هێشتا برینێك سارَێژ نەبۆتەوە برینێكی ترمان ئەكولێننەوە, لەسەد لای ترەوە بریندار وخەمبارمان دەكەن. وەزارەتی دادی عیراق چەند تۆمەتبارێكی گەورە كەدەستیان هەبووە لە لەناوبردن وئەنفالكردنی بەرزانیەكان ئەزاددەكات. یەكێكیان كەناوی حامد یوسف حمادییە وزۆر لەسەددامەوە نزیكبوو وەزیری رۆشنبیری بوو ئازاد دەكات....
ئەوەی سەرنجی پارتی ورَەفتارەكانی بدات, ئەوەی لا لەدوێنێ بداتەوە بەراوردێكی دوێنێی پارتی مێژووی پارتی وخەباتی چیا لەگەڵ ئەمرَۆدا بكات, ئەوەی تەماشای رەفتاری سەرۆكی پارتی وگوێ لەقسەكانی دوێنێ وئەمرۆ بگرێت جیاوازییەكی زۆر گەورە وباوەرَ نەكراو دەبینێت جیاوازی ئاسمان ورَێسمان. ئایا راستە ئەمە پارتییەكەی...
ئێستا وئەوە دوومانگ زیاترە سەرهەڵدان وشۆرشێك ناوچەی باڵەكایەتی گرتۆتەوە وباڵی كێشاوە بەسەر زۆربەی كوردستان. كوشتنی رێباز كەگەنجێكی ئەو ناوچەیەیە هەمو كوردستانی شڵەژاند وخەمباركرد. ئایا بۆچی چارەنووسی ئەم میللەتە ولاوانی ئەم میللەتە ئەوەیە بەجوانی ولەبەهاردا خواحافیزیمان لێبكەن؟ئەمرَۆ رَێباز ودوێنێ رَێژوان...
مەسعود بەزانی زۆر مەراقی ئەوروپا وئەمەریكایە, بۆیە ساڵانە رَوویان تێدەكات, مەلا لە قورعان هەڵەبكات ئەو هەڵەناكات. ئایا مەسعود لە ئەوروپا چیدەوێت لە ئەمەریكا چیدەكا؟ چی مەبەستە, لەچی دەگەرَێت؟ لە مافە بەشخوراوەكانی كورد, مەسەلەی ناوچەدابرَاوەكان, یان دەوڵەتی كوردی؟ پێش چەند ساڵێك سەدام روو لەشارۆچكەیەكی...
بەرَاستی ئەمە پرسیارێكی زۆر جوان وسەیر وسەرنجرَاكێشە ئەندام پەرلەمانێكی عیراق لەسەر لیستی هاوپەیمانی كوردستانی دەیكات لەوەڵامی هەندێ پەرلەمەنتاری عەرەب كە دەڵێن بەرزانی دكتاتۆرە. بەرَێز فەرهاد ئەتروشی كە پەرلەمانتارێكی پارتی ئەو پرسیارە دەكات وپرسیارەكەش خۆی لەخۆیدا داننانە بەوەی كە بەرزانی دكتاتۆرە....
یەكێتی تاماوەی چەند ساڵیك هیوا وئومێدی خەڵكی كوردستان بوو بۆ رزگاربوون لە بنەماڵە وحوكمی عەشایری دواكەوتو. ئەمرَۆ كەس ناتوانێت یەكێتی لە پارتی جیابكاتەوە مەگەر تەنها بەپەرَۆ سەوز وزەردەكەوە ئەگینا لەكردار ورَەفتار یەكن وهیچ جیاوازییەك بەدی ناكرێت. ئەمرَۆ یەكێتی نیشتمانی گەورەترین بەرپرسیارە بەرانبەر...
لەم رۆژانە ئەوەی گوێ لە نووچە وئەخباری كوردستان بگرێت وبخوێنێت زۆر قسە ووتەو ختابی مەسعوودبەرزانی دەبینێت وبەرچاودەكەوێت. بەرزانی لەم رَۆژانە زۆر توورَەیە وقۆڵی لێهەڵماڵیوە ئەوەی نەیناسێت وادەزانێت نییەتی شەرَی هەیە وشتێكی گەورە دەقەومێت, شەرَ لەگەڵ بەغدا, ئەو بەغدایەی ئەگەر جەنابی ئەو نەبایە ئێستا...
