نایاسایی هەر وەک چاوەڕوان دەکرا قەبوولکرد

کە دەستم دایە خوێندنەوەی وتارەکەی مەسعودبەرزانی لە بارەی ڕازیبوونی بەمانەوە، کە لەسەرەتاوە دەستی کردووە بەستایش وخەباتی خۆی هەستم بەڕشانەوە وپەستییەکی زۆر کرد چونکە من تێگەیشتم ئەمە نیشانەی خێر وخۆشی نییە وئەم قسە وپێشەکییە سواوانە مەرامێکی قێزەونی مەبەستە. بێجگە لەمە مەسعود پەنای بردۆتە بەر بێمنەتی...

ئازاد شۆرش: پارتی هەتاهەتایە مەسعودی بەدناوکرد

پارتی بۆ ئەوەی لە دەسەڵات بمێنێتەوە، بۆ ئەوەی مەسعود هەر بە سەرۆکی هەرێم ناوببرێت، گێرەی بەمەسعودبەرزانی کرد، شانوشەوکەتی شکاند وهەتاهەتایە بەدناویکرد. مەسعود بەرزانی خۆیشی لەبەر چاوچنۆکی ونەوسنی ومەراقی بۆ دەسەڵات، لەبەر نەزانین بەغەشیمی وچاونووقاوی کودەتاکەی ٣٠ حوزەیرانی قەبوولکرد(وەکوو دیارە قەبوولی...

ئازاد شۆرش: سەرکەوتنە وەهمێکانی یەکێتی

دوای ئەو سەرکەوتنە گەورانەی یەکێتی لە پێشێلکردنی یاسا ودرێژکردنی ماوەی حوکمی دکتاتۆرێکی گەندەڵ وچەسپاندنی، مل کەچ بوون وسەرشۆڕکردن وتەسلیمبوون بە ئیرادەی کۆمەڵە مافیایاک دەسەڵاتیان گرتۆتە دەست، پەنابردنە بەر کودەتا وناشەرعییەت ودامەزراندنەوەی مەسعود بەرزانی کە بەناحەق وبەڕووقایمی وچاوچنۆکی بەبێ شەرم...

ئازاد شۆرش: ئاکامی جاشایەتی بێجگە لە شەرمەزاری چی دەبێت

لە مێژووی کورددا بەداخەوە جاشایەتی وخیانەت لاپەڕەیەکی زۆری داگیر کردووە ولەوانەیە لەناو میللەتاندا یەکەمین لەم بوارەدا. ئەمەش ڕۆڵێکی زۆر سلبی وخرابی هەبووە لە لاوازبوون ویان لەناوچوونی زۆر شۆرش وبزوتنەوەی ئازادیخوازی. من ڕام هەمیشە ئەوە بووە پێشمەرگەی جاران وگەریلاکانی ئێستا،بۆ ئەوەی لە ئامانج لا نەدەن...

ئازاد شۆرش: بارزانی لە ترسی خۆپیشاندان پەنا دەباتە بەر مالیکی

دوای ئەوەی مەسعودبەرزانی گەیشتە بەغدا لە گەڵ نوریمالکی برایدا (وەکوو مەسعود خۆی دەڵێت)کۆبووەوە. گرنگترین باس کە دەستیان پێکردووە ولەسەری ڕێککەوتن مەسەلەی ڕێگەگرتنە لە گواستنەوەی مانگرتنەکان بۆ ناو عیراق. ئەمەش بەگرگترین ئەجندای نێوان هەردوولایان ولەم کاتەدا دەژمێررێت ومەبەستە. ئەم ڕێککەوتنەی بەرزانی...

ئازاد شۆرش: بۆچی ئاگرەکەی یەکێتی لە ئاستی پارتیدا هەمیشە خامۆشە

پارتی بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات بارەکە ئارام وئاسایی بکاتەوە بۆیە لەملاولا درۆ بڵاودەکاتەوە ودەستی داوەتە چەواشەکردن کە مەسعود درێژکردنەوەی ماوەی حوکمەکەی لە پەرلەمان بۆ ماوەی دوو ساڵ بەدڵ نییە وقەبووڵی ناکات. پارتی درۆ دەکات. ئەگەر مەسعودیش وای وتبێت درۆ دەکات. لەوانەیە ئەو چوار ساڵیتری دەویست وخۆی...

ئازاد شۆرش: هۆکاری خیانەت وسازشەکەی یەکێتی ئاشکرابوو

لە کاتێکدا پارتی دەیەوێت هەموو ئەو یاساشکێن وبێحورمەتی وناشەرعییەتییەی ڕۆژی ٣٠-٦ بخاتە ئەستۆی یەکێتییە هەتیوەکە، یەکێتیش لە شەرمەزاری وڕووڕەشیدا پەنای بردۆتە بەر چەواشە وڕازی کردنی بەرخەکانی خۆی چونکە میللەت باوەڕ بەو جۆرە درۆ وسیناریۆ هەرزەجاڕی ومناڵانە ناکات. من باش دەزانم پارتی ودرۆ دوانەن ولێکجیاکردنەوەیان...

