کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

ئازاد شۆرش: پەڵەهەورێكی رَەش خەریكە ئاسمانی كوردستان دادەپۆشێت

ئاژاوەكەی عیراق ناكۆكی سوننە وشیعە ناكۆكی مالیكی وعەلاوی, ناكۆكی قایمەی عیراقییە ودەوڵەتی قانوون كەلەسەر دەسەڵاتە ئاژاوەیەكی گەورەی لەعیراق ناوەتەوە وترسی شەرَی ئەهلی لێدەكرێت. كارەكەكە ئەوەندە ئاڵۆزبووە هیچكاتێ لەمێژووی عیراقدا واترسناك وخەتەرناك نەبووە. ئەوەی زیاتر كارەكە ئاڵۆزتر ونائارامتردەكات ئەوەی...

ئازاد شۆرش: كوردستان وعیراق بانێكە ودووهەوا

لەم رَۆژانە تاڵەبانی لە بەغداوە دەڵێت عیراق دەبێ بە تەوافق حوكم بكرێت. ئەم قسانەش دوای قسەكانی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عیراق دێت كە داوای نەمانی تەوافق وحوكمی ئیستحقاقی ئینتخابی كردووە. ئایا ئەم داوایەی تاڵەبانی نامەیەكە بۆ مەسعوود وپارتی بەدەستبەردان لە حوكمی تاكرَەوی ودیكتاتۆری وكەللەرَەقی وكوشتن...

ئازاد شۆرش: چەند ووشەیەك وهەندێ پرسیار

لەم رَۆژانە زۆر قسە لەسەر وتەكانی فازل موتنی كرا دەربارەی هەبوونی سیهەزار تیرۆرست ئامەدەن خۆیان لەپێناوی بەرزانیدا بەكوشت بدەن. بۆچی موتنی یەكەمجار باسی لە بوونی بیستهەزار كرد ودوای رَۆژێك كردی بە سیهەزار؟ لەدوای ئازادكردنی تەرابلوسی پایتەختی لیبیا لەلایەن شۆرَشگیرانەوە, سەیفولاسلام كوری قەزافی وتی...

ئازاد شۆرش: ئێستا بارودۆخ هەستیارە

ماوەیەكە دەسەڵاتە گەندەڵەكەی كوردستان, زۆر بەرپرسی رَەنگ زەرد وسەوز بۆ ئەوەی خۆیان لەتەنگانە وبەرپرسیارێتی قوتاركەن ولاپەرَەی دزی وگەندەڵی, داواكانی شەقامی كوردی, داواكانی ئۆپۆزسیۆن دابخەن وفێڵێك لەهەموان بكەن پەنایان بردۆتە بەر: ئێستا بارودۆخ هەستیارە, ودەبێ كێشە لاوەكێكان وەلا بنێن. ئایا سەروەری یاسا...

ئازاد شۆرش: بۆچی دەسەڵات پەیوەندییەكان لەگەڵ بەغدا تێكدەدات

نووسەری بەرَێز (عبدالغنی علی یحیى) لە دەنگی عراق وتارێكی بەزمانی عەرەبی نووسیوە, بەناوی (چەند نموونویەك لە ئینكاركردنی گاڵتەجارَی بەعەقڵی گشتی) لەبەر ئەوەی عەرەبیەكەم تەواو نییە بۆیە بەكوردی هەوڵدەدەم شتێكی لەسەر دەنووسم. لەسەرەتاوە بۆ خوێنەری بەرَێز كورتەیەكی نووسینەكەی ئەو نووسەرە بەرَێزە دەخەمەپێشچاو:...

ئازاد شۆرش: چارەسەری عەشایری بۆ قەیرانەكان قەبووڵ نییە

پارتی هەمیشە ئەوە دووپات دەكاتەوە وئاشكرادەكات كە بنەماڵە دەستی بەسەردا گرتووە وبۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەرَێوەی دەبات, ئەمەش لە رەفتاری رَۆژانە و پەیوەندیكردن وكاردانەوەی رَووداوەكان وچارەسەركردنی قەیرانەكان بەرچاودەكەوێت وهەستی پێدەكرێت. بنەماڵە دەیەوێت عورف وعاداتی ناوچەیەكی عەشایری دواكەوتو...

ئازاد شۆرش: ئاخ لەئەوان وهەزار داخ لەئێمە

ئەم رَستەیەی سەرەوە دوا رَستەیە لەوتارێكی زۆر جوانی د.كامەران مەنتك لەكوردستانپۆست بڵاوكراوەتەوە بەناوی شەرناخ وپەیوەندی كوردی توركی.ئەوەندەم بەدڵبوو حەزمكرد دوارَستەی وتارەكە بەناو بۆ ئەم وتارەم هەڵبژێرم. د.مەنتك باس لە دوژمنایەتی ودژایەتی وكوشتن وتیرۆركردن وبێباخكردنی توركە بۆ كورد, كوردیش یان...

ئازاد شۆرش: موتنی ئەمجارە باسی بەرهەم دەكات

سەرەرَای ئەو دەمكوتكردنەی موتنی چەند رَۆژێ پێش لەلایەن مەسعودەوە, سەرەرَای توورَەبوونی مەسعود وداواكردنی لەمەولا كەس بۆی نییە بەكەیفی خۆی قسەبكات ووەكو مافیا خۆنواندن, ئەم قسانەی مەسعود لەدوای هەندێ قسەی بێبیركردنەوە وبێمەسئولی موتنی هات ودیاریش بوو هەر ئەو مەبەستە. سەرەرَای ئەمانەش موتنی بەردەوامی...