پێش چەند مانگێك لە رۆژنامەیەكی كوردیدا خوێندمەوە گوایە بەرزانی لەنەورۆزدا دەوڵەتی كودی ئیعلاندەكات. لەكاتی خۆیدا ویستم یەكسەر ئەو خەبەرە بەدرۆ بخەمەوە وتارێكی لەسەر بنووسم بەڵام لەوە ترسام كەهەندێ لەو ئەندامانەی لەكاتی خۆشیدا بوون بەپارتی پەلامارم بدەن وبڵێن بەرزانی لەقینی تۆدا بریارەكە نادات تاكو...
چەندەها ساڵە عەرەبە شۆفینیەكان هێرَشیان دەكردە سەر نەورۆز ومەلاكان ئاگری نەورۆزیان بەئاگرپەرستی ومەجووسەكان ناودەبرد وبەهەمو شێوەیەك دژایەتی كورد وكەڵتوور ورَەوشتی پاك وبەرزی كوردەواریان دەكرد. ئێستا لەهەولێرەوە لەپایتەختی كوردستانەوە هەمان قەوانەی نەشاز دووبارە لێدەدرێتەوە كابرایەكی سەلەفی بەناوی...
زۆر میللەت لەدنیادا بە بۆنەی نەورۆز ساڵانە ئاهەنگ دەگێَرَن وشایی دەكەن. میللەتی كوردیش یەكێكە لەو میللەتانە. هەندێ بەسەریساڵی نوێی دەژمێرن وهەندێكیش بەهاتنی بەهار وبەسەچوونی زستانی سەرد وپرَچەڵەمە. میللەتی كوردیش لەبەر ئەوهۆیانە وبەڵام هۆی گەورەتر وپیرۆزتر وجوانتریش. یادكردنەوەی نەورۆز لای كورد واتایەكی...
پێش ماوەیەك پارتی یان راستتر ئەوەیە بڵێین بنەماڵە لە رَێگای فازیلی موتنییەوە بانگەوازێكی نوێ بەڵام زۆر سەیر وناخۆش بڵاو دەكاتەوە وریكلامی بۆ دەكات. یان لەوانەیە ماستاوچێتی وكلك لەقاندن بێت لەموتنی خۆیەوە بۆ مانەوە لەسەركردایەتی. چونكە سەركردایەتی تەنها شایانی بەرزانیەكانە. بنەماڵە دەیانەوێت ئەوە بڵاو...
سەرۆكی پەرلەمانی نوێی كوردستان ئەرسەلان بایز لەسەرەتای دەسپێكردنیەوە هەنگاوێكی جەسووری نا وگۆرَرَانێكی بچووكی لەژوورە تایبەتەكەی خۆی كرد بەهەڵگرتنی وێنەی مەلا مستەفای بەرزانی. ئەم هەنگاوە هەرا وئاژاوەیەكی لە فێس بوك نایەوە. هەندێ دەستخۆشی لەسەرۆكی پەرلەمان دەكات ولایەنگرانی پارتیش توورَەن وهێرَش دەكەنە...
ئایا ئێمە لەكوردستان دەژین كە جێگا ولانكەی مرۆڤ ومرۆڤایەتییە یان لەقەسابخانەیەك؟ قەسابخانەی مرۆڤ ومرۆڤایەتی. قەسابخانەی دەستبرَین و لەناوبردن. ئەوەتا پارتی رَەنگزەرد وشەرمەزار لەزمانی زماندرێژێكیانەوە هەرَەشەی دەستبرَین دەكات لەلاوانی كورد. فازیلی موتنی دەڵێت ئەوەی تەعەدامانلێبكات دەستی دەبرَین. بێشك...
ئەوەی باوە لەهەموو دنیا وبەتایبەت لەجیهانی دیموكراتیدا لەدوای ئەوەی سەرۆكوەزیران دەستنیشان دەكرێت وبەرَەسمی ناودەبرێت ئینجا جەنابی دەستدەكات بەجموجووڵ وچوون وهاتن ودانوستان لەگەل ئەولایەنانەی لە بەرنامەی حكومەتەوە نزیكن ودانەبەدانە لەگەڵ وەزیرە پاڵێوراوەكان دادەنیشێت وتوانا وزانستییان رەچاودەكات وهەڵدەبژێرێت....
باسێك لە ئارادایە كە لیستی عیراقییە بەسەرۆكایەتی ئەیادعەلاوی پلانێك دەخەملێنێت ورَێكدەخات بە ئیعلانكردنی ئیقلیمێك بۆ عەرەبە سوننەكان وبەستنی بەهەرێمی كوردستانەوە ولە ژێر سەرۆكایەتی مەسعوودبەرزانی. لیستی عیراقییە لیستێكە لە توركیا ولە ژێر چاودیری توركیا بەتایبەت دژی كورد رَێكخراوە ودامەزراوە وهەمیشە...