کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

ئازاد شۆرش: یەکێتی جەبهەیەکی تری شەڕ دەکاتەوە

یەکێتی نیشتمانی لە هەموو جەبهە وڕووبەڕووبوونەوەکاندا کەوتۆتە شەڕێکی گەرم. لەلایەکەوە بە ناچاری بە شەڕی داعشەوە لە دەور وبەری شارۆچکەی جەلەولادا گلاوە وهێشتا بەردەوامە، لەلایەکیترەوە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی گەرمی قسە وتانەدان ولاپەڕە هەڵدانەوە لە گەڵ پارتی هاوپەیمانی جارانی کردۆتەوە وڕۆژبەڕۆژ تادێت لە هەڵچووندایە،...

ئازاد شۆرش: ئیسلامیەکان دەست دەخەنە دەستی شەیتان

حیزبە ئیسلامیەکان، کۆمەڵ ویەکگرتوو سیاسەتێکی سەیر پەیڕەو دەکەن وبە ئاشکرا ئاینی ئیسلام دەکەنە قوربانی تاکتیک وبەرژەوەندە سیاسیە بێبایەخ وکورتەکان. هەردوو حیزبی ئیسلامی کۆمەڵ ویەکگرتوو ماوەیەکی درێژ لە گەڵ گۆڕاندا لە ئۆپۆزسیۆن کاریاندەکرد، لە زۆر شت هاوڕابوون پێکەوە لە یەک سەنگەردا دژی گەندەڵی دەجەنگین...

ئازاد شۆرش: یەکێتی بەنیازە ٦٦ دووبارە بکاتەوە

دوای ئەوەی ئەمر وسەرکردایەتی یەکێتی بەتەواوی کەوتە دەستی ئێران، خەریکە یەکێتی لە یەکڕیزی نیشتمانی دووردەکەوێتەوە. ئەمەش زۆر سەیر نییە چونکە ئێران وەکوو لە زمانی قونسولەکەیەوە لە سلێمانی ئاشکرای کردووە کە زمانی کوردی هەر زمان نییە. کەواتە میللەتێکیش بە ناوی میللەتی کوردەوە لە ئارادا نییە. ئێران ڕاستدەکات...

ئازاد شۆرش: یان جێگر یان ڕێگر

ئەو فەوزا ونائارامییەی لە سلێمانی بەتایبەت ولە هەموو کوردستان سەری هەڵداوە وهێنراوەتە ئاراوە ڕەنگدانەوەی ئەو ململانێ وئەو فەوزایە کوشندەیەیە کە تووشی ڕیزەکانی سەرەوەی یەکێتی هاتووە وچنگی لێبەرنادات. بەتایبەت ئێستا قۆچقۆچانی هەردوو باڵی قوباد وقادری حەمەجانە لە سەر پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەت. هەشت...

ئازاد شۆرش: مەلابەختیار پەردە لە سەر ڕووە ناشرینەکەی یەکێتی هەڵدەماڵێت

یەکێتی ماوەیەکە دەستی داوەتە چەواشەکارییەکی سەیر، درۆ تۆمەتبەخشین وسەرەوژێرکردنی ڕاستییەکان. یەکێتی لە پێش هەڵبژاردنەکان بزوتنەوەی گۆڕانی بە هۆکاری دواخستنی پێکهێنانی حکوومەت لە قەڵەم دەدا بەڵام ئێستا لای میللەتی کورد ئاشکرا بوو کێ هۆکاری سەرەکی ئەو دواخستنەیە وکێ ئەم بەرپرسیارییەتییەی دەکەوێتە ئەستۆ....

ئازاد شۆرش: یەکێتی هەنگاو بەرەو شەڕی براکوژی دەنێت

ململانێ وشەڕی ناوخۆی باڵەکانی ناو یەکێتی لە سەر پارە وپۆست خەریکە لە دەرەوە لە پەیوەندێکانی لە گەڵ حیزب ولایەنەکان ڕەنگ دەداتەوە وهەنگاو بەرەو شەڕێکی خۆ کوژی وبراکوژی دەنێت. یەکێتی هیچ چارەیەکی لە بەردا نەماوە هەر وەکوو حیزبیش نەماوە، ڕۆژبەڕۆژ قەیرانەکانی ئاڵۆزتر وگەورەتر دەبێت، کۆمەڵە چەکدارێک ومافیایەک...

ئازاد شۆرش: سی نیسان ڕۆژی ڕاپەڕین وسەرهەڵدان

گەلی عیراق پێش یازدە ساڵ لە مانگی نیساندا دکتاتۆرێکی گەورە وزۆر بەهێزی دا بەعەرددا وکۆتایی بەڕژیمێکی پیس هێنا سەرەڕای ئەوەی توانی سیو وپێنج ساڵ درێژە بە حوکم بدات وسوپایەکی بە هێز ودەزگایەکی ئەمن وموخابەراتی گەورە وترسناک پێکبهێنێت وهەموو جومگەکانی ژیان کۆنتڕۆڵ بکات وبخاتە ژێر حوکمی خۆیەوە. ئێستاش...

ئازاد شۆرش: بەیاننامەکەی پارتی وگۆڕان یەکێتیی شڵەژان

یەکێتی نیشتمانی وەکوو سەربازەکانی عیراقیان لێهاتووە لە کاتی پێشمەرگایەتی. لە ترسی پێشمەرگە شەوانە بەبێ ئەوەی شتێک ببینن لە خۆڕا تەقەیان دەکرد، تەقەی ترس ڕەوینەوە. یەکێتیش ئێستا ئەو خووەی گرتووە کە شەو دادێ چەکدار ومیلیشیاکانی ئارامی وئاسایشی هەردوو شاری سلێمانی وکەرکووکیان تێکداوە وبەتەقەکردن خەلکیان...

ئازاد شۆرش: یەکێتێکەی هێرۆخان وهەنگاوی گەورە بەرەو نەمان

جاران یەکێتی بە تاڵەبانییەوە دەناسرا وئێستا بۆتە یەکێتی هێرۆخان. نە سکرتێری گشتی کە مام جەلالە ڕۆڵێکی لەم حیزبەدا ماوە نە هەردوو جێگرەکەی. هەڵە لە دوای هەڵە وچارەنەکردن وهەڵواسینی قەیرانەکان وململانێکان، نەبوونی کەسی بەتوانا ودڵسۆز بەتایبەت لە دووری تاڵەبانی ودوایی بێ تاڵەبانی، دەست دان بەتجارەت وکۆمپانیا...

ئازاد شۆرش: یەکێتی ئەو بزنەی نانی شوانەکەی خوارد

یەکێتی نەزانانە بێ بیرکردنەوە لە ئەنجام وکاردانەوەکان خۆی لەقوڕا چەقاند. لە سیناریۆیەکی منداڵانەی فاشیل وسەرنەکەوتوودا بۆ ئەوەی پارتی بترسێنێت وناچاری بکات حساب بۆ یەکێتی بکات ولە حکوومەت بێبەشی نەکات، بۆ ئەوەی توانای خۆی لە هەڕەشە وتێکدانی ئارامی وئاسایشی شاری سلێمانی بکات ونیشانبدات، بۆ ئەوەی کەمێ...

ئازاد شۆرش: یەکێتی وهەوڵێک لە کاتی بەسەرچوودا

یەکێتی نیشتمانی لە دوای ئەو هەڵە وشکست وقەیرانەکانی ناو سەرکردایەتی وباڵباڵێن وتەکەتولات تازەبەتازە دەستی کردووە بە جموجووڵ وسەردانی حزبەکان وباسکردنی بە ئۆپۆزسیۆن بوون. یەکیتی ئەگەرچی خۆی هۆکارێکی سەرەکی دواخستنی حکوومەتە چونکە خۆی بەشێکە لە دەسەڵات لە ڕاگەیاندنە شکستخواردەکەیدا ئەملاولا تۆمەتباردەکات...

ئازاد شۆرش: فواد مەعسومیش دەڵێت یەکێتی هەڵەبوو

فوادمەعسوم سەرکردەی ناسراوی تێگەیشتوو هێمنی ناو یەکێتی هەر ئەو مابوو نەیڵێت، ئەویش ئاخری دانی پێدانا، ئەویش دەڵێت یەکێتی هەڵەبوو. ئەرێ یەکێتی تەنها یەک هەڵەی کردووە یان مێژوویەکی هەیە لە هەڵە ودووبارەکردنەوەی هەڵەکان؟. هەموو سەرکردەکانیان هەمیشە لە دوای شکستەکان دێنە سەرخەت ودان بەشکستەکاندا دەنێن...

ئازاد شۆرش: پێش هەڵبژاردنەکان تاڵەبانی دێتەوە

ئەوەی ئێستا یەکێتی نیشتمانی بیری لێدەکاتەوە بۆ ئەوەی لەم قەیرانە، لەم هەموو دووبەرەکی وباڵباڵێنە وکێشمەکێشە وشکستانە بگاتە دادی، بۆ ئەوەی لەم هەڵبژاردنە زیاتر ناکام نەهێنێت ولەشەرمازاری ڕزگاری بکات وئابڕووی بەتەواوی نەتکێت، وەکوو بە عەرەبی دەڵێن انقاژ ما یمکن انقاژه تەنها تاڵەبانییە وهێنانەوەیەتی بۆ...

ئازاد شۆرش: بۆچی خوێنی کورد وا بێ بەهایە

لەم ماوەیەدا دوو ڕۆژنامەنووس گیانیان لە دەستدا، یەکێ کورد یەکێ عەرەب، یەکێ بە پلان وپیلان وئەویتریش بە قەزاوقەدەر بەڵام هەردووکی بە دەستی کورد، کاوە گەرمیانی ومحەمەدبدێوی، کوشتن وتیرۆر کارەساتە، کارێکی قێزەون ونەفرەتلێکراوە، بەڵام ئەوی یەکەم خەریکە پەردەی بەسەردا دادەپۆشرێت وفەرامۆش دەکرێت ئەوەی دووەمیش...

ئازاد شۆرش: سوپایەک لە دەرەوەی وەزارەتی پێشمەرگە

لەم ڕۆژانە هەندێ سەرچاوەی باوەڕپێکراو ئەوەیان ئاشکراکرد کە یەکێتی سوپایەکی گەورەی هەیە لە دەیەها تانک وتۆپ پێکدێت بە بیست هەزار چەکدارەوە سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە نین، کەواتە میلیشیای تایبەتن بە یەکێتی نیشتمانییەوە. ئەم کردارەی یەکێتی ئەوەمان پێدەڵێت کە یەکێتی سەرەڕای پەیمانی ستراتیجی لە گەڵ پارتیدا...