ئازاد شۆرش: پۆلیسی هەولێر وەكو جەندرمە رَەفتار دەكات

دەسەڵاتی كورد لەسەرەتای خۆپیشاندانی ئەمرَۆ سیی مانگ كەمێ نەرمی نواند وناچار ملی دایە بەر بەڵام بۆ ئەوەی تورك دڵگران نەبێت زوو بۆلیسی نارد بۆ بڵاوكردنەوە بە خۆپیشاندەران. پۆلیسی كوردی لەشاری هەولێری پایتەختی كوردستان هەر وەكو جەندرمە توركەكان رَەفتاریان دەكرد كە بەرەنگاری خۆپیشاندەران ومنداڵانی كورد...

ئازاد شۆرش: مەسعود دەمكوتی موتنی دەكات

مەسعود بەرزانی سەرۆكی سەریرَەش بە توندی هێرَش دەكاتە سەر فازل موتنی سكتێری پارتی لەسەر ئەو قسە بێتام وبێسەروبەرەی كە چەند رَۆژی پێشوو كردبووی ونارَەزایی هەمو لایەنەكانی لێكەوتەوە وقسەی زۆری لەسەركرا وبەتایبەت یەكێتی نیشتمانی هاوپەیمان وگوێرَایەڵ. موتنی بەهەڵەدا چووبوو یان لەبیری چووبۆوە وای دەزانی ئەو...

ئازاد شۆرش: توركیا هەنگاوێك بۆ پێشەوە ودووان بۆ دواوە

لەو كاتەی شورشی سوریا هەڵگیرساوە وبەرپا بووە دژی رَژیمە گەندەڵ ودرۆزن و شموولیەكەی بەشار ئەسەد كە كتومت لەدەسەڵاتە چەواشەكارەكەی بنەماڵەكەی لای خۆمان دەچێت و وەكو دووانە پێشچاودەكەون, دە مانگ بەسەرچو, رَۆژ نییە بەدەیان لاوی سوریا,ژن وپیاو بە بێترس خۆیان نەكەن بەقوربانی لەپێناوی ئازادیدا. ئەو ئازادییەی...

ئازاد شۆرش: فازل موتنی پلاندانەری كوشتن وسووتاندن

ماوەیەكی زۆرە فازل موتی بێدەنگ بوو كەس هیچی لێنەدەبیست بەڵام لەم رَۆژانە بەتەنها بۆتە قسەكەر وپارێزەری بنەماڵە وهەوڵی سپیكردنی وپۆلأشكردنیان دەدات. هەر رَۆژێ هەرسەعاتێ بابەتێكی بێتام دەورووژێنێت وباسیدەكات وبۆق ودەهۆڵەكانی بنەماڵەش بەبایەخێكی زۆرەوە بڵاوی دەكەنەوە وباسیدەكەن. ئەگەر چی زۆر نووسەری بەرَێز...

ئازاد شۆرش: بەرزانی وەكو كەفی شیر هەڵدەچێت

  جارێكیتر بەرزانی توورَە بوو, وەكو شیری كوڵاو وەكو كەفی نیسك هەڵچوو, دەستی كرد بەهەرَەشەكردن, نەك چونكە منداڵێك خوانەخواستە لەم هەرێمە ئارام وئاسوودەمان كوژراوە یان برینداربووە وخوێنرَژاوە, نەك چونكە سنوورە پیرۆزەكەی كوردستان بەسوپایەكی بیانی بەزێنراوە یان تۆپبارانكراوە,كێ حەددی ئەوەی هەیە, هەروەها...

ئازاد شۆرش: مەلابەختیار ستایشی تورك دەكات وكلك بۆ پارتی بادەدات

هەمو كوردێكی دڵسۆز دەزانێت كە دەوڵەتی تورك دوژمنی گەورەی كوردە بەهەمو شێوەیەك هەوڵی لەناوبوونمان دەدات, نەك تەنها لە توركیا بەڵكو لەهەمو كوردستان ولەهەركوێیەك كورد هەبێت. سەرەرَای بەكارهێنانی چەكی كیمیاوی وناپاڵم بۆلێدان ولەناوبردنی كورد دەستی كردووە بەرَەشبگیری وبەهەزاران رَۆشنبیر وپارێزەر ولاوی كوردی...

ئازاد شۆرش: گریمان پارتی ئەم تەنها جارە رَاستدەكات

پارتی لەو كاتەوە لەپارتێكی شۆرشگێری خەباتكەر بوو بەدەسەڵاتداری كوردستان سەدوهەشتا دەرەجە گۆرَا, ئەو پارتەی ساڵانێكی درێژ هیوابەخشی ئەم میللەتەبوو لەپرَێكدا گۆرَا وبووە هۆی بێهیوایی ونارَازیبوونی زۆربەی میللەت. ئەوسەركردانەی دوێنێ لە كانگای دڵمان دەژیان دەركەوتن وئاشكرا بوون كەئەمانە تەنها خۆپەرستبوون...