ئازاد شۆرش: بە ناشەرعی جارێکیتر بەرزانی چەسپێنرا

جارێکیتر کۆمەڵە دز ومافیاکانی کوردستان، هەردوو حزبی دەسەڵات پارتی ویەکێتی پیلانێکی پیس وکودەتایەکی قێزەونی گەورەیان دژ بەیاسا، وبنەماکانی دیموکراسی وبێبایەخکردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامدا، دژ بەگەل وپێشێلکردنی مافە ڕەواکانی ولەباربردنی خەون وهێواکانی. ئاخری پارتی بەسەفقەیەکی پارە توانی سەرکردەکانی...

ئازاد شۆرش: با پێکەوە فاتیحایەک لەسەر یەکێتی بخوێنین

لەشاری لەندەن تەماوی ومژاویتر هەڵوێست وڕا وبووچوونەکانی یەکێتی نیشتمانییە. ئێستاشی لەگەڵدابێت هێشتا ئاشکرا نییە چیدەکات، چیدەوێت، نیازی چییە. پێیەکی لەمبەر وپێیەکی لەوبەرە. بەڵام وەکوو دیارە خۆشەویستی بۆ مەسعودبەرزانی زیاتر بەرەو ئەولا ڕایدەکێشێت وپاڵیپێوەدەنێت بێگوێدان وهیچ حیسابکردنێک بۆ کادر وئەندام...

ئازاد شۆرش: نابێت سەرۆک نەزان بێت

لە یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم مەرجی زانین یان ئاستی خوێندەواری بۆ سەرۆکی هەرێم دانەنراوە، کەواتە مرۆڤی نەخوێندەواریش بۆی هەیە بۆ ئەم پۆستە گرنگە خۆی کاندید بکات. ئەمەش هەوڵێکی پارتییە بۆ سێبارە کاندیدکردنی مەسعودبەرزانییە. پۆستی سەرۆکی هەرێم پۆستێکی باڵا وگرنگە شایانی پیاوی زانا، توانا وخوێندەوارە،...

ئازاد شۆرش: نەوشیروان برینەکانی پارتی کولانەوە

نەوشیروان موستەفا ڕێبەری بزوتنەوەی گۆڕان هەموو سازشەکانی پارتی ویەکێتی لەسەر ناوچە دابڕاوەکان ئاشکراکرد ودەستی نایە سەر برینەکان ولەناخەوە هەژاندی، بۆیە پارتی ڕاچەڵەکی وهاواری لێهەڵسا. یەکێتی بێجگە لە گلەیی لە هاوڕێیەکی ڕێگای دوور وسەخت هیچیتری پێنەبوو. نەرمانە وزۆر نزیک لە بارەکەوە، چونکە یەکێتی لە...

ئازاد شۆرش: یادی ئەنفالی سوورچێکان لە لایەن بنەماڵەوە

نەک تەنها سەدام وحکوومەتەکانی عیراق کوردیان ئەنفال کردووە وهەوڵی لەناوبردنیان داوە ومەڕوماڵات ماڵی کوردیان بە ڕەوا وحەڵاڵ بینیوە، بنەماڵەی بەرزانیش لەم بوارەدا، لە کوشتن وتاڵانکردنی ماڵی کورد بێجگە لەوەی ئێستا دەیبینێن لە دزی بودجە وواردی گومرگ ونەوت، درێغ وتەقسیریان نەکردووە. پێش حەڤدە ساڵ، واتا لە...

ئازاد شۆرش: نەوشیروان مافی ئەوەی نییە خۆی هەڵبژێرێت!!

لەو کاتەوە باس لەوە دەکرێت کە بەڕێز نەوشیروان موستەفا کاندیدی ئۆپۆزسیۆنە بۆ سەرۆکایەتی هەرێم، ترس لەلای بنەماڵە بەتایبەت وپارتی بەگشتی سەریهەڵداوە وزیاتر سەریان لێشێواوە، ئارامیان بڕاوە. لە کاتێکدا بە گوێرەی یاسای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەموو کەسێک تەمەنی سی ساڵ بێت مافی خۆکاندیدکردنی هەیە بۆ پۆستی...

ئازاد شۆرش: ئێستا دەبێ چی بکەین

زۆرم پێ سەیرە ئۆپۆزسیۆن زۆر بەگەرمی وبایەخەوە لە قسە ودیدار وکردارەکانی مەسعودبەرزانی دەڕوانن وبەهەندی وەردەگرن ودادەنیشن لێکیدەدەنەوە، مەبەستی چییە، نیازی باشە یان ئەمکارە موویەکی تێدایە؟ کات ماوە یان نەماوە بۆ تەوافق وسازان، پەرلەمانەکەمان تەمەنی کۆتایە وکەمی ماوە وهیچی پێناکرێت، بەرزانی چی دەکات...