کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا ئەمانە لەچەتەكانی سۆماڵ دەچن !!!!

Tuesday, 26/06/2012, 12:00





 ڕۆژی دووشەممە لە رَۆژنامە ئازاد وشكۆمەندەكەی گەلی كوردستان رَۆژنامەی كوردستانپۆست سەردێرَێكم خوێندەوە بەناو ونیشانی ئەمانە لەچەتەكانی سۆماڵدەچن. نەخێر وانییە, حاشا ئەمانە وەكو چەتەكانی سۆماڵ بن.جەردە وچەتەكانی سۆماڵ زۆر لەمانە مرۆڤتر, شەریفتر وبەوجدانتر وپاكترن. چەتەكانی سۆماڵ دزی وغەدر وزوڵم لەمیللەتی خۆ ناكەن. چەتەكانی سۆماڵ لەنەداری ولەبرسا هێرَش تەنها دەكەنە سەر كەشتییە بییانیەكان وكەمێ بەوجدان رَووتیاندەكەنەوە.
دەسەڵاتە دز وخاین وگەندەڵەكەی كوردستان زیاتر لەجاش وسەرۆكجاشانی سەردەمی سەدام دەچن كەچەكی بێشەرەفی وخیانەتیان دژی میللەتەكەی خۆیانیان هەڵگرت كەتەنها مەبەست وهیواو ئومێدیان پارە وبەرژەوەندی تایبەتیان بوو. بۆیەش ئێستا هەمو بەرپرسن وبەقەدرن.
ئەوەتا دەسەڵات بەگشتی وبنەماڵە بەتایبەتی ئەوە چەندەها ساڵە بەرَۆژی نیوەرَۆ دزی لە میللەتی خۆدەكەن و دوور لەرَەوشت وئەخلاق وعورف ویاسا, بە زوڵم وناعەدالەتی وحوكمی هێز بەبێبایەخدان بەرَا وهەڵوێستی گەل , شەرعییەت وكراسی یاسای جەنگەلستانی لەبەردەكەن.
میللەتی كورد هیچكاتێ وبۆ هیچ زاڵمێ سەری شۆرَنەكردووە, بۆیە چونكە جامەكە پرَبوو زوڵم لەحەد بەدەربوو قابیلی تەحەمول نەما,دەبێت لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنەكەی كوردستان كەنوێنەری رَاستەقینەی گەلن وماوەیەكی درێژە لەپشوودان دەنگ وهەڵوێسیان بخەنە گەرَ لەگەڵ پەرلەمانتارە دڵسۆزەكان كە دەنگیان بەبودجە نەدا, لەپەرلەمان مانیان گرت وبودجە ناشەرعییەكەیان رَسواكرد.
فرسەتە نابێت پشتگوێبخرێت ولەكیسبدرێت. دەسەڵات زۆر جار فرسەتی نەئامادەبوونی ئۆپۆزسیۆنی بۆ زیاتر دزی وتاڵانكردن بەكارهێناوە, فرسەتە شەقام گرَیگرتووە ومیللەت توورَەیە وئیتر بەم سووكایەتی وئیهانەیە رَازی وبێدەنگنابێت, ئۆپۆزسیۆنیش دەبێت فرسەتی دۆرَاندن وگۆشەگیری بەرزانی لەبەغدا ولەكوردستان بقۆزێتەوە ولەبەرژەوەندی میللەت كە چاویان لێیە بەكاربهێنێت. لەبەغدا,لەپەرلەمان ومەحكەمەی ئیتحادی ومەجلسی وەزیران, ولەئەوروپا ویەكگرتووی ئەوروپا وهەمو جیهان لەلای بەرَێز سەرۆك ئۆباما رسوا وشەرمەزار وگوناهباری بكات ومیللەتی كوردیش لەچنگ ئەم ئەژدەهاكە رزگار بكات.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە