بۆچی مه‌سعود به‌رزانی پشیوانی خۆپیشاندانی عه‌ره‌ب ده‌کات؟
Friday, 04/01/2013, 12:00
ئه‌مه چه‌ند ڕۆژێکه شاره عه‌ره‌به سوننه‌نشینه‌کان له دژی زوڵم وناعه‌داله‌تی وتایفه‌گه‌ری مالکی و حکوومه‌تی عیراق ورووژاوه وبه‌رده‌وام ڕێپێوان وله‌ناڕه‌زایی ده‌ربڕیندان. وهه‌موو هه‌وڵه‌کانی حکوومه‌ت وهه‌ڕه‌شه‌کانی مالکی شکستیانهێنا له‌کۆتایی هێنان به‌م ڕێپێوان وتووڕه‌ییه.
ئه‌گه‌ر کوردیش، له هه‌رێم وده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم به‌هانی خۆپیشانده‌رانه‌وه چووبایه له‌وانه‌بوو هه‌ڵوێستی مالکی لاوازتر بوایه وناچاری ده‌ستبه‌ردانی ده‌سه‌ڵات بوایه.
به‌ڵام بۆ کورد به‌شداری وهاوده‌نگی زیاتری نه‌واند وئه‌م هه‌له‌ی بۆ فڕاندنی مالکی له‌ده‌ستدا؟ کوردیش دابوایه نه‌ک ته‌نها هاوهه‌ڵوێستی پیشاندابایه، نه‌ک ته‌نها دژی مالکی به‌ڵکوو دژی حوکمی بنه‌ماڵه‌ی دز گه‌نده‌ڵ ڕاپه‌ڕین به‌رپابکات خاکی پاک وپیرۆزی کوردستان له‌خاین وسته‌مکار پاکبکاته‌وه‌۰
بۆچی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی ومه‌سعود خۆی خۆپیشاندانی عه‌ره‌ب به‌حه‌ق وڕه‌وا ده‌بینێت به‌ڵام به ئه‌وپه‌ڕی دڕونده‌یی زاڵمانه دژی خۆپیشانده‌رانی کورد وه‌ستانه‌وه؟
شای ئێران له‌کاتی ده‌ستدرێژکردنی یارمه‌تی ودۆستایه‌تی بۆ کورد نواندن، له‌هه‌مان کاتدا دژی ئازادی خوازانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌جه‌نگا وله‌ههو‌ڵی له‌ناوبردنیان بوو. ئه‌وکاته‌ی سه‌دامی پیس وچه‌په‌ڵ هه‌وڵی له‌ناوبردنی ئێمه‌بوو، ده‌ستی یارمه‌تی بۆ کوردی ڕۆژهه‌ڵات درێژده‌کرد. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مه‌سعودبه‌زانیش چاولێکردنی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی شا وسه‌دامه که‌دوایی شکستیهێنا. مه‌سعود وپارته‌که‌ی نه‌یانویست له کوردستان خۆ پیشاندان بکرێت له ترسی ئه‌وه‌ی له‌دژیان ببێته هه‌ڵوێست وڕاپه‌ڕین. چونکه خۆیان باش له‌حوکمی ناعه‌داله‌تی وچه‌وتی خۆیان وتووڕه‌یی خه‌ڵک
ئاگادارن وهوشیارن.
هه‌ڵوێستی مه‌سعود وبنه‌ماڵه وده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی کوردسان دژی خۆپیشانده‌رانی حه‌ڤده‌ی شوبات وڕۆژانی دوای وبه‌خوێنڕشتن وبه‌کارهێنانی هێز، هه‌ڵوێستی ئه‌م مه‌سعوده وپارته‌که‌ی ودوژمنایه‌تی نواندن وجگه له‌سنوور داخستن ته‌لبه‌ند کردنی سنوور له‌گه‌ڵ کوردستانی ڕۆژئاوا وبرسیکردنی خه‌ڵک ، ته‌قه‌کردن له‌خۆپیشانده‌رانی کوردی ڕۆژئاوا وهه‌وڵیکوشتنیان وهه‌ڕه‌شه‌کردنیان ئه‌مه‌ش هه‌مووی له‌خزمه‌ت وجێبه‌جێهێنای ئه‌جندای حکوومه‌تی تورکی دوژمنه وخیانه‌تێکی گه‌وره‌یه له‌میله‌تی کورد وهیوا وئاواته به‌رزه‌کانی. ئه‌م هه‌ڵوێستانه ئه‌وه‌مان بۆ دووپاتده‌که‌نه‌وه که ئه‌مانه، مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی ته‌نها له‌خزمه‌تی بێگانه، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان کارده‌که‌ن قه‌ت له‌گه‌ڵ ئازادی گه‌لاندا نین.
هاوده‌نگی وپشتگیری مه‌سعودبه‌رزانی بۆ خۆپیشاندنه‌کانی ئه‌نبار ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌بوو وێنه‌ی ئه‌ردۆغانیان هه‌ڵگرتبوